ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بوروندی

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بوروندی نوێنەرایەتی بوروندی دەکات لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی و لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی بوروندییەوە سەرپەرشتی دەکرێت.[١][٢][٣]ھەڵبژاردەکە نەیتوانیوە بەشداری جامی جیھانیی فیفا بکات. پێشتر بوروندی زۆر نزیک بوو لە سەرکەوتن بۆ جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ساڵی ١٩٩٤، لە پلەی ئۆفدا تەنھا بە لێدانی سزا بە گینێ دۆڕا؛ بەڵام لە ساڵی ٢٠١٩، بۆ یەکەمجار سەرکەوت، و بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەفریقا کرد لە لە کۆمەڵەی دووەم جێگیر بوو، بەڵام ھەموو یارییەکانی دۆڕاند و لە قۆناغی کۆمەڵەکان بەبێ ئەوەی یەک گۆڵی تۆمار بکات دەرکرا. بوروندی لە ساڵی ١٩٧١ لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی بوروندی دروست کراوە. یەکەم یاری پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە ساڵی ١٩٧٦ بەرامبەر سۆماڵیا بوو کە بە ئەنجامی ٢–٠ یارییەکەی دۆڕاند. دوای دۆڕاندنەکەی لە یاری گەڕانەوەدا بە ئەنجامی ١–٠، بوروندی سەرکەوت بۆ ئەوەی لە قۆناغی داھاتوودا ڕووبەڕووی میسر ببێتەوە و تێیدا بە کۆی گشتی بە ئەنجامی ٥–٠ دۆڕا و لە یاریگاکان دوورخرایەوە. حەڤدە ساڵ دەخایەنێت تا بوروندی یارییەکی تری پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا ئەنجام بدات.

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بوروندی
وڵاتی وەرزشبوروندی
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتبوروندی
ڕاهێنەرEtienne Ndayiragije
خاوەنFédération de Football du Burundi
وێبگەhttp://ffb.bi/
کۆدی وڵات لە فیفاBDI

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Burundi - Club profile». www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ «Burundi - Burundi - Results, fixtures, squad, statistics, photos, videos and news - Soccerway». int.soccerway.com. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ Strack-Zimmermann، Benjamin. «Burundi (2023)». www.national-football-teams.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری