ڕەئووف حەسەن (١٩٤٥ لە سلێمانی، باشووری کوردستان - ٢٠١٨ لە سلێمانی) چیرۆکنووس و نووسەرێکی کورد بوو. لە سەردەمی ڕژێمی بەعس لەبەر ئەوەی چەند وتارێکی دژی بەعس نووسیوە، گیراوە. ڕەئووف حەسەن لە نووسەرانی سەرەتای شۆڕشی کوردستان بووە و دوو کوڕی ھەبووە بە ناوەکانی: زانا کە بێژەری تیڤی و نووسەرە و شێرۆش کە ئەکتەرە.

ڕەئووف حەسەن
لەدایکبوون١٩٤٥
مەرگ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨
سلێمانی
نەتەوەکورد
پیشەنووسەر
وەرگێڕ
ڕۆژنامەوان
ڕووناکبیر
ھاوسەرلەیلا حەمەعەلی
مناڵ(ەکان)زانا
شێرۆ

ژیان دەستکاری

ڕەئووف حەسەن لە گەڕەکی گوێژە لەدایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و خانەی مامۆستایانی (١٩٦٤) ھەر لە سلێمانی و چەندین خولیشی لە پەیمانگای بەریتانی لە بەغدا تەواو کردووە. بۆ ماوەی دە ساڵ مامۆستای سەرەتایی و ناوەندی بووە و وانەی ئینگلیزی وتووەتەوە.

ڕەئووف حەسەن ساڵی ١٩٦٠ حەفتەنامەی تریفەی دەرکردووە، کە دواتر ناوەکەی بووە بە ھەفتەنامەی کەش. ١٩٦١ لەگەڵ چەند نووسەرێکی تر، کۆمەڵەی ئەدیبانی پڕشنگی دامەزراندووە و گۆڤارێکیشی بەناوی پڕشنگ بڵاو کردووەتەوە. لە ساڵی ١٩٦٣وە ھەتاوکوو ١٩٦٧ بووە بە ئەندامی حیزبی شیووعیی عێراقی و دوای ئەوە لە وێژەدا درێژەی بە چالاکییەکانی داوە. ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵی ھونەر و وێژەی کوردی بووە. ساڵی ١٩٧٣ تیپی پێشرەوی شانۆی کوردی دامەزراندووە؛ وەرگێڕانی درامای «جەنابی موفەتیش» و کاری بەڕێوەبردنی درامای «لانەوازان»ی لە ئەستۆ بووە. ئەندامی یەکیەتیی نووسەرانی کورد و سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بووە. لە نێوان ساڵەکانی ٩٧٤–١٩٨٢ لە بەغدا، بە کاری ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی کوردی و ڕۆژنامەوانییەوە خەریک بووە و لە ڕۆژنامەکانی: ھاوکاری، بەیان، بیری نوێ، ئەستێرە، ڕۆژی کوردستان و ڕۆشنبیری نوێ ھاوکار بووە. ساڵی ١٩٧٧ لە ئەمنی عامەی بەغدا گیراوە و لە زیندانی تاکەکەسیدا ئەشکەنجە دراوە. ساڵی ١٩٩٢ کراوە بە بەڕێوەبەری تەلەڤیزیۆنی ھەرێم. لە دوای ڕاپەڕێن، ساڵی ١٩٩٣، ڕۆژنامەکانی: ئاڵای ئازادی و وڵاتی دەرکردووە. سەرنووسەری گۆڤاری دیالۆگ و دامەزرێنەری «سەنتەری دیالۆگی ڕۆشنبیریی کورد» بووە و لە ساڵی ١٩٩٦ تا ٢٠٠٠ کاری تێدا کردووە. ساڵی ٢٠٠٢ تا ٢٠٠٤ یانەی سەرای منداڵانی دامەزراندووە و خۆی بووە بە بەڕێوەبەری. ساڵی ٢٠٠٥ تا ٢٠٠٩ ڕاوێژکاری بزافی ڕۆشنبیریی سلێمانی بووە. خاوەنی زیاتر لە ٣٧٠٠ وتار و ٢٦ کتێبە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا[١][٢]

ڕەئووف حەسەن سەر لە بەیانی ٢١ی مانگی ١٢ی ٢٠١٨ لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.[٣]

بەرھەمەکان دەستکاری

  • سەرجەم چیرۆکەکانی ڕەوف حەسەن، چاپخانەی ڕۆشنبیری، ھەولێر ٢٠١٨[٤]

گەردوونناسی دەستکاری

  • گەردوون (باسێکی زانستیانە) ١٩٦٧ (یەکەمین بەرھەمی نووسەر)

کورتەچیڕۆک دەستکاری

  • سبەینێ باوکت دێتەوە (کۆمەڵەچیرۆک) ١٩٧١
  • چەکەرە (کۆمەڵەچیرۆک لەگەڵ دوو نووسەری دیکەدا) ١٩٧٣
  • دەرزی ئەژنی خەمەکان (١٩٨٨)
  • وێنەکەی خوشکت (کۆمەڵەچیرۆک) ١٩٩٩

ڕۆمان دەستکاری

ڕۆژنامەوانی دەستکاری

  • ھەواڵنێری تەلەڤیزیۆنی (٢٠١١)
  • گۆڤاری ڕۆژنامەوانی و ھەڵسەنگاندنێک (٢٠٠٦)
  • لە بەینمان دەرناچێت
  • ئەلفاو بێتای ڕۆژنامەگەری (١٩٩٩)

وەرگێڕان دەستکاری

  • تیۆری نیسبی (بابەتێکی زانستیانە) ١٩٨٤
  • ھونەری جەنگ (٢٠٠٤)
  • سۆفیگەری (٢٠٠٥)
  • کوردناسی (٢٠٠٦)

ڕەخنەی ئەدەبی دەستکاری

  • کرێکار و چیڕۆکی کوردی (١٩٨٢)
  • ئەندێشە جوانەکانی ڕۆح لە چیرۆکی کوردیدا (٢٠٠٧)
  • خولیای مەیموونە سپییەکان (٢٠٠٧)

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ داھێنان و ھەڵوێستی ڕەووف حەسەن لە دیکۆمێنتارییەکدا، سلێمانی تیڤی
  2. ^ ڕۆمانی خۆری تار، ڕەئووف حەسەن، ١٩٩٩
  3. ^ "ڕەئوف حەسەن کۆچی دوایی کرد". speemedia.com.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ کوردیپێدیا, Kurdipedia-. "سەرجەم چیرۆکەکانی ڕەوف حەسەن". Kurdipedia.org (بە Chinese (China)).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)