کڵۆی کارداشیان
كڵۆی كارداشیان ئۆدۆم - Khloé Kardashian Odom ناسراو بە (كڵۆی كارداشیان-Khloé Kardashian) لە 27/6/1984 لە لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا لە دایک بووە.[١]
كڵۆی كارداشیان | |
---|---|
لەدایکبوون | Khloé Alexandra Kardashian ٢٧ی حوزەیرانی ١٩٨٤ |
نیشتەجێی | كاله‌بۆسه‌س، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکان |
پەروەردە | Marymount High School |
پیشە |
|
چالاک‌بوون | ٢٠٠٧ - به‌رده‌وامه |
باڵا | ١٧٧ cm (٥ پێ ١٠ in)[١] |
ھاوسەر | Lamar Odom 2009-بەردەوامن |
باوان(ەکان) | کریس جێنەر (دایک) رۆبێرت کارداشیان (باوک) |
خزمەکان | کۆرتنەی کارداشیان (خوشک) كیم كارداشیان (خوشک) رۆب کارداشیان (برا) کێندەڵ جێنەر (زڕ خوشک) کایلی جێنەر (زڕ خوشک) |
وێبگە | وێبسايتى تایبه‌ت به خۆی |
كه‌سایه‌تی ته‌له‌فزیۆنی ، قۆنته‌راتچیه . له 2007 كڵۆی كارداشیان-Khloé Kardashian و خێزانه‌كه‌ی هه‌ڵبژێردران بۆ زنجیره‌ی ڕاستی ته‌له‌فزیۆنی Keeping Up with the Kardashians . له ئه‌یلولی 2009 كڵۆی له‌گه‌ڵ یاریزانی تۆپی سه‌به‌ته لامار ئۆدۆم - Lamar Odom هاوسه‌رگیریان كرد ئه‌مه‌ش دوای یه‌ك مانگ له یه‌كه‌م دیده‌نیان .
كڵۆی له‌گه‌ڵ خوشكه‌كانی کۆرتنەی و كیم به‌شداریان كرد له پیشه‌سازی مۆده، ئه‌وان ده‌ستیان كرد به رێكلامی جل و بۆن ، وه له 2010 كتێبی كارداشیانی باوه‌ڕپێكراویان بڵاوكرده‌وه .
سه‌ره‌تای ژیان
دەستکاریكڵۆی ئه‌لیكساندره كارداشیان له لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا له دایك بووه، ناوی دایكی كریس، وه ناوی باوكی ڕۆبه‌رت.
دوو خوشكی له خۆی گه‌وره‌تری هه‌یه به ناوه‌كانی کۆرتنەی و كیم ، وه برایه‌كی له خۆی بچوكتر به ناوی ڕۆب. پاشان دایكی و باوكی له یه‌كجیابوونه‌وه له 1991 ، وه له هه‌مان ساڵدا دایكی شووی كرد به كایتلین جێنه‌ر - Caitlyn Jenner، دواتر بوو به خاوه‌نی دوو زڕخوشكی تر به ناوه‌كانی كێنده‌ڵ و كه‌یلی. له Marymount High School خوێندویه‌تی له لۆس ئه‌نجلس .
پیشه
دەستکاریسهرهتای پیشه
دەستکاریله شوباتی 2007، دزه‌كردنی گرته‌ی سێكسی كیم و هاوڕێ كوره‌كه‌ی پێشووی ڕای جه‌ی، وای كرد كه كڵۆی بكه‌وێته به‌ر چاوی كامێرا‌كان و بناسرێت، دوای ئه‌و ساڵه، كڵۆی و دایكی و زڕباوك ی له‌گه‌ڵ خوشك و براكانی كۆرتنه‌ی، كیم، رۆب وه هه‌ردوو زڕخوشكه‌كه‌ی كێنده‌ڵ و كه‌یلی ده‌ستیان به ده‌ركه‌وتن كرد له ته‌له‌فزیۆنی راستی زنجیره‌ی Keeping Up with the Kardashians، زنجیره‌كه سه‌ركه‌وتو بوو بۆ تۆڕی !E،
2010-ئێستا: ته‌له‌فزیۆن و مه‌ترسی دیكه
دەستکاریخوشكهكان هه‌لسان به بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی كارداشیانی باوه‌رپێكراو له تشرینی دووه‌می 2010. له شوباتی 2011، كڵۆی و مێرده‌كه‌ی هه‌ڵسان به بڵاوكردنه‌وه بۆنێكی دوو ڕه‌گه‌زه(واتا بۆ ژن و پیاو ده‌بێت) به ناوی Unbreakable. له ئایاری 2011، كڵۆی و خوشكه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ڕۆمانی خۆیان راگه‌یاند. پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی، خوشكه‌كان داوای یارمه‌تیان كرد بۆ ناولێنانی كتێبه‌كه‌یان. ڕۆمان كه خه‌ڵاتی به‌هاداری پێ به‌خشرا. له ته‌موزی 2011، براوه‌ی خه‌ڵاتی Dollhouse بوو. له تشرینی یه‌كه‌می 2012، كڵۆی و میرده‌كه‌ی دووه‌م بۆنی دوو ڕه‌گه‌زیان بڵاوكرده‌وه به ناوی Unbreakable Joy .
ژیانی كه‌سی
دەستکاریله 2001، كڵۆی دووچاری بریندار بوونێكی ئازاربه‌خش بوو له مێشكی، كه تووشی رووداوێكی ئۆتۆمبێل بوو له‌و رووداوه‌دا كڵۆی به ناو شوشه‌ی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دا په‌ڕی كه دووچاری رووداوێكی كتوپڕ بوو ئه‌م رووداوه‌ش بووه هۆی له‌بیر كردنی به‌شێك له یاده‌وه‌ریه‌كانی.
له 27ی ئه‌یلولی 2009، كڵۆی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ یاریزانی تۆپی سه‌به‌ته‌ی NBA لامار ئۆدۆم دا كرد، كه ئه‌ندامی تیمی لۆس ئه‌نجلس لێیكه‌ز ی ئه‌و كاته بوو. جووته‌كه هاوسه‌رگیریه‌كی كتوپریان كرد كه ته‌نها یه‌ك مانگ دوای یه‌كه‌م دیده‌نیان كه له ئاهه‌نگی هاورێیه‌كی ئۆدۆم دا بوو. دوای هاوسه‌رگیریه‌كه، كڵۆی ناوی ناوه‌ڕاستی خۆی لابردوو نازناوی هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ ناوه‌كه‌ی خۆی زیاد كردوو كردی به كڵۆی كارداشیان ئۆدۆم.
له 13ی كانونی یه‌كه‌می 2013،دوای چه‌ند مانگێك له دوور كه‌وتنه‌وه له‌یه‌كتر، كڵۆی كه‌یسێكی كرده‌وه بۆ طه‌ڵاق له‌گه‌ڵ لامار و گێرانه‌وه‌ی ناوی یاسایی خۆی. كاغه‌زی طه‌ڵاق واژوو كرا له لایه‌ن هه‌ردوو لایه‌ن له ته‌ممووزی 2015، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا طه‌ڵاقه‌كه هێشتا له‌لای دادوه‌ر بڕیاری له‌سه‌ر نه‌درابوو، ئۆدۆم كه‌وتبوه نه‌خۆشخانه دوای بێ ئاگا بوونی و دۆزینه‌وه‌ی له مه‌لهه‌یه‌ك له نه‌ڤۆده، وه بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ له نه‌خۆشخانه بێ هۆش بوو، وه كه‌یسی طه‌ڵاقه‌كه به هه‌ڵواسراوی مایه‌وه. كڵۆی له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ گۆڤاری خه‌ڵك، جه‌خت یكرده‌وه كه ئه‌وان هێشتا ئاشت نه‌بوونه‌ته‌وه له‌وانه‌یه چاوه‌ڕێی بڕیاری پزیشكی بكات له‌سه‌ر ئۆدۆم.
له نیسانی 2015، كڵۆی یاوه‌ری خوشكه‌كه‌ی كیم و مێردی خوشكه‌كه‌ی كانیه وێست ی كرد، بۆ شاری قودس بۆ به مه‌سیحی كردنی خوشكه‌زا كچه‌كه‌ی به‌ناوی نۆرز، لە كڵێساى پێغەمبەريى ئەرمەنى لە كەنيسەى پياوچاك جێيمز. ئەو بەناوى نۆرزى دايكى خوای گاور بوو.
له حوزه‌یرانی 2015 وه، كڵۆی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یاریزانی تۆپی سه‌به‌ته James Harden به‌ست.
پێشهاتی یاسایی
دەستکاریله 4ی ئازاری 2007، كڵۆی ده‌ست گیركرا به تاوانی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل له‌ژێر كاریگه‌ری ماده كحولیه‌كان. له18ی ته‌ممووزی 2008، برایه به‌ندینخانه بۆ نزیكه‌ی 30 ڕۆژ ناونوس كرا بۆ به‌رنامه‌ی چاره‌سه‌ری وه دوای 3 هه‌فته ئازاد كرا .
فیلمۆگرافی
دەستکاریرهفتار كردن متمانه
دەستکاریساڵ | ناونیشان | ڕۆڵبینین |
---|---|---|
2010 | دیده‌نی دكتۆر | داننيى هيلمان |
2011 | یاسا و فرمان:لا | خۆی |
2013 | مێردی ڕاستی هۆڵیوود | خۆی |
2014 | ئازاری شاهانه | خۆی |
هه‌روه‌ك خۆی
دەستکاریساڵ | ناونیشان | تێبینی |
---|---|---|
2007-ئێستا | Keeping Up with the Kardashians | |
2008 | MADtv | |
2009 | شاگردی ناودار | |
2009-2010 | Kourtney and Khloé Take Miami | |
2010 | پۆلیسی مۆده | |
2010 | 90210 | |
2011-2012 | Kourtney and Kim Take New York | |
2011-2012 | كڵۆی&لامار | |
2011 | یاسا و فرمان:لا | |
2012 | Punk'd | |
2012 | هۆكاری ئێكس | |
2014-ئێستا | Kourtney and Khloé Take The Hamptons | |
2014 | ئازاری شاهانه | |
2015 | من كه‌یتم | |
2015-ئێستا | بوكه‌شوشه‌ی لێدان | |
2016-ئێستا | كۆكتالیۆس له‌گه‌ڵ كڵۆی | |
2016-ئێستا | له‌شی تۆڵه له‌گه‌ڵ كڵۆی كارداشیان |
هه‌روه‌ها ببینه
دەستکاریمێژووی ئه‌رمه‌نیه ئه‌مریكیه‌كان له لۆس ئه‌نجلس
ناودار بۆ بوون به ناودار
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا ب «healthyceleb.com».
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی کالیفۆڕنیا
- دەروازەی ئەرمەنستان
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی ژن
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی ڕادیۆ
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی کۆریای باشوور
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کڵۆی کارداشیان تێدایە. |