محەممەد ئەمین کوڕی کاکە شێخ محەممەد (بەھائەدین) کوڕی شێخ عوسمانی تەوێڵە ناسراوە بە کاردۆخی[١] (لەدایکبووی ٢٥ی ئازاری ١٩١٦ لە تەوێڵە، عێراق - مردووی ٨ی حوزەیرانی ١٩٨٢ سلێمانی)[٢] ناوی تەواوی محەممەد ئەمین کوڕی شێخ محەمەد کە بە کاکە شێخ ناسراوە کوڕی شێخ محەممەد بەھائەدین کوڕی شێخ عوسمانی سیراجەددینی تەوێڵەیە. دایکی کچی مەلا نەجمەددینی مەلا نەزیرە.

محەممەد ئەمین کاردۆخی

لەدایکبوون٢٥ی ئازاری ١٩١٦
مەرگ٨ی حوزەیرانی ١٩٨٢
نەتەوەکورد
ئایینئیسلام

ژیان دەستکاری

لە ساڵی ١٩١٦ لە تەوێڵە لەدایکبووە، لە پێنج ساڵیدا لای باوکی و خاڵوانی قورئان و کتێبە ئایینیەکانی خوێندووە، لە ساڵی ١٩٢٩ لە تەوێڵە چووەتە قوتابخانە. لە پاییزی ساڵی ١٩٣٥ خوێندنی سەرەتایی تەواوکردووە، پاشان چووەتە بەغدا لە خانەی مامۆستایان وەرگیراوە و لە ھاوینی ١٩٣٩ خوێندن تەواو دەکات و لە (١ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٩) دامەزراوە و بووە بە مامۆستا لە تەوێڵە.

ژیانی مامۆستایەتی دەستکاری

ژیانی مامۆستایەتی لەم شوێنانە تەواو کردووە.

لە (١ی نیسانی ١٩٧٠) خۆی خانەنشین دەکات و دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی، واتە (٣١) ساڵ خزمەتی بووە لە پەروەردەدا.

مردن دەستکاری

لە ڕێکەوتی (٨ی حوزەیرانی ١٩٨٢) لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی گردی سەیوان نێژراوە.

کاری ھونەری و ھۆنراوە دەستکاری

کاردۆخی ھەر بە منداڵی حەزی لە خوێندنەوە و لەبەرکردنی ھۆنراوە بووە بە تایبەت ھۆنراوەکانی حاجی قادر و کوردی و مەولەوی، کاریان تێکردووە.

بەرھەمەکان[٣] دەستکاری

ئەوانەی کە تا ئێستا چاپکراون دەستکاری

  1. دیوانی (سەیدی ھەورامی) - چاپخانەی کامەرانی سلێمانی ساڵی ١٩٧١.
  2. بەرگی یەکەمی دیوانی (شاھۆ) - چاپخانەی کامەرانی سلێمانی ساڵی 1978
  3. بەرگی یەکەمی دیوانی مەردۆخی - چاپخانەی دار الحریة لە بەغدا ساڵی ١٩٧٨.
  4. بەرگی دووەمی دیوانی (شاھۆ) - چاپخانەی کامەرانی لە سلێمانی ساڵی ١٩٨٠.
  5. لە چاپ دانەوەی دیوانی کاردۆخی بەشی یەکەم و ھەندێ لە بەشی دووەم - چاپخانەی ئۆفسێتی سەرکەوتن لە سلێمانی ساڵی ١٩٨٢.

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی حەوتەم، مارف خەزنەدار، لاپەڕەکانی ٢٩٥ تا ٣٠٤، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر:٢٠٠٦.
  2. ^ کتێبی: دیوانی کاردۆخی
  3. ^ http://www.freewebs.com/mahabadassociation/kardokhi.html[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]

سەرچاوەکان دەستکاری

  • کتێبی: دیوانی کاردۆخی.
  • کتێبی: سەربوردێکی ھەورامان و سەردانێکی تەوێڵە/لاپەڕە/١١١٠.
  • مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی حەوتەم، مارف خەزنەدار، لاپەڕەکانی ٢٩٥ تا ٣٠٤، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر:٢٠٠٦.