کۆرتنەی کارداشیان
كۆرتنه‌ی ماری کارداشیان - Kourtney Mary Kardashian ناسراو بە ( كۆرتنه‌ی كارداشیان - Kourtney Kardashian) لە 18/4/١979 لە لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا لە دایک بووە .[١] له 2007 دا كۆرتنه‌ی' و خێزانه‌كه‌ی هه‌ڵبژێردران بۆ زنجیره‌ی ڕاستی ته‌له‌فزیۆنی Keeping Up with the Kardashians .
كۆرتنه‌ی كارداشیان | |
---|---|
لەدایکبوون | Kourtney Mary Kardashian (1979-04-18) 18ی نیسانی 1979 (تەمەن ٣٦)[١] لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا, U.S. ویلایەتە یەکگرتووەکان |
نیشتەجێی | Calabasas, California, U.S. |
پەروەردە | Marymount High School |
پیشە |
|
چالاک‌بوون | 2005 - به‌رده‌وامه |
باڵا | ١٥٢ cm (٥ پێ ٠ in)[١] |
مناڵ(ەکان) | 3 منداڵ |
باوان(ەکان) | کریس جێنەر (دایک) رۆبێرت کارداشیان (باوک) |
خزمەکان | كیم كارداشیان (خوشک) کڵۆی کارداشیان (خوشک) رۆب کارداشیان (برا) کێندەڵ جێنەر (زڕ خوشک) کایلی جێنەر (زڕ خوشک)[١] |
وێبگە | وێبسايتى تایبه‌ت به خۆی |
كۆرتنه‌ی له‌گه‌ڵ خوشكه‌كانی كیم و کڵۆی به‌شداریان كرد له پیشه‌سازی مۆده، ئه‌وان ده‌ستیان كرد به رێكلامی جل و بۆن ، وه له 2010 كتێبی كارداشیانی باوه‌ڕپێكراویان بڵاوكرده‌وه .
سه‌ره‌تای ژیان
دەستکاریكۆرتنهی له 18/4/1979 لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیاا له دایك بووه، دایك كریس و باوك ڕۆبێرت. كۆرتنه‌ی دوو خوشكی راسته‌قینه‌ی له خۆی بچوكتری هه‌یه به ناوه‌كانی كیم و کڵۆی له‌گه‌ڵ برایه‌كی راسته‌قینه‌ی له خۆی بچوكتر به ناوی ڕۆب. دایك و باوكی له 1991 له یه‌كترجیابوونه‌وه، له هه‌مان ساڵ دایكی شووی به برووس جێنه‌ر كرد(كه دواتر برووس هه‌م ناو و هه‌م ڕه‌گه‌زی خۆی گۆڕی ناوی خۆی كرد به كایتلین). وه دواتر دوو زڕخوشكی تری یه‌ك له دوای یه‌ك له دایك بوون به ناوه‌كانی كێنده‌ڵ و كه‌یلی.
وه له Marymount High School و , Roman Catholic خوێندویه‌تی .
پیشه
دەستکاری2008-2004: سه‌ره‌تای پیشه
دەستکاریكۆرتنهی بۆ یه‌كه‌م جار به‌شداری كرد له ته‌له‌فزیۆنی ڕاستی له 2004 له زنجیره‌ی Filthy Rich: Cattle Drive، كه تیایدا پاره‌ی كۆكرده‌وه بۆ كاری خێرخوازی. له‌شوباتی 2007 گرته‌ی سێكسی نێوان كیم و هاوڕێ كوڕه كۆنه‌كه‌ی Ray J دزه‌ی كرد، كه وای كرد كه‌وا ببنه جێگای سه‌رنجی میدیاكان. دوای ئه‌و ساڵه، كۆرتنه‌ی، له‌گه‌ڵ دایكی و زڕباوكی(كریس، برووس كه ناوی خۆی گۆڕی بوو بۆ كایتلین)، وه خوشك و براكانی كیم،كڵۆی و ڕۆب; وه زڕخوشكه‌كانی كێنده‌ڵ و كه‌یلی، بوون به ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌فزیۆنی راستی له زنجیره‌ی Keeping Up with the Kardashians. زنجیره‌كه سه‌ركه‌وتو بوو بۆ تۆڕی !E
2009-تائێستا:سه‌ركه‌وتنی جیهانی
دەستکاریله به‌هاری 2010، كۆرتنه‌ی و خوشكه‌كانی هه‌ڵسان به بڵاوكردنه‌وه‌ی جلی منداڵان. له ئابی 2010، كۆرتنه‌ی ڕایگه‌یاند له‌گه‌ڵ خوشكه‌كانی كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر جل و به‌رگی تر له ژێر ناوی K-Dash، وه ده‌یفرۆشت له‌سه‌ر QVC. كۆرتنه‌ی كتێبه‌كه‌ی نووسی له ژێر ناوی كارداشیانی باوه‌ڕپێكراو له‌گه‌ڵ هه‌ردوو خوشكه‌كه‌ی كیم و كڵۆی، وه كتێبه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه له تشریتی دووه‌می 2010 .
ژیانی كه‌سی
دەستکاریكۆرتنهی له‌گه‌ڵ سكۆت دیسك ده‌ستی پێ كرد له 2006، كاتێك ئه‌وان یه‌كیان دیت به هاوڕێیه‌تی Joe Francis له ئاهه‌نگێكی ماڵان له مه‌كسیكۆ. كه‌پڵه‌كه په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان په‌ره‌ی سه‌ند و به‌رده‌وام بوون تا ئه‌و ئاسته‌ی كۆرتنه‌ی دووگیان بوو، یه‌كه‌م كوڕیان له دایك بوو .
له سه‌ره‌تای 2010، كه‌پڵه‌كه به شێوه‌یه‌كی كاتی چوون بۆ مه‌یامی له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌یان و خوشكی كۆرتنه‌ی كیم، له‌و ماوه‌یه، كۆرتنه‌ی باوه‌ڕی كرد كه سكۆت كیشه‌ی كحولی هه‌یه. دوای ده‌ست كردن به به‌رنامه‌ی چاره‌سه‌ری سكۆت بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی وازی له مادده كحولیه‌كان هێنا، كۆرتنه‌ی و سكۆت ئاشت بوونه‌وه و به‌رده‌وام بوون به یه‌كه‌وه له نیوه‌ی دووه‌می 2010.
له حوزه‌یرانی 2014، كه‌پڵه‌كه ڕایانگه‌یاند كه به یه‌كه‌وه چاوه‌ڕێی سێیه‌م منداڵیان ده‌كه‌ن .
فیلمۆگرافی
دەستکاریوهكو ئه‌كته‌ر
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی کالیفۆڕنیا
- دەروازەی ئەرمەنستان
- دەروازەی ژن
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆرتنەی کارداشیان تێدایە. |