ھەڵبژاردەی تۆپی پێی لیبێریا

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی لیبێریا نوێنەرایەتی لیبێریا دەکات لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی پیاوان و لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی لیبێریا سەرپەرشتی دەکرێت.[٣][٤][٥]ھەرچەندە وڵاتەکە باشترین یاریزانی ساڵی ١٩٩٥ی جیھانی فیفای بەرھەمھێنا، کە جۆرج ویا بوو، بەڵام ھەڵبژاردەکە نەیتوانیوە بەشداری جامی جیھانیی فیفا بکات و تەنھا دووجار سەرکەوتنی بۆ جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بەدەستھێنا- لە ساڵانی ١٩٩٦ و ٢٠٠٢. ئەندامی ھەردوو یەکێتی تۆپی پێی فیفا و یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقایە. لیبێریا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٦٦ بەشداری پاڵاوتنەکان گەیشتن جامی جیھانیی فیفا کرد، لەگەڵ ئەوەشدا کشایەوە وەک ناڕەزایییەک بەرامبەر بەوەی کە شوێنی زۆر کەم بۆ ئەفریقا و ئاسیا تەرخانکرابوو، لەگەڵ ھەر چواردە وڵاتی تر کە بەھەمان شێوە ناڕەزایەتییان ھەبوو. دواتر لە ساڵی ١٩٨٢ جارێکی دیکە بەشداری پاڵەوانەکانی جامی جیھانیی فیا کرد بەڵام بێ ئەوەی ھیچ یارییەک بباتەوە، لە ساڵی ١٩٩٠ یەکەم یاری پاڵاوتنەکانی فیفای بردەوە و پاش ئەوەی لە ھەڵبژاردەی گانای بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغی دووەم. سەرەڕای ئەوەی لیبێریا پلەی دووەمی لە کۆمەڵەکەیان بەدەستھێنا، بەڵام نەیتوانی سەرکەوێت بۆ قۆناغی کۆتایی پاڵاوتنەکان و بە دوو خاڵ لە دوای میسری براوەی کۆمەڵەکەیان بوو.

لیبێریا
Shirt badge/Association crest
نازناوەکانThe Lone Stars
Sub-confederationڕۆژاوای ئەفریقا (West Africa)
Confederationئەفریقا
کۆدی فیفاLBR
پلەی فیفا 150 Steady (6 October 2022)[١]
بەرزترین پلەی فیفا66 (تەممووزی ٢٠٠١)
نزمترین پلەی فیفا164 (October–November 2010)
پلەی Elo 134 decrease 20 (18 December 2022)[٢]
بەرزترین پلەی Elo67 (ئازاری ٢٠٠١)
نزمترین پلەی Elo151 (شوباتی ٢٠٠٩)
جلی یەکەم
جلی دووەم
یەکەم یاریی نێونەتەوەیی
فەڕەنسا Ivory Coast 0–2 لیبێریا 
(Abidjan, Ivory Coast; unknown date 1954)
گەورەترین بردنەوە
 لیبێریا 5–0 جیبووتی 
(مۆنرۆڤیا، لیبێریا
٢٩ی ئازاری ٢٠١٦)
گەورەترین دۆڕاندن
 گانا 6–0 لیبێریا 
(Accra, Ghana; ٦ نیسانی ١٩٧٥)
جامی جیھانی
جامی نەتەوەکانی ئەفریقا
جاری بەشداربوون2 (یەکەم لە ١٩٩٦)
باشترین ئاکامقۆناغی کۆمەڵەکان، ١٩٩٦ ،٢٠٠٢

جل و بەرگ دەستکاری

دابینکەری جل و بەرگ دەستکاری

دابینکەری جل و بەرگ[٦] ماوە
  ھومێل ١٩٩٠–١٩٩٤
  دیادۆرا ١٩٩٤–١٩٩٥
  ئەدیداس ١٩٩٥–١٩٩٩
  ویا سپۆرت ١٩٩٩–٢٠٠١
نەزانراو ٢٠٠١–٢٠٠٣
  ئەدیداس ٢٠٠٣–٢٠٠٤
  ھومێل ٢٠٠٤–٢٠٠٦
  کاپا ٢٠٠٦–٢٠٠٨
 ئەدیداس ٢٠٠٨
 کوبا ٢٠٠٩
  ئەدیداس ٢٠١٠–٢٠١٢
  ئێرێا ٢٠١٢
 SPECS ٢٠١٢–٢٠١٣
  جۆما ٢٠١٣–٢٠١٤[٧]
  ئەدیداس ٢٠١٥–٢٠٢٠
  پوما ٢٠٢٠–ئێستا

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "The FIFA/Coca-Cola World Ranking". FIFA. 6 October 2022. Retrieved 6 October 2022.
  2. ^ Elo rankings change compared to one year ago. "World Football Elo Ratings". eloratings.net. 18 December 2022. Retrieved 18 December 2022.
  3. ^ "Liberia - Detailed squad 22/23". www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-28.
  4. ^ "Liberia - Club profile". www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-28.
  5. ^ "FIFA". fifa.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-28.
  6. ^ "Liberia Kit History". Football Kit Archive (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-10-18.
  7. ^ Molaposc (2014-07-21). "Molapo Sports Centre: A good win for Lesotho, but there is still work to do". Molapo Sports Centre. Retrieved 2023-10-18.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری