یووسف نوسەیری
یووسف نوسەیری (بە عەرەبی: يوسف النصيري؛ لەدایکبووی ١ی حوزەیرانی ١٩٩٧) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی مەغریبییە، ھێرشبەری یانەی سێڤیا و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مەغریبە.
کاروانی وەرزشیی لە ئیسپانیا و لە یانەی مەلەگای ئیسپانی دەستی پێکرد، لە ٢٠١٥، بانگھێشتی ھەڵبژاردەی خوار ٢٠ ساڵانی مەغریب کرا، بانگھێشتکراوە بۆ ھەڵبژاردەی مەغریب بۆ جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ و ٢٠٢٢، جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠١٧ و ٢٠١٩ و ٢٠٢١.
کاروانی وەرزشیی یانە
دەستکارینوسەیری ٢٠١٠ ڕوویکردووەتە یانەی مەغریب فاس، ساڵی دواتر چووەتە ئەکادیمیای تۆپی پێی محەممەدی شەشەم.
مەلەگا
دەستکاریلە ٢٠١٥، نوسەیری بەرامبەر ١٢٥ ھەزار یۆرۆ ڕوویکردووەتە یانەی مەلەگا، سەرەتا لە تیمی لاوان دەستی پێکرد. یەکەم بەشداری لە ١٦ی نیسانی ٢٠١٦ بەرامبەر بە گوازیکس بوو، یەکەم گۆڵی لە خولی پلە چواری ئیسپانی تۆمارکرد، کە ٣-١ براوەبوون. لە ٣ یاری دواتردا گۆڵی تۆمارکرد، بوو بەھۆی بەشداریکردنی بەشێوەی سەرەکی. تا یانەکەی سەرکەوت بۆ خولی پلە سێ.
لە ٨ی تەممووزی ٢٠١٦، نوسەیری بانگھێشتی ئامادەکارییەکانی تیمی یەکەمی یانەکەی کرا. لەو ماوەیەدا ٦ گۆڵی تۆمارکرد. لە ٢٣ی ئابی ٢٠١٦،گرێبەستەکەی تا ٢٠٢٠ درێژکردەوە، ٣ ڕۆژ دواتر وەکو یەدەگ بەرامبەر بە ئیسپانیۆل لە لا لیگا دەرکەوت. یەکەم گۆڵی لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ بەرامبەر بە ئیبار تۆمارکرد، کە گۆڵی بردنەوەی ٢-١ بوو. یانەکەی لە وەرزی ٢٠١٧-٢٠١٨ دابەزی بۆ خولی پلە دوو.
لێگانێس
دەستکاریلە ١٧ ئابی ٢٠١٨ و پاش دابەزینی مەلەگا، نوسەیری گرێبەستێکی ٥ ساڵەی لەگەڵ لێگانێس واژوو کرد، پاش ٩ جار بەشداریکردن، لە ٣٠ی تشرینی یەکەم، لە جامی شا، یەکەم گۆڵی بەرامبەر بە ڕایۆ ڤالیکانۆ تۆمارکرد، لە ٢٣ی تشرینی دووەم یەکەم گۆڵی لە خول بەرامبەر بە دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس تۆمارکرد.
لە کانوونی دووەم و شووباتی ٢٠١٩، نوسەیری ٦ گۆڵی لە ٣ یاریدا تۆمارکرد، بوو بە یەکەم یاریزانی لێگانێس کە ھاتریک لە لا لیگا تۆماربکات، کە بەرامبەر بە ڕیال بێتیس بوو.
سێڤیلیا
دەستکاریلە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ یانەی سێڤیا نوسەیری لە لێگانێس بەرامبەر بە ٢٠ ملیۆن یۆرۆ گواستەوە ڕیزەکانی، ٢ ڕۆژ دواتر وەکو یەدەگ لە بەرامبەر ڕیال مەدرید دەرکەوت، کە ٢-١ دۆڕان. لەگەڵ یەکەم دەرکەوتنی سەرەکی لە ٩ی شووبات، یەکەم گۆڵی بەرامبەر بە سێڵتاڤیگۆ تۆمارکرد.
لە ئاستی ئەورووپا، یەکەم دەرکەوتنی لە ٢٠ی شووباتی ٢٠٢٠ لە خولی ئەورووپا بوو، بەرامبەر بە کلوژ، گۆڵی یەکسانکردنەوەی تۆمارکرد. نازناوی وەرزی ٢٠١٩-٢٠٢٠ی خولی ئەورووپایان بەدەستھێنا.
لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، نوسەیری تۆماری گۆڵی لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بە ٢ گۆڵی بەرامبەر کراسنەدار کردەوە.
لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١، نوسەیری ھاتریکی بەرامبەر بە ڕیال سۆسیداد و کادیس تۆمارکرد. لە ٤ی نیسانی ٢٠٢١، یاری ژمارە ١٠٠ی بەرامبەر بە یانەی بارسێلۆنا بوو. لە ٢٢ی نیسان، نوسەیری گۆڵی سەرکەوتنی بەرامبەر بە لیڤانتی تۆمارکرد، بوو بە یەکەم یاریزانی مەغریبی کە زۆرترین گۆڵ لە مێژووی لا لیگا تۆماربکات.
لە وەرزی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ی خولی ئەورووپا، نوسەیری بەرامبەر بە مانچستەر یونایتد ٢ گۆڵ و یۆڤانتوس گۆڵێکی تۆمارکرد. لە جامی سووپەری ئەورووپای ٢٠٢٣، نوسەیری گۆڵی یەکسانکردنەوەی بەرامبەر بە مانچستەر سیتی تۆمارکرد، دواتر لە لێدانی یەکلاکەرەوە شکستیان ھێنا.
کاروانی وەرزشیی نێونەتەوەیی
دەستکاریپاش بەشداریکردنی لە ئاستی ١٧ ساڵان، نووسەیری لە لایەن ھێرڤی ریناردی ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی مەغریب بانگھێشتکرا بۆ دوو یاری دۆستانە، لە ٣١ی ئابی ٢٠١٦ لە پێکھاتەی سەرەکی بەشداریکرد.
نوسەیری بانگھێشتی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠١٧ کرا، بەرامبەر بە تۆگۆ، یەکەم گۆڵی تۆمارکرد، کە ٣-١ براوەبوون. نوسەیری لە جێگەی بەدر بانوون بانگھێشتی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ کرا، بەرامبەر بە ئیسپانیا گۆڵی یەکسانبوونەوەی تۆمارکرد.
بانگھێشتی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠١٩ کرا، بەرامبەر بە کۆتدیڤوار گۆڵی سەرکەوتنی تۆمارکرد. لە قۆناغی ١٦ بەرامبەر بە بێنین یەکسانبوون، لە لێدانی یەکلاکەرەوە نەیتوانی گۆڵ تۆماربکات.
لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠٢١، نوسەیری بەرامبەر بە دوورگەکانی قەمەر لێدانێکی یەکلاکەرەوەی لەدەستدا، بەڵام ٢-٠ براوەبوون. لە قۆناغی ١٦، بەرامبەر بە مالاوی گۆڵی یەکسانبوونەوەی تۆمارکرد، کە ٢-١ براوەبوون.
لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، نوسەیری بانگھێشتی ھەڵبژاردەی مەغریب کرا بۆ بەشداریکردن لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢، لە چارەکی کۆتایی بەرامبەر بە پورتوگال گۆڵی سەرکەوتنی تۆمارکرد، کە ١-٠ براوەبوون، گۆڵەکەی بە سەر تۆمارکرد، دوای ئەوەی ٢٫٧٨ مەتر بەرزبووەوە بۆ تۆپەکە، بەمەش مەغریب بوو بە یەکەم وڵاتی عەرەبی-ئەفریقی بگاتە نیوەی کۆتایی جامی جیھانیی فیفا.
ئامارەکان
دەستکاریگۆڵە نێونەتەوەییەکان
دەستکاریز٫ | ڕێکەوت | یاریگا | بەرامبەر | گۆڵ | ڕێکەوت | پاڵەوانیەتی |
---|---|---|---|---|---|---|
١ | ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ | گابۆن | تۆگۆ | ٣–١ | ٣–١ | جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠١٧ |
٢ | ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٨ | ئیستۆنیا | ئیستۆنیا | ٣–٠ | ٣–١ | دۆستانە |
٣ | ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨ | ڕووسیا | ئیسپانیا | ٢–١ | ٢–٢ | جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ |
٤ | ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ | مەغریب | مالاوی | ٢–٠ | ٣–٠ | پاڵاوتنی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠١٩ |
٥ | ٣–٠ | |||||
٦ | ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ | توونس | توونس | ١–٠ | ١–٠ | دۆستانە |
٧ | ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ | میسڕ | کۆتدیڤوار | ١–٠ | ١–٠ | جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠١٩ |
٨ | ٥ی تەممووزی ٢٠١٩ | بێنین | ١–١ | ١–١ (١–٤ ل.ی.) | ||
٩ | ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ | بوروندی | بوروندی | ٢–٠ | ٣–٠ | پاڵاوتنی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠٢١ |
١٠ | ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ | مەغریب | سێنیگال | ٢–٠ | ٣–١ | دۆستانە |
١١ | ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ | کامیرۆن | کۆماری ئەفریقای ناوەندی | ٢–٠ | ٢–٠ | پاڵاوتنی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠٢١ |
١٢ | ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ | کامیرۆن | مالاوی | ١–١ | ٢–١ | جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠٢١ |
١٣ | ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ | مەغریب | ئەفریقای باشوور | ١–١ | ٢–١ | پاڵاوتنی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠٢٣ |
١٤ | ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ | مەغریب | لیبێریا | ٢–٠ | ٢–٠ | |
١٥ | ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ | ئیمارات | گورجستان | ١–٠ | ٣–٠ | دۆستانە |
١٦ | ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ | یاریگای ئەلسەمامە، دەوحە، قەتەر | کەنەدا | ٢–٠ | ٢–١ | جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ |
١٧ | ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ | یاریگای ئەلسەمامە، دەوحە، قەتەر | پورتوگال | ١–٠ | ١–٠ |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ببەشداربووانی ویکیپیدیا، «Youssef En-Nesyri»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.