پەیام ئیبراھیم عەبدولڕەحمان (١٩٧٩ لە سلێمانی، عێراق)[١] خانمە نووسەر، میدیاکار[٢] و چاڵاکوانێکی کوردی بواری ئەدەبیاتی منداڵانە لە باشووری کوردستان. لە منداڵییەوە ھۆنراوەی نووسیوە و گرنگی بە بواری منداڵان دەدات و چیرۆک دەنووسێت، خاوەنی شەش پەرتووکی چاپکراوە بۆ منداڵان لە شێوەی چیرۆک.[٣]

پەیام ئیبراھیم
لەدایکبوون١٩٧٩
سلێمانی
پیشەنووسەر، میدیاکار، چاڵاکوان
زمانکوردی
نەتەوەکورد
ڕەگەزنامەعێراقی
چالاکی ساڵانی٢٠١٠ - ئێستا

ژیاننامە

دەستکاری

ژیانی تایبەتی

دەستکاری

لە ساڵی ١٩٧٩ لە سلێمانی لە دایک بووە و ھەر لەوێش دەژی. خێزاندارە و دایکی چوار منداڵە، کە دوو کوڕ و دوو کچن. دەرچووی بەشی ژمێریارییە لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی.

ئەدەبیات

دەستکاری

پەیام ئیبراھیم لە زاری خۆیەوە دەڵێت: «لە ساڵی ٢٠١٠وە دەستم بە نووسین بۆ مناڵان کردووە، لە سەرەتادا تەنھا شیعرم دەنووسی، دواتر دەستم بە نووسینی چیرۆک و ڕۆمان بۆ مناڵ و نەوجەوانان کرد»[٤]

لە ساڵی ٢٠١٩وە سەرقاڵی نووسینی رۆمانی «نازیلێی مانگ و شازادەی خۆرە»ە و یەکەم ژنی کوردە کە رۆمانی زانستی بۆ نەوجەوانان نووسیوە.

لە دوای ساڵانی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە لە دوای عەزیزی مەلاڕەش و کاروان کاکەسوور، پەیام ئیبراھیم سێیەم کەسە ڕۆمانی زانستیی بۆ نەوجەوانان نووسیوە. پەیام دوو چیرۆکی لە کوردییەوە وەرگێڕدراون بۆ سەر زمانەکان، یەکێکیان بۆ سەر زمانی ئینگلیزی و یەکێکیش بۆ سەر زمانی نەرویچی.

کارکردن

دەستکاری
  • جێگری بەڕێوەبەری بەشی پەروەردە لە ڕێکخراوی ھۆس.[١]
  • بەرپرسی پەیوەندییەکانی ڕێکخراوی ھۆس.[١]
  • ئەندام و ڕاھێنەری ژینگە لە ڕێکخراوی سروشتیی کوردستان.[١]
  • ئەندامی ڕێخراوی نازی بێسەرپەرشتان بۆ منداڵانی بێلانە.[١]
  • سەرپەرشتیاری بەشی منداڵانە لە تەلەڤیزیۆنی پەروەردەیی و ھەر لەو کەناڵەش‌ دوو بەرنامە پێشکەش دەکات بە ناوەکانی: چیرۆک بۆ منداڵان و میوانداری.[١]
  • کارمەندی ڕادیۆی گەلی کوردستان.[٢]

بەرھەمەکان

دەستکاری
  • گفتوگۆی نێوان میوەکان (یەکەم چیرۆک - گۆڤاری خەندە)

بەرھەمە چاپکراوەکان:


سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا ب پ ت ج چ «په‌یام ئیبراهیم عه‌بدولڕه‌حمان: پەیامی من لە چیرۆکەکانمدا بۆ منداڵان چاندنی تۆوی بەها باڵاكانه‌ هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌». wtarikurd.info. ٢٩ی ئابی ٢٠٢٤.
  2. ^ ئ ا ب پ ت ج «په‌یام ئیبراهیم رۆمانێكی زانستی بۆ نه‌وجه‌وانان ده‌نووسێت». knwe.org. ٣٠ی ئابی ٢٠٢٤.
  3. ^ «پەیام ئیبراهیم مێژووی پێشەنگانی کورد بە گەنجان ئاشنا دەکات». jinhaagency.com. ٢٩ی ئابی ٢٠٢٤.
  4. ^ «خانمە نوسەرێکی کورد رۆمانێک بۆ نەوجەوانان دەنوسێت». newjin.net. ٢٩ی ئابی ٢٠٢٤.
  5. ^ «٢١ تیشکی خۆری کوردستان». 49plusbooks.com. ٣٠ی ئابی ٢٠٢٤.