کەناڵ٨ دەزگایەکی میدیاییی ھاوچەرخە کە لە کەناڵی تەلەڤیزیۆنی، ڕادیۆ و دیجیتاڵ پێکدێت. ئەم کەناڵە لە ساڵی ٢٠٢٤دا دامەزراوە و بارەگا سەرەکییەکەی دەکەوێتە شاری سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان.[٣][٤] کەناڵ٨ لە سەرەتای دامەزرانییەوە سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە،[٢] ھەرچەندە کەناڵەکە خۆی بە «دوور لە ھەموو سنووربەندییەکی سیاسی، ئایینی و جوگرافی» ناساندووە.[٣]

کەناڵ۸
Channel8
دەستپێک ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
خاوەن یەکێتی نیشتمانی کوردستان[١][٢]
فۆرمەتی وێنە یوو ئێچ دی (UHD)
وڵات ھەرێمی کوردستان، عێراق
زمان کەناڵ: کوردی (سۆرانی و کورمانجی) و عەرەبی
وێبگە: کوردیی سۆرانی، کوردیی کورمانجی، عەرەبی، ئینگلیزی، تورکی و فارسی
ناوچەی وەشان رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئەورووپا، ئەمریکا، کەنەدا
پێگە سەرەکییەکان سلێمانی، ھەرێمی کوردستان
ماڵپەڕ https://channel8.com/
پەخشی ڕاستەوخۆ

پەخشەکان

دەستکاری

کەناڵ٨ لە ڕێکەوتی ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، دەستی بە پەخشی ڕاستەوخۆ کرد، بە زمانەکانی کوردی (شێوەزارەکانی سۆرانی و کورمانجی) و عەرەبی. پەخشی کەناڵەکە ٢٤ کاتژمێر بەردەوامە کە لەسەر مانگە دەستکردەکانی ھۆتبێرد، نایلسات، و گالاکسی ١٩ بەردەستە.[٥]

دیجیتاڵ میدیای کەناڵ٨

دەستکاری

دیجیتاڵ میدیای کەناڵ٨ بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، فارسی و تورکی ھەواڵ و زانیارییەکانی بڵاو دەکاتەوە.[٦]

سەنتەری توێژینەوە

دەستکاری

سەنتەری توێژینەوەی (iNNOV8) ناوەندێکی توێژینەوە و داھێنانە.[٧] بە شێوەیەکی سەربەخۆ کاردەکات، پابەندە بە دروستکردنی تێڕوانینێکی بەنرخ بۆ بەکارھێنانی گشتی. بە ئەرکێکی سەرەکی بۆ پەروەردەکردنی مشتومڕی زیندوو،[٨]

پڕۆژەی ستۆدیۆ٨

دەستکاری

ستۆدیۆ٨ پرۆژەیەکی ھونەرییە لە داھێنان و پەرەپێدانی کەناڵ٨ کە تایبەتە بە پشتیگیریکردنی دارایی فیلمسازە کوردەکان بۆ بەرھەمھێنانی کورتەفیلم، دۆکیومێنتاری و ئەنیمەیشن.[٩]

دەنگۆی ناکۆکییەکان

دەستکاری

دەگوترێ کە کەناڵەکە، پێش ئەوەی دەست بکات بە پەخش، ناوی ئایپڵەس (iPlus) و سەر بە لاھور تاڵەبانی بووە. بەڵام دوای ناکۆکییەکانی ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢١، کەناڵی ئایپڵەس لە لایەن بافڵ تاڵەبانییەوە دەستی بەسەردا گیرا و ناوەکەی گۆڕدرا بۆ «کەناڵ٨».[١٠][٢] لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کۆمەڵێک میدیای کوردی، بافڵ تاڵەبانی لەبارەی کەناڵی ئایپڵەسدا ڕای گەیاند: «دەگوترێت من وەکوو بافڵ تەلەڤیزیۆنی لاھورم داخست، دەپرسم بێزەحمەت بۆ تەلەڤیزیۆنی لاھورە؟ بۆ؟ زەوییەکەی هی نۆکانە، باڵەخانەکە یەکێتی دروستی کردووە، ئامێرەکانی دەزگایەکی ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دروستی کردووە».[٢][١١]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «کەناڵ 8 دەستی بە پەخش کرد». www.rwange.com. لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا ب پ رووداو دیجیتاڵ. «ناوی کەناڵی ئایپڵەسی یەکێتی دەگۆڕدرێت بۆ کەناڵ هەشت».
  3. ^ ئ ا «دەربارەی کەناڵ8».
  4. ^ «کەناڵ 8 لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێت».
  5. ^ «راستەوخۆ کەناڵ8».
  6. ^ «دامه‌زراوه‌یه‌كى میدیایی نوێ به‌ناوى كه‌ناڵ8 ده‌ستبه په‌خشى خۆى ده‌كات».
  7. ^ «وێبگەی توێژینەوەی کەناڵ8، دەربارە».
  8. ^ «وێبگەی iNNOV8».
  9. ^ «ستۆدیۆ8».
  10. ^ وێستگەنیوز. «بەوێنە.. کەناڵی ئای پڵەس خرایە سەر مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی».
  11. ^ Kurdistan24 (2021-09-03)، بافل تاڵەبانی باسی ژەھرخواردکردنی و سەرانەوەرگرتن دەکات، لە 2024-09-02 ھێنراوە{{citation}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری