کریس ھادفیڵد
کریس ئۆستن ھادفیڵد (بە ئینگلیزی: Chris Austin Hadfield؛ لەدایکبووی ٢٩ی ئابی ١٩٥٩) ئەستێرەگەڕی خانەنشین، ئەندازیار، فڕۆکەوانی شەڕکەر، و مۆسیقاژەنێکی کەنەدییە. یەکەم کەنەدی بوو کە چالاکیی لەدەرپێڕاگوێزی لە بۆشاییی دەرەکی ئەنجام دا، کاری ھەڵفڕینی بۆ دوو ئەرکی مەکۆی بۆشایی کردووە و ھەروەھا وەک فەرماندەری وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی (ISS) کاری کردووە. پێش ئەوەی وەک ئەستێرەگەڕ کار بکات، بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ لە ھێزە چەکدارەکانی کەنەدا وەک فڕۆکەوانی شەڕکەری فەرمانداری ئاسمانی کاری کردووە.
کریس ھادفیڵد | |
---|---|
ئەستێرەگەڕی دەزگای بۆشاییی کەنەدا | |
دۆخ | خانەنشین |
لەدایکبوون | کریس ئۆستن ھادفیڵد ٢٩ی ئابی ١٩٥٩ سارنیا، ئۆنتاریۆ، کەنەدا |
پیشەی تر |
|
کات لە بۆشایی | ١٦٦ ڕۆژ |
ھەڵبژرادن | گرووپی سی ئێس ئەیی ١٩٩٢ |
Total EVAs | ٢ |
Total EVA time | ١٤ سەعات ٥٣ دەقە و ٣٨ چرکە |
Missions | ئێس تی ئێس-٧٤، ئێس تی ئێس-١٠٠، سۆیوز تی ئێم ئەی-٠٧ ئێم (ئێکسپیدیشن ٣٤/٣٥) |
Mission insignia | |
خانەنشین | ٣ی تەممووزی ٢٠١٣ |
خەڵاتەکان |
|
Military career | |
دڵسۆزی | کەنەدا |
خزمەت/ | فەرمانداری ئاسمانی |
ساڵانی خزمەت | ١٩٧٨–٢٠٠٣ |
پلە | کۆلۆنێل |
ژیانی تایبەتی
دەستکاریکریس لە سارنیا، ئۆنتاریۆ لە دایک بووە. دایک و باوکی ڕۆجەر و ئێلەنۆر ھادفیڵدن کە لە میڵتن، ئۆنتاریۆ دەژین. کریس لە کێڵگەیەکی گەنمەشامی لە ئۆنتاریۆی باشوور گەورە بووە. ئەندامی کۆمەڵەیەکی پێشڕەوایەتی بوو کە لە گۆڕەپانەکانی میڵتن کۆ دەبوونەوە.[١] لە مناڵییەوە حەزی لە فڕین بووە و لە تەمەنی نۆ ساڵیدا حەزی لە بوون بە ئەستێرەگەڕ کردووە، دوای ئەوەی نیشتنەوە لەسەر مانگی ئەپۆلۆ ١١ی لە تەلەڤیزیۆن بینی.[٢][٣] ھاوسەرگیریی لەگەڵ کچەھاوڕێی قۆناغی ئامادەیی، ھێلین کردووە، سێ مناڵیان ھەیە: کایڵ، ئیڤان و کریستین ھادفیڵد.[٤] کریس پێش ئەوەی ببێتە فڕۆکەوانی تاقیکردنەوەیی،[٥] لە ناوچەی بەفرەخلیسکێی گلێن ئیدن ڕاھێنەری بەفرەخلیسکێ بووە.[٦]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «@Cmdr_Hadfield». Twitter. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Davison، Janet (٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢). «Chris Hadfield ready for 'surreal' space station odyssey». CBC News. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ Hadfield، Chris (٢٠١٣). An Astronaut's Guide to Life on Earth: What Going to Space Taught Me About Ingenuity, Determination, and Being Prepared for Anything. New York City: Little, Brown and Company. لاپەڕە 2–6. ژپنک ٩٧٨-٠-٣١٦-٢٥٣٠١-٧. LCCN ٢٠١٣٩٤٣٥١٩.
{{cite book}}
: نرخی|lccn=
بپشکنە (یارمەتی) - ^ An Astronaut's Guide to Life on Earth (Hadfield), pp. 7–10, 289.
- ^ Agency، Canadian Space (٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٨). «Astronaut Chris Hadfield's biography». Canadian Space Agency. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Hadfield personal Twitter Account». ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣. لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کریس ھادفیڵد تێدایە. |