کۆڵۆمبیا
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
کۆلۆمبیا، بە فەرمی کۆماری کۆلۆمبیا (بە زمانی ئیسپانی: República de Colombia) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەمریکا. پایتەختەکەی بۆگۆتایە. دانیشتوانەکەی نزیکەی ٥١ ملیۆن کەسن. پاناما لە باکووری خۆراوای ئەو وڵاتەیە و ڤەنزوێلا لە خۆرھەڵاتەوە و بەڕازیل و پێروو و ئیکوادۆر لە باشوورەوە دەوریان داوە. کەنارەکانی کەوتوونەتە سەر ھەردوو ئۆقیانوسی ئارام و ئۆقیانووسی ئاتلانتیک، ئەم ناوچەیە سامانی سروشتی زۆری ھەیە. ٥٨٪ ی لە ڕەگەزی تێکەڵاو و لە ٢٠٪ ی سپی پێست و ٧٪ی ھیندی ڕەسەن و ١٤٪ی ڕەشپێست، بەروبومی کشتوکاڵی بریتین لە: کاکاوو، مۆز، پەموو، برنج و قامیش. تەختە و دار و مەڕ و ماڵاتیش ھەناردە دەکات. لەدوای بەڕازیل دووەم وڵاتە لەبەرھەم ھێنانی قاوەدا. زمانی فەرمی ئیسپانییە چونکە داگیرکراوەی یاخود دۆزراوەی ئیسپانیایە. دراوەکەشی ناوی (پێزۆ)یە.
کۆڵۆمبیا | |
---|---|
بە ئیسپانی: República de Colombia | |
بەشێکە لە | ئەمریکای لاتینی، ئەمریکای باشوور، Hispanic America، Ibero-America |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٨١٠ |
ناو بە زمانی فەرمی | Colombia |
کورتەناو | 🇨🇴 |
نەژاد | Mestizo Colombian، White Colombian، Afro-Colombians، indigenous peoples in Colombia، نرخی نەزانراو |
ناونراوە لەدوای | کریستۆفەر کۆڵومبس |
زمانی فەرمی | زمانی ئیسپانی |
سروودی نیشتمانی | National Anthem of Colombia |
Culture | Colombian culture |
کیشوەر | ئەمریکای باشوور |
وڵات | کۆڵۆمبیا |
پایتەخت | بۆگۆتا |
ناوچەی کاتی | UTC−05:00، America/Bogota |
پۆتانی شوێن | ٤°٠′٠″N ٧٣°١٥′٠″W |
Coordinates of easternmost point | ١°١٣′٤٤″N ٦٦°٥١′٤″W |
Coordinates of northernmost point | ١٣°٢٢′٤٨″N ٨١°٢٢′١٢″W |
Coordinates of southernmost point | ٤°١٣′٥٤″S ٦٩°٥٦′٥٣″W |
Coordinates of westernmost point | ١٢°٣٥′٠″N ٨١°٤٢′٠″W |
بەرزترین خاڵ | Pico Cristóbal Colón، Pico Simón Bolívar |
Lowest point | زەریای ھێمن |
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەت | کۆمار |
Office held by head of state | President of Colombia |
سەرۆکی حکوومەت | Gustavo Petro |
نووسینگەی بەڕێوەبردن | President of Colombia |
سەرۆک | Gustavo Petro |
Executive body | Government of Colombia |
ئەنجومەنی یاسادانەر | Congress of Colombia |
Central bank | Banco de la República |
دانیشتووان | ٥٢٬٣٢١٬١٥٢ |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ٢٢٣ مەتر |
دراو | Colombian peso |
Driving side | right |
Electrical plug type | NEMA 1-15، NEMA 5-15 |
جێگەی دەگرێتەوە | United States of Colombia، Mosquitia |
خەڵاتەکان | The Economist country of the year |
ڕووبەر | ١٬١٤١٬٧٤٨±١ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
وێبگە | https://www.gov.co/ |
ھاشتاگ | Colombia |
پاوانی ئینتەرنێتی | .co |
وەسفی ئاڵا | Flag of Colombia |
وەسفی نیشان | Coat of arms of Colombia |
Geography of topic | geography of Colombia |
ئابووری بابەت | economy of Colombia |
دیمۆگرافیای بابەت | demographics of Colombia |
کۆدی مۆبایلی وڵات | 732 |
کۆدی تەلەفۆنی وڵات | +57 |
Emergency phone number | 123 |
GS1 country code | 770-771 |
کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیل | CO |
Maritime identification digits | 730 |
بنەڕەتی ناو
دەستکاریناوی کۆلۆمبیا بریتیییە لە کۆتا وشەی لێکۆڵەری ئیتاڵی کریستۆفەر کۆڵومبس بە ئیتالی: Cristoforo Colombo. پێشنیاری کردووە شۆڕشگێری فەنزوێلی فرانسیسکۆ دی میراندا واتە جیھانی نوێ، بەتایبەتی لە سەردەمی دەسەڵاتی ئیسپانی و بورتوگالییەکان. ئەم ناوە دانیپێدانرا لەلایەن کۆماری کۆلۆمبیا ساڵی ١٨١٩ ئەوکات پێکھاتبوو لە زەویییەکانی گرانادای نوێ کە لەژێر دەسەڵاتی تاجی ئیسپانی بوو ئێستا ناودەنرێت بە : (کۆلۆمبیا، پەنەما، ڤەنزوێلا، ئەکوادۆر، باشوری ڕۆژئاوای بەڕازیل).
مێژوو
دەستکاریدەسەڵاتی ئیسپانی
دەستکاریھێرشی سوپای بەریتانی بەسەرکردایەتی ئەدمیڕاڵ ئێدوارد فیرنون و کارتاخینا دی ئەندیاس. ئەو جەنگەی شکستێکی گەورەی بە سوپای دەریایی بەریتانیا گەیاند لە جەنگی ئەزن چەنگیز.
لێکۆڵەرە ئیسپانیییەکان بە سەرکردایەتی ڕۆدیگو دی باستیداس یەکەم گەشتی بۆ لێکۆڵینەوە لە کەنارەکانی دەریایی کاریبی ساڵی ١٥٠٠. گەشتی دەریایی کریستۆفەر کۆڵۆمبس نزیک لە دەریایی کاریبی ساڵی ١٥٠٢. لە ساڵی ١٥٠٨ فاسکۆ نونیز دی بالبیۆ دەستیکرد دەستبەسەرداگرتنی ڕێگای ناوچەی ئەورابا؛ و لە ساڵی ١٥١٣ یەکەم ئەورووپی بوو دەریایی ھێمن ببینێت و ناوی نا Mar del Sur (دەریایی باشوور) و سەرنجی ئیسپانییەکان ڕادەکێشێت بۆ پیرۆ و چیلی.
گەیشت ألونسو دی أوخیدا شبە جزیرة جواخیرا ساڵی ١٥٠٠. و سانتا مارتا یان دروستکرد لە ساڵی ١٥٢٥، و کارتاھینا ساڵی ١٥٣٣. لە ساڵی ١٥٣٥، بە ڕابەرایەتی گۆنزالۆ خیمینیز دی کیسادا گەشتێک بۆ لێکۆلینەوە لە ناوچەکانی ناوەوە، و شاری «گرانادای نوێ»، یان دروست کرد ئەو ناوە دواتر گۆڕدرا بۆ «سانتا فی».
خەڵکی ناوچەی کاریبی، خەڵکە ڕەسەنەکانی کۆلۆمبیا، توشی کەمی ژمارەی دانیشتووان بوونەتەوە بەھۆی ھێرشی ئیسپانیییەکان و ئەو نەخۆشیانەی کە ئەورووپیییەکان ھەڵیانگرتبوو لە کۆلۆمبیا بڵاوبووەتەوە. لە سەدەی شازدەھەمدا ئەورووپیییەکان دەستیان کردووە بە ھێنانی کۆیلە لە ئەفریقاوە بۆ ناوچەکە.
ئیسپانییەکان بە درێژایی کەناری دەریایی باشووری کۆلۆمبیای نوێ لە سەدەی شازدەھەمدا نیشتەجێبوون، بەڵام یەکەم جێگیرگەی بەردەوامیان لە سانتا مارتا بوو ئەوکات ناوچەی سانتا ماریا دروست نەبوو تا ساڵی ١٥٢٥. لە ساڵی ١٥٤٩ دا شاری بۆگوتا وەکو پایتەخت دەستنیشان کرا.
نووسراوی پادشایەتیی ساڵی ١٧١٣ لەسەر یاسایەتی بالینکۆ دی سان باسیلیۆ، ئەو کۆیلانە دروستیان کرد کە ڕایانکردبوو لە سەدەی پازدەھەم. کۆیلەکان ڕایانکرد بۆ دارستانەکانی دەریایی کاریبی. سوپای ئیسپانی نەیان توانی بیانگرن بۆیە وازیان لێھێنان، بەو ھۆیەوە یەکەم ناوچەی ئازاد لە ھەردوو ئەمریکیییەکە دروستبوو. سەرۆکیان بینکۆس بایۆھۆ بوو، لەدایکبووە لە بایۆھۆ، غینیا بیساو، ڕۆژاوای ئەفریقیا. ڕایگەیاند ڕێکخراوی یۆنسکۆ بالینکو دی سان باسیلیو ساڵی ٢٠٠٥ شاکاری مێژووی زارەکی دەستلێنەدراوی بێ لایەن.[١]
ئایین
دەستکاریلە کۆڵۆمبیا ئازادی ئایین وەک مافێکی بنەڕەتی ناسێنراوە، بەڵام ئۆرگانە دەستوورییەکان هەمیشە توانای زامنکردنی بیروباوەڕی ئایینییان نییە. ئایینی باڵادەست ئایینی مەسیحییە، زیاتر لە ٩٠٪ لە دانیشتووان بڕوایان بە مەسیحییە[٢] و زۆربەی زۆریان (لە نێوان ٨١٪ و ٩٠٪) ئەوان لە رۆم کاسۆلیک. نزیکەی ١٪ لە کۆلۆمبییەکان بڕوایان بە ئاینە ڕەسەنەکانی خۆیان ھەیە و کەمتر لە ١٪ بڕوایان بە یەھودی ئیسلام و ھیندۆسی، و بووزی؛ و لەگەڵ ئەوەشدا، نزیکەی ٦٠٪ لە بەژداربوان لە گەڕان گوتویانە ئەوان بەردەوام نەبوون لە بیروباوەڕی کاسۆلیکییەکانیان.[٣]
وەکو وڵاتەکانی ئەمیرکای لاتین کۆلۆمبیا زیادبوێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و ژمارەی شوێنکەوتووانی پرۆتستانت بەرەو هەڵچوونە، زۆربەیان خوایان گۆریوە بۆ الکاثولیکیة بۆ پرۆتستانت. ئێستا برۆتستانت لە نێوان ١٠ بۆ ١٣٪ خەڵکی کۆلۆمبیا (بەراورد ٣٬٥٪ لە ساڵی 1965)[٤] ھەتا ئێستا کۆڵۆمبییەکان وڵاتێکی کاسۆلیکی ڕۆمانییە لە ڕێگای ژمارە تاقیکراوەکان، دەستووری کۆلۆمبی ساڵی ١٩٩١ لەناو ئازادی و یەکسانی لە نێوان بیروڕا و ئایینە جیاوازەکان.[٥] ئەمڕۆ کرانەوەیەکی زۆر ھەیە لەسەر ھەمەجۆری بیروڕا یەکێک لەوانە ملحد بێ ئاین.
ژمارەی دانیشتووان
دەستکارینزیکەی ٤٦ ملیۆن کەس لە ساڵی ٢٠٠٨ بوونی ھەبووە، ئەمڕۆ لە ٥١ ملیۆن تێپەڕی کردووە. کۆلۆمبیا سێیەم وڵاتە لە دانیشتووان لە ئەمریکای لاتین، دوای بەڕازیل و مەکسیک؛ و دووەم زۆرترین وڵاتە لە قسەکردن بە زمانی ئیسپانی لە جیھاندا دوای مەکسیک. لە سەرەتای سەدەی بیستەم ژمارەی دانیشتووانی کۆلۆمبیا نزیکەی ٤ ملیۆن کەس بووە. ژمارەی دانیشتووان زیاتر بووە بە تێکڕای ١،٩٪ لە نێوان ساڵانی ١٩٧٥ و ٢٠٠٥، و پێشبینی دەکرێت کەم ببێتەوە بۆ ١،٢٪ لە ئایندەدا؛ و پێشبینی دەکرێت ژمارەی دانیشتووانی کۆلۆمبیا بگاتە ٥٢ ملیۆن لە ساڵی ٢٠٢٥ لە کۆلۆمبیا. لە ساڵی ٢٠٠٥ زیاتر لە ٣٠٪ لە دانیشتووان تەمەنیان نزیکەی ١٥ ساڵ بوو، بەراورد بە ٥،١٪ تەنھا تەمەنیان نزیکەی ٦٥ و زیاتر بووە.
و ژمارەی دانیشتووان پێکەوەن لە بەرزایییەکانی ئەندیز و لەسەر درێژی کەناری دەریای کاریبی. بەرێوبەرایەتیییەکانی ناوچە نزمەکانی ڕۆژھەڵات، کە ٥٤٪ لە ڕووبەری کۆلۆمبیا پێکدێنێت، کەمتر لە ٣٪ لە دانیشتووان و چری کەسێک کەمترە لە یەک کەس لە ھەر کیلومەترێکی چوارگۆشە (دووکەس لە ھەر میلێکی چوارگۆشە). کۆمەڵگەی گوندنشین، و ڕۆشتن بۆ شوێنە شارستانییەکان زۆر قورسبووە لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەم، و کۆلۆمبیا ئێستا یەکێکە لە زۆرترین ڕێژەی ژمارەی دانیشتووان لە ئەمریکای لاتین. ژمارەی دانیشتووانی شارەکان زیادی کردووە لە ٣١٪ بووە لە ١٩٣٨ و ٦٠٪ لە ساڵی ١٩٧٥، و بە ھاتنی ساڵی ٢٠٠٥ ئەم ژمارە گەیشتە ٧٢٫٧٪. و ژمارە دانیشتووانی بۆگوتا تەنھا لە نێوان زیاتر لە ٣٠٠٬٠٠٠ لە ساڵی ١٩٣٨، بۆ نزیکەی ٨ ملیۆن لە ئەمڕۆدا. کۆلۆمبیا زۆرترین ژمارەی خەڵکێ ھەژاری ھەیە لە جیھاندا و لە ناوخۆی وڵاتدا.
ناوەڕاستی تەمەنی پێشبینی کراو ٧٤٫٧٩ ساڵە، و ئاماری مردن ١٥٫٩٢ بۆ ھەر ھەزارێک. ٩٣٫٤٪ لە کۆلۆمبییەکان دەتوانن بخوێننەوە و بنوسن و حکوومەت ٧٫٣٪ لە داھاتەکەی تەرخاندەکات بۆ خوێندن.
و کۆلۆمبیا چەقی سێیەم داگیردەکات لەجیھاندا لە نیشانەی ھەسارەی بەختەوەریدا.
زمان
دەستکاریزیاتر لە ٩٩٫٢٪ لە کۆلۆمبییەکان بە زمانی ئیسپانی قسە دەکەن، ھەروەھا ٦٥ زمان لە ھندییە سوورەکان، ٢ زمانی کریوول و زمانی ڕوومی لە وڵات. زمانی ئینگلیزی پێناسەیەکی فەرمی لە سان ئەندریس ھەیە، و لە بروفیدنسیا و سانتا کاتالینا جزر.
زۆربەی زۆری کۆلۆمبییەکان بە ئیسپانی قسە دەکەن، بەڵام لە کۆی گشتی ١٠١ زمانی کۆلۆمبی لە بنکەی داتاکانی ئەسنولوغ؛ و تۆمار کراوە باشترین خەمڵاندن ٧٠ زمان قسەی پێدەکرێت لە وڵات. ھەندێکیان دەگەرێنەوە بۆ خێزانەکانی Chibchan و Cariban. لە ئێستادا نزیکەی ٥٠٠٬٠٠٠ کەس بەم زمانە دەدوێن.
مێژووی ڕامیاری
دەستکاریکۆڵۆمبیا بەھۆی شۆڕشی بۆلیڤارەوە لە ١٨٢٩دا کۆماری دامەزراند، ئەو کاتە کۆڵۆمبیای مەزن دامەزرا، کە کۆڵۆمبیا و ڤەنزوێلا و ئەکوادۆری گرتبووە خۆی. پاش ئەوە دووچاری زنجیرەیەک جەنگی ناوخۆی و شۆرش و کودەتای سەربازی بوو لە ١٨٣٠دا ڤەنزوێلا و ئەکوادۆری لێ جیا بووەوە، لە ١٩٠٣ دا بەھۆی ھەڵکەندنی کەناڵی پەنەماوە پەنەماشی لێ جیابووەوە، ١٩٣١ لەگەڵ پێروودا لەسەر سنوورەکانی نێوانیان بە شەڕ ھاتن تاکو کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان کەوتە نێوانیانەوە پاشان لە ساڵەکانی پەنجاو شەستەکاندایشدا بەھۆی ڕودانی چەند کودەتاوە بارودۆخەکەی ھەروا مایەوە، تاکو ئارام بووەوە، کۆلۆمبیا لە ١٩٤٥ وەک ئەندامێک لە نەتەوەیە کگرتووەکان وەرگیرا.
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ The Cultural Space of Palenque de San Basilio. Unesco.org. Retrieved on 14 May 2012. 4 August 2016[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ^ داڕێژە:استشهاد ويب
- ^ International Religious Freedom Report 2005, by the Bureau of Democracy, Human Rights, and Labor, U.S. Department of State, 8 November 2005. 19 January 2012[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Colombia. State.gov. Retrieved on 14 May 2012. 19 January 2012[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Constitution of Colombia, 1991 (Article 19) 24 October 2006[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆڵۆمبیا تێدایە. |