دۆرایمۆن

(لە Doraemonەوە ڕەوانە کراوە)

دۆرایمۆن (بە ئینگلیزی: Doraemon) زنجیرە ئەنیمێ مانگای بەناوبانگی ژاپۆنییە لەسەر بنەمای زنجیرەیەک|چیرۆک لە گۆڤارێکی مانگا نووسراوە لەلایەن فیۆکۆ فوجیۆ، و بەرھەم ھێنراوە بۆ زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمێ لەلایەن ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی شین-ئی.[١][٢] زنجیرەکە باس لە چیرۆکی پشیلەیەکی ڕۆبۆت دەکات بە ناوی دۆرایمۆن کە لە سەدەی بیست و دووەوە ھاتووە بۆ یارمەتیدانی خوێندکارێک بە ناوی نۆبیتا. لە ساڵانی نەوەدەکاندا دۆبلاژ کراوە بۆ زمانی عەرەبی، زنجیرەکە بۆ یەکەمجار لە ژاپۆن لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٦٩ نمایشکرا و لە ساڵی ١٩٨٢ خەڵاتی سوگاکوکان مانگای بۆ منداڵان و خەڵاتی شارستانییەتی ئۆسامو تازوکا لە ساڵی ١٩٩٧ بەدەستھێنا، لە مانگی ئازاری ٢٠٠٨ ژاپۆن زنجیرەیەکی نوێ و ناوازەی ناساند ھەڵوێستی حکوومەت بۆ بەرەوپێشبردنی کارتۆنەکانی ئەنیمەیشن (ئەنیمێ) و کوولتووری ژاپۆن بەگشتی، و وەزیری دەرەوەی ژاپۆن ماساھیکۆ کۆمورا دۆرایمۆنی وەک "باڵیۆزی ئەنیمێ" دەستنیشان کرد، وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن بۆ ئەم بۆنەیە ئاھەنگێکی سازکرد، بە دەیان پانکەیکی دڵخوازی دۆرایمۆن.

پەڕگە:شخصیة دورایمون.png
وێنەیەکی دۆرایمۆن، کارەکتەری سەرەکی

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Godzilla Loses Top Spot to Kittybot Doraemon». March 26, 2013. لە March 26, 2013 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  2. ^ «Doraemon charms U.S. viewers in first remake for a foreign market». ٩ی تەممووزی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی نیسانی ٢٠١٦ ھێنراوە.