کیم باسینگەر
ڕۆڵگێڕێکی ئەمریکی
کیمیلیا ئان "کیم" باسینگەر (بە ئینگلیزی: Kimila Ann "Kim" Basinger) (لەدایکبووی ٨ی دیسمەبەری ١٩٥٣) خانمەکتەر و نمایشکارێکی پێشووی جلوبەرگی ئەمریکییە[١][٢][٣]. لە ٣٨ فیلمی جیاوازدا دەرکەوتووە. کیم لە ساڵی ١٩٨١ لە فیلمی (Hard Country) دا دەرکەوت[٤] کە یەکەم فیلمی ئەم خانمەکتەرە بوو. هەروەها لە ساڵی ١٩٩٧ بۆ فیلمی (LA Confidential) خەڵاتی ئۆسکاری باشترین خانمە ئەکتەری پشتیوانی پێ درا. لە ساڵی ٢٠٠٢ بەشداربوو لە فیلمی (eight Mile).[٥] وا بڕیارە لە ساڵی ٢٠١٦ لەپاڵ ئەکتەر ڕەسل کرۆ لە فیلمی (The Nice Guys)دا دەربکەوێت.
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ Parish 2007, p. 66.
- ^ Georgia Alumni Record 1948, p. 58.
- ^ Brownstone & Franck 1995, p. 22.
- ^ Stated on Inside the Actors Studio, 1999
- ^ "8 Mile (2002) - Box Office Mojo". www.boxofficemojo.com.
بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری
- کیم باسینگەر لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
- Kim Basinger لە ئۆڵمیوزیک
- کیم باسینگەر لە ئۆڵمووڤی
- کیم باسینگەر لە ڕاتن تۆمەیتۆز
- کیم باسینگەر لە بنکەدراوەی فیلمیی فیلمەکانی تێرنەر کلاسیک
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |