یەکێتیی جوگرافیناسانی نێونەتەوەیی

یەکێتیی جوگرافیگەرانی نێودەولەتی یان یەکێتیی جوگرافیناسانی جیھان (بە ئینگلیزی: International Geographical Union، بە فەڕەنسی: Union géographique internationale) کۆمەڵەیەک کە گرنگی بە ڕەھەندەکانی جوگرافیا دەدەن لەسەرانسەری جیھان لە ساڵی ١٩٢٢لە برۆکسل لە بەلژیکا دامەزراوە، بەڵام یەکەم کۆنگرەی جوگرافی لە ١٨٧١ ئەنتوێرپ بەسترا لە بەلژیکا، کە دواتر کۆنگرەی تری بەدواداھات تاگەیشتە ئەوئاستەی کەلە ١٩٢٢وەک سەندیکایەکی جیھانی بیناسێنن. یەکێتییەکە لە ٣٤لێژنە پێکدێت کەبۆ چوار پۆلی کارکەر دابەشکراون، لیژنەکان گرنگی بە جێبەجێکارە جوگرافیەکان و جوگرافیای مرۆیی و جوگرافیای دەریایی و بیردۆز و بۆچوونە جوگرافیەکان دەدەن جگە لەتوێژینەوەکانیان لەبارەی سەرچاوە ئاوی و ھۆکارە ژینگەییەکان. یەکێتیی جوگرافی گەرانی نێودەولەتی یەکێکە لەئەندامەکانی ئەنجومەنی نێودەولەتی بۆزانست و زانستە مرۆییەکان

ئامانجەکان دەستکاری

یەکێتییەکە حەوت ئامانجی سەرەکی ھەیە کەبریتین لە:

  • گرنگی دان بە کێشە و توێژینەوە جوگرافیەکان.
  • دەستپێک و ڕێکخستنی لێکۆلینەوە جوگرافیەکان کە پێویستی بە ھاریکاری نێودەولەتی ھەیە لەگەڵ بلاوکردنەوەی ھزری زانست و تاوتوێی ھاوکاریەکان چۆنیەتیان.
  • ڕەخساندنی ھەل بۆ جوگرافیناسان لەکارکردنیان لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەولەتیەکان.
  • ئاسانکاری لە کۆکردنەوە و بڵاوکردنەوەی زانیاریە جوگرافیەکان و بەڵگەنامە پێویستیەکان لەنێوان وڵاتان.
  • ھاندان بۆ بەستنی کۆنگرە جوگرافیە نێودەولەتیەکان و کۆنگرە ھەرێمی و کۆبونەوە تایبەتمەندیەکانی پەیوەست بە یەکێتییەکە.
  • بەشداریکردن لەھەر ھاریکاریەکی جیھانی کەپەیوەست بێت بە توێژینەوە و لێکۆلینەوەی جوگرافی.
  • گرنگی دان بە ھۆکار ئامرازە جۆربەجۆرەکانی تایبەت بە دروشم و ھێما و ناولێنانە جوگرافیەکان

سەرکردایەتیکردن دەستکاری

سەرۆکەکان دەستکاری

پاڕێزگارە گشتی و ئابووریەکانی دەستکاری

کۆنگرەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری