کلاریسا وارد

پەیامنێری کەناڵی سی ئێن ئێن


کلاریسا وارد (لەدایکبووی ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٨٠) ڕۆژنامەنووسێکی تەلەڤزیۆنی ئەمریکییە کە کار بۆ تەلەڤزیۆنەکانی ئەمریکا دەکات و لە ئێستادا بەڕێوبەری سەرەکی پەیامنێرە نێودەوڵەتییەکانی کەناڵی سی ئێن ئێنە.[١] کلاریسا پێشتر کاری بۆ کەناڵی CBS News دەکرد لە لەندەن. پێش CBS کلاریسا کاری بۆ کەناڵی ABC News دەکرد لە مۆسکۆ.[٢]


کلاریسا لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی پیبەدی لە ساڵی ٢٠١٢
لەدایکبوون
کلاریسا وارد

(١٩٨٠-٠١-٣٠) ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٨٠ (تەمەن ٤٤ ساڵ)
نیویۆرک، ئەمریکا
پەروەردەزانکۆی یەیڵ
پیشەڕۆژنامەنووس
چالاکبوون٢٠٠٣-ئێستا
Notable credit(s)
CBS News
ھاوسەرفلیپ ڤۆن بێرنستۆرف (ھاوسەرگیری ٢٠١٦)
مناڵ(ەکان)١

سەرەتای ژیان دەستکاری

دایک و باوکی کلاریسا دانیشتووی لەندەن و نیویۆرک بوون.[٣] کلاریسا خوێندنی تەواو کرد لە زانکۆی یەیڵ.[٤]

کارەکان دەستکاری

سەرەتای کارەکان دەستکاری

کلاریسا وارد کارکردنی دەستپێکرد لە کەناڵی فۆکس نیوز وەک کارمەندێکی شەوانە لە ساڵی ٢٠٠٣. لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە بۆ ٢٠٠٥ کلاریسا وەک دەستکاریکارێک کاری بۆ فۆکس نیوز دەکرد لە نیویۆرک. کلاریسا لەسەر ژمارەیەک کەیسی نێودەوڵەتی کاری کرد وەک دەستگیرکردنی سەددام حوسێن و تسۆنامی ساڵی ٢٠٠٤ی زەریای ھندی مردنی یاسر عەرەغات و پاپا جۆن پاوڵی دووەم. ساڵی ٢٠٠٦ کلاریسا وەک بەرھەمھێنەرێک بۆ کەناڵی فۆکس نیوز. کلاریسا ڕووماڵی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئیسرائیل و لوبنانی کرد ھاوکات لەگەڵ ڕفاندنی گیلعاد شەلیت و ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە و دادگاییکردنی سەددام حوسێن و ڕیفراندۆمی ساڵی ٢٠٠٥ی دەستووری عێراق.

پێش تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ کلاریسا لە بەیروت کاری دەکرد وەک پەیامنێرێک بۆ فۆکس نیوز. کلاریسا ڕووماڵی لەسێدارەدانی سەددام حوسێنی کرد لەگەڵ سەرھەڵدانی گرووپی چەکداری لە عێراق لە ساڵی ٢٠٠٧ نائارامییەکانی زانکۆی عەرەبی لە بەیروت و تەقینەوەکانی ساڵی ٢٠٠٧ لە بیکفایای بەیروت. کلاریسا ئەو کات چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەسایەتی ناسراوە ئەنجام دا وەک جەنەراڵ دەیڤد پێتراس و بەرھەم ساڵەح وەک جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی لوبنان ئەمیل لاھود. کلاریسا ھەروەھا ماوەیەک لەگەڵ ھێزەکانی ئەمریکا بوو لە بەعقووبە.[٣]

ABC نیوز دەستکاری

لەماوەی نێوان تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ بۆ تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ کلاریسا کاری دەکرد وەک پەیامنێری ABC نیوز لە مۆسکۆ. لەکاتی کارکردن بۆ ABC نیوز لە ڕووسیا کلاریسا ڕووماڵی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ڕووسیای کرد و لەکاتی شەڕی نێوان ڕووسیا و جۆرجیا لە ساڵی ٢٠٠٨ کلاریسا لە جۆرجیا بوو. کلاریسا دواتر نێردرا بۆ پەکینگ و لە ئەوێ ڕووماڵی تسۆنامییەکەی شاری ٢٠١١ی ژاپۆنی کرد و ھاوکات لەگەڵ ڕووماڵی شەڕی ئەفغانستان.[٢]

CBS نیوز دەستکاری

لە تشرینی یەکەمی ٢٠١١ کلاریسا وەک پەیامنێرێکی نێودەوڵەتی دەستی بە کارکردن کرد بۆ کەناڵی CBS نیوز.[٥] کلاریسا ڕووماڵی ژمارەیەک ڕووداوی جیھانی کرد لەوانە شەڕی شەڕی ناوخۆیی سووریا و مانەوەی چالاکوانی مافی مرۆڤی چینی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە پەکینگ و گفتوگۆی نێوان چین و ئەمریکا لەسەری و شۆڕشی ساڵی ٢٠١٤ی ئوکراینا. لە تەممووزی ٢٠١٣ کلاریسا ڕاپۆرتی ئامادەکرد لەسەر پشوویەکانی ساڵی ٢٠١٣ی میسر و چووە ئەو شوێنەی کە پێش ٢ ساڵ پەیامنێری CBS نیوز لارا لۆگن تێیدا دەستدرێژی کرایە سەر. لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ کلاریسا گەڕایەوە بۆ سووریا و بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ دوو جیھادی وڵاتانی ڕۆژاوا کە یەکێکیان گەنجێکی ئەمریکی بوو و ئەوی دیکەش سەربازێکی ھۆڵەندی بوو.

سی ئێن ئێن دەستکاری

لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٥ کەناڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاند کە کلاریسا پەیوەندی بە تۆڕەکەیانەوە دەکات و لە لەندەن نیشتەجێ دەبێت. لە ٨ی ئابی ٢٠١٦ کلاریسا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان وتارێکی پێشکەشکرد لەسەر بارودۆخی حەلەب لە سووریا و باسی ئەزموونی ١٠ ساڵی کارکردنی خۆی کرد وەک پەیامنێرێک لە بەرەکانی جەنگ.[٦][٧]

لە مانگی تەممووزی ٢٠١٨ سی ئێن ئێن کلاریسای کرد بە بەڕێوەبەری پەیامنێرە نێودەوڵەتییەکانی و جێگەی کریستیان ئەمانپووری گرتەوە. ساڵی ٢٠١٩ کلاریسا بوو بە یەکێک لە یەکەمین پەیامنێرەکانی وڵاتانی ڕۆژاوا کە ڕاپۆرت ئامادە بکات لەسەر ژیان لە ناوچەکانی ژێردەستی تاڵیبان لە ئەفغانستان.[٨][٩]

خەڵاتەکان دەستکاری

کلاریسا خەڵاتی جۆرج فوستەر پیبەدی بردەوە لە ٢١ی ئایاری ٢٠١٢ لە نیویۆرک بۆ کارە ڕۆژنامەوانییەکانی لەناو سووریا لەکاتی ڕاپەڕینی شەقامی سووری و جارێکی دیکەش بۆ جاری دووەم ھەمان خەڵاتی بردەوە.[١٠][١١] لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ زانکۆی ولایەتی واشنتۆن ڕایگەیاند خەڵاتی مورۆوی ڕاپۆرتی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی ٢٠١٥ پێشکەش بە کلاریسا وارد دەکەن لە مانگی نیسانی ٢٠١٥.[١٢] کلاریسا ھەروەھا ٥ خەڵاتی ئێمی ھەیە خەڵاتێکی ئەلفرێدی یەکەم.[٢][١٣]

ژیانی کەسی دەستکاری

کلاریسا ھاوسەرگیری کردووە لەگەڵ فلیپ ڤۆن بێرنستۆرفی ئەڵمانی کە لە ساڵی ٢٠٠٧ چاویان بە یەکدی کەوت لە مۆسکۆ و ساڵی ٢٠١٦ ھاوسەرگیریان کرد لە لەندەن.[١٤][١٥] پێکەوە منداڵێکیان ھەیە بەناوی ئیزرا ئالبرێشت نیکۆلاس نۆر کە لە ٢ی ئازاری ٢٠١٨ لەدایکبوو.[١٦] کلاریسا زمانی جگە لە زمانی ئینگلیزی زمانەکانی فەرەنسی و ئیتاڵی بە پاراوی دەزانێت لەگەڵ ڕووسی و ئیسپانی و عەرەبی لە قسەکردنی ئاسایی و زمانی ماندارینی چینی بەشێوەی سەرەتایی.[١٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "CNN Press Release". 21 September 2015. Retrieved 21 September 2015.
  2. ^ ئ ا ب "Clarissa Ward CBS Bio". CBSNews.com. CBS Broadcasting. 2012-06-04. Archived from the original on 2012-06-05. Retrieved 2012-06-04. ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ ئ ا "Clarissa Ward Bio". ABCNews.go.com. ABC Broadcasting. 2011-09-29. Archived from the original on 2011-09-29. Retrieved 2012-06-04.
  4. ^ "Clarissa Ward Bio". CBS Interactive Inc. 2014-10-15. Retrieved 2014-11-30. {{cite news}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "CBS This Morning episode". 20 January 2014. Retrieved 20 January 2014.
  6. ^ Ward, Clarissa. "There are no winners in Aleppo". CNN.com. Retrieved 26 July 2017.
  7. ^ "Aleppo Under Siege: Syria's Latest Tragedy Unfolds - Security Council Arria-Formula Open Meeting (8 August 2016)". United Nations. Retrieved 26 July 2017. ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "36 hours with the Taliban". www.cnn.com. Retrieved 2019-04-27. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٢ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ "CNN's Clarissa Ward Spent 36 Hours With the Taliban. This is What She Learned". www.globaldispatchespodcast.com. Retrieved 2019-04-27. ٢٧ی نیسانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ 72nd Annual Peabody Awards, May 2012
  11. ^ "Dream Jobs Clarissa Ward". Forbes.com. Forbes. 2012-06-04. Archived from the original on 2012-06-05. Retrieved 2012-06-04.
  12. ^ "CBS News correspondent to receive Murrow College award". Washington State University. 2014-10-17. Retrieved 2014-11-30.
  13. ^ "Clarissa Ward". Penguinrandomhouse.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  14. ^ https://www.townandcountrymag.com/the-scene/weddings/a9213697/clarissa-ward-wedding/
  15. ^ http://liverampup.com/entertainment/clarissa-ward-married-husband-boyfriend-personal-life.html
  16. ^ https://www.adweek.com/tvnewser/clarissa-ward-gives-birth-to-baby-boy/358988/
  17. ^ https://m.youtube.com/watch?v=rpcO6d0Vb3A

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری