کەناڵ ٨
کەناڵ٨ دەزگایەکی میدیاییی ھاوچەرخە کە لە کەناڵی تەلەڤیزیۆنی، ڕادیۆ و دیجیتاڵ پێکدێت. ئەم کەناڵە لە ساڵی ٢٠٢٤دا دامەزراوە و بارەگا سەرەکییەکەی دەکەوێتە شاری سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان.[٣][٤] کەناڵ٨ لە سەرەتای دامەزرانییەوە سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە،[٢] ھەرچەندە کەناڵەکە خۆی بە «دوور لە ھەموو سنووربەندییەکی سیاسی، ئایینی و جوگرافی» ناساندووە.[٣]
کەناڵ۸ Channel8 | |
---|---|
دەستپێک | ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ |
خاوەن | یەکێتی نیشتمانی کوردستان[١][٢] |
فۆرمەتی وێنە | یوو ئێچ دی (UHD) |
وڵات | ھەرێمی کوردستان، عێراق |
زمان | کەناڵ: کوردی (سۆرانی و کورمانجی) و عەرەبی وێبگە: کوردیی سۆرانی، کوردیی کورمانجی، عەرەبی، ئینگلیزی، تورکی و فارسی |
ناوچەی وەشان | رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئەورووپا، ئەمریکا، کەنەدا |
پێگە سەرەکییەکان | سلێمانی، ھەرێمی کوردستان |
ماڵپەڕ | https://channel8.com/ |
پەخشی ڕاستەوخۆ |
پەخشەکان
دەستکاریکەناڵ٨ لە ڕێکەوتی ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، دەستی بە پەخشی ڕاستەوخۆ کرد، بە زمانەکانی کوردی (شێوەزارەکانی سۆرانی و کورمانجی) و عەرەبی. پەخشی کەناڵەکە ٢٤ کاتژمێر بەردەوامە کە لەسەر مانگە دەستکردەکانی ھۆتبێرد، نایلسات، و گالاکسی ١٩ بەردەستە.[٥]
دیجیتاڵ میدیای کەناڵ٨
دەستکاریدیجیتاڵ میدیای کەناڵ٨ بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، فارسی و تورکی ھەواڵ و زانیارییەکانی بڵاو دەکاتەوە.[٦]
سەنتەری توێژینەوە
دەستکاریسەنتەری توێژینەوەی (iNNOV8) ناوەندێکی توێژینەوە و داھێنانە.[٧] بە شێوەیەکی سەربەخۆ کاردەکات، پابەندە بە دروستکردنی تێڕوانینێکی بەنرخ بۆ بەکارھێنانی گشتی. بە ئەرکێکی سەرەکی بۆ پەروەردەکردنی مشتومڕی زیندوو،[٨]
پڕۆژەی ستۆدیۆ٨
دەستکاریستۆدیۆ٨ پرۆژەیەکی ھونەرییە لە داھێنان و پەرەپێدانی کەناڵ٨ کە تایبەتە بە پشتیگیریکردنی دارایی فیلمسازە کوردەکان بۆ بەرھەمھێنانی کورتەفیلم، دۆکیومێنتاری و ئەنیمەیشن.[٩]
دەنگۆی ناکۆکییەکان
دەستکاریدەگوترێ کە کەناڵەکە، پێش ئەوەی دەست بکات بە پەخش، ناوی ئایپڵەس (iPlus) و سەر بە لاھور تاڵەبانی بووە. بەڵام دوای ناکۆکییەکانی ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢١، کەناڵی ئایپڵەس لە لایەن بافڵ تاڵەبانییەوە دەستی بەسەردا گیرا و ناوەکەی گۆڕدرا بۆ «کەناڵ٨».[١٠][٢] لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کۆمەڵێک میدیای کوردی، بافڵ تاڵەبانی لەبارەی کەناڵی ئایپڵەسدا ڕای گەیاند: «دەگوترێت من وەکوو بافڵ تەلەڤیزیۆنی لاھورم داخست، دەپرسم بێزەحمەت بۆ تەلەڤیزیۆنی لاھورە؟ بۆ؟ زەوییەکەی هی نۆکانە، باڵەخانەکە یەکێتی دروستی کردووە، ئامێرەکانی دەزگایەکی ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دروستی کردووە».[٢][١١]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «کەناڵ 8 دەستی بە پەخش کرد». www.rwange.com. لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)[بەستەری مردوو] - ^ ئ ا ب پ رووداو دیجیتاڵ. «ناوی کەناڵی ئایپڵەسی یەکێتی دەگۆڕدرێت بۆ کەناڵ هەشت».
- ^ ئ ا «دەربارەی کەناڵ8».
- ^ «کەناڵ 8 لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێت».
- ^ «راستەوخۆ کەناڵ8».
- ^ «دامهزراوهیهكى میدیایی نوێ بهناوى كهناڵ8 دهستبه پهخشى خۆى دهكات».
- ^ «وێبگەی توێژینەوەی کەناڵ8، دەربارە».
- ^ «وێبگەی iNNOV8».
- ^ «ستۆدیۆ8».
- ^ وێستگەنیوز. «بەوێنە.. کەناڵی ئای پڵەس خرایە سەر مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی».
- ^ Kurdistan24 (2021-09-03)، بافل تاڵەبانی باسی ژەھرخواردکردنی و سەرانەوەرگرتن دەکات، لە 2024-09-02 ھێنراوە
{{citation}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)