ڕێبوار خالید (لەدایکبووی ٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٥ لە سلێمانی، ھەرێمی کوردستان) وێنەکێش، شاعیر، پەیکەرتاش، وێنەگر و دیزاینەرێکی کوردە.

ژیان دەستکاری

ڕێبوار خالید لە ٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٥ لە گەڕەکی گوێژەی شاری سلێمانی لەدایک بووە. کشتوکاڵی خوێندووە و ساڵی ١٩٨٠ کۆلێجی تەواو کردووە.

بەرھەمەکان دەستکاری

ساڵی ١٩٧٠ دەستی بە کاری ھونەری کردووە. پۆرترەی زیاتر لە ٣٠٠ کەسایەتیی ناوداری کوردی پارچەکانی کوردستان و جیھانی لە بوارەکانی ئەدەبی، ھونەری، مێژوویی و ڕۆژنامەگەری، بە یارمەتی تەکنۆلۆژیا کێشاوەتەوە و ھەنووکەش بەردەوامە. ھونەری دیجیتاڵ شێوازی تایبەتی کاری ئەو ھونەرمەندەیە.

کارەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ شانازییەکان دەگەڕێنەوە شار، خاک تیڤی، ٢١ی شوباتی ٢٠١٨ بڵاو کراوەتەوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری