گفتوگۆی بن شووراکان
گفتوگۆی بن شووراکان ڕۆمانێکە لە نووسینی ئۆیا بایدار کە بە زمانی تورکی نووسراوەتەوە و سەلاحەدین بایەزیدی وەری گێڕاوەتە سەر زمانی کوردی؛ ڕۆمانەکە ساڵی ٢٠١٩ بڵاو بووەتەوە.[١]
وەرگێڕ | سەلاحەدین بایەزیدی |
---|---|
دانەری بەرگ | شیلان ھوشیاری |
وڵات | کوردستان |
زمان | کوردیی ناوەندی |
بابەت | ڕۆمان |
بڵاوبوونەوە | ٢٠١٩ |
بڵاوکەرەوە | وەشانخانەی مادیار |
جۆری کتێب | چاپ |
لاپەڕەکان | ١٨٣ |
چیرۆک
دەستکاریچالاکوانێکی تورک لە جەرگەی شەڕی خەندەقدا ڕوو دەکاتە ئامەد و ھەوڵ دەدات بە دروشمی «گرینگ ژیانە» پێش بە شەڕەکە بگرێت و لەوێ لەژێر شووراکان و بەرامبەر بە سوور لەگەڵ کوردێکی دیاربەکری دەکەوێتە گفتوگۆ و چەمکگەلێک وەکوو: نەتەوە، ئازادی، شەڕ، زمان، مەرگ، ویژدان و ھتد دەورووژێنن و لەو ڕێگەوە بەسەر بارودۆخی کوردانی باکووری کوردستاندا دێنەوە.
زمان نیشتمانی مرۆڤە. ھێرشکردنە سەر خاک و ھێرشکردنە سەر زمان یەک شتن. زمان، وشیاری بۆ ناسێنەی گەلەکەت و ھەستی سەربەخۆبوونت بەھێزتر دەکات. بۆیە لە گشت سووچ و قۆژبنێکی دونیا، سەرجەم دەسەڵاتداران لە پێناو تواندنەوەی گەلێک، مل پێ دانەواندن و کۆیلەکردنیدا سەرەتا زمانەکەی قەدەغە دەکەن. فۆڕمۆڵە بێ چەندوچوونەکەیان ئەمەیە: «یەک زمان، یەک وڵات، یەک دەوڵەت».
ئەوانەی لە نێو شار خەندەقەکان ھەڵدەقەنن و بەربەست ھەڵدەچنن، ئەوانەی دەمرن و دەکوژن، منداڵانی بەردھاوێژ یا خود براکانیانن. برا گەورەکانیشیان دەمێکە ڕوویان کردووەتە چیاکان.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ گفتوگۆی بن شووراکان، کوردیپێدیا
- ^ گفتوگۆی بن شووراکان، سەلاحەدین بایەزیدی، چاپەمەنیی مادیار، ٢٠١٩