٢٠٠٤ لە عێراق
- ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠٠٤ لە عێراق.
پێگە سەرەکییەکان
دەستکاری- سەرۆکی دەوڵەت -
- کارگێڕی حکوومەت – پۆل برێمەر (تا ٢٨ی حوزەیران)
- سەرۆک – غازی مەشعەل عەجیل یاوەر (لە ٢٨ی حوزەیرانەوە)
- جێگری سەرۆک – ئیبراھیم ئەلجەعفەری (لە ١ی حوزەیرانەوە)
- جێگری سەرۆک – ڕۆش شاوایس (لە یەکەمی حوزەیرانەوە)
- بەرپرسی حکوومەت -
- سەرۆکی ئەنجومەنی حوکمڕانی عێراق – عەدنان پاچاچی (١ی ژانویە – ٣١ی ژانویە)
- سەرۆکی ئەنجومەنی حوکمڕانی عێراق – موحسین عەبدولحەمید (١ی شوبات – ٢٩ی شوبات)
- سەرۆکی ئەنجومەنی حوکمڕانی عێراق – محەممەد بەحرولعلوم (١ی ئازار – ٣١ی ئازار)
- سەرۆکی ئەنجومەنی حوکمڕانی عێراق – مەسعوود بارزانی (١ی نیسان – ٣٠ی نیسان)
- سەرۆکی ئەنجومەنی حوکمڕانی عێراق – عیزەدین سەلیم (١ی ئایار – ١٧ی ئایار)
- سەرۆکی ئەنجومەنی حوکمڕانی عێراق – غازی یاوەر (١٧ی ئایار – ٢٨ی ئایار)
- سەرۆکوەزیرانی عێراق – ئەیاد عەللاوی، (لە ٢٨ی ئایارەوە)
ڕووداوەکان
دەستکاری- ١٠ی کانوونی دووەم– خۆپیشاندان لە شاری عەمارە بەھۆی قەیرانی بێکارییەوە. ئەفسەرانی پۆلیس و سەربازەکان تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن.
- ١٥ی کانوونی دووەم– نەتەوە یەکگرتووەکان ھەڵبژاردنی ڕاستەوخۆی پێش مانگی تەممووز بە ئەستەم ناودەبات، ئەمەش بەھۆی بەردەوامی پشێوی و ھۆکاری دیکەوە.
- ١٨ی کانوونی دووەم– خۆکوژێک ئۆتۆمبێلێکی پیکاپێکی پڕ لە تەقەمەنی بە ١٠٠٠ پاوند تەقەمەنی لە دەرەوەی بارەگای ھاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا تەقاندەوە و نزیکەی ٢٠ کەسی کوشت و زیاتر لە ٦٠ کەسیش برینداربوون – زۆربەیان عێراقی بوون.
- ١ی شوبات – دوو خۆکوژ لە ھەردوو مەڵبەندی ٣ی ڕێکخستنی ھەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لقی ٢ی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە یەکەمین ڕۆژی جەژنی قورباندا و لەیەک کاتدا کردە ئامانج. ١١٧ کەس کوژران و ٢٣٥ کەسیش بریندار بوون دواتر ڕێکخراوی تێرۆریستی ئەلقاعیدە بەرپرسیارێتی کارەکە گرتە ئەستۆ.
- ٣ی شوبات – دەزگای ھەواڵگریی ناوەندی دان بەوەدا دەنێت کە پێش داگیرکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ دا ھیچ ھەڕەشەیەکی نزیک لە چەکی کۆمەڵکوژ نەبووە.
- ٧ی شوبات – چارڵس، شازادەی وێڵز گەشتێکی بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکرد، سەردانی سەربازەکانی کرد لە عێراق.
- ١٠ی شوبات – لانیکەم ٥٠ کەس لە ھێرشێکی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراودا بۆ سەر ناوەندێکی دامەزراندنی پۆلیس لە باشووری بەغدا کوژران.
- ١١ی شوبات – لە ئەنجامی ھێرشێکی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر ناوەندێکی دامەزراندنی سوپا لە بەغدا تا ٤٧ کەس کوژران.
- ٢١ ی شوبات – ئەمریکا ڕێگە بە خاچی سوور دەدات سەردانی سەددام حوسێن بکات بۆ یەکەمجار لە دوای دەستگیرکردنی لە مانگی کانوونی دووەم.
- ٢ی ئازار – لە لە تەقینەوەیەکی خۆکوژیدا لە مەراسیمی عاشورا نزیکەی ٢٠٠ کەس لە بەغدا و کەربەلا کوژران.
- ٨ی ئازار
- ئەنجومەنی حوکمڕانی بە کۆی دەنگ دەستووری نوێی کاتی وڵات پەسەند دەکات
- ئەبو عەباس بەھۆکاری سروشتییەوە لە ژێر دەستی ئەمریکادا گیانی لەدەستدا.
- ٣١ی ئازار – لە فەلوجە ھێرش کرایە سەر چوار بەڵێندەری بەرگری ئەمریکی و کوژران و لاشە سووتاوەکانیان بە ئاشکرا بە پردێکەوە ھەڵواسرا.
- ٢٨ی حوزەیران – دوو ڕۆژ پێش وادەی دیاریکراو، کۆنترۆڵ و سەروەری عێراق لە ئەمریکاوە ڕادەستی حکوومەتێکی کاتی عێراق کرا. عەللاوی دەبێتە سەرۆک وەزیران، پۆڵ بریمەریش وڵات بەجێدەھێڵێت.
- ١ی تەممووز – سەددام حوسێن بە تاوانی جەنگ دادگایی کرا، لەبەردەم دادوەرێکی عێراقیدا بە حەوت تۆمەتی سەرەتایی دادگایی کرا.
- ١٢ی تەممووز – لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، عەللاوی سەرۆکوەزیران دروستکردنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی ڕاگەیاند کە دەزگایەکی ھەواڵگری ناوخۆیییە.
- ئاڵایەکی نوێی وڵات دروست دەکرێت
- ١٤ی ئەیلوول – ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک بازاڕێکی قەرەباڵغ و بنکەی پۆلیس لە ناوچەیەکی شیعەکانی بەغدا لانیکەم ٤٧ کەس کوژران و ١١٤ کەسیش بریندار بوون.
مردنەکان
دەستکاری- ٢٤ی ژانویە – عەبدولڕەحمان مونیف، نووسەر
- ٢٨ی شوبات – ئەندرێس نویامای تەمەن ٢١ ساڵ، یەکەم سەربازی ئیستۆنیا کە لە عێراق کوژرا
- ٧ی ئایار – والدێمار میلیڤیچ تەمەن ٤٨ ساڵ، ڕۆژنامەنووسی پۆڵەندی و مۆنیرا بیوامران، لە عێراق کوژران
- ٨ی ئایار – (تەرمی دۆزرایەوە) نیک بێرگ تەمەن ٢٦ ساڵ، مەدەنی ئەمریکی لە عێراق کوژرا
- ١٧ی ئایار – عزەدین سەلیم تەمەن ٦٠ ساڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی حوکمڕانی عێراق
- ٢٢ی حوزەیران – کیم سون ئیل تەمەن ٣٣ ساڵ، وەرگێڕی کۆریای باشوور، لەلایەن چەکدارە عێراقییەکان سەربڕدرا
- ٢٨ی حوزەیران – کیس ماتیۆ ماوپین تەمەن ٢٠ ساڵ، سەربازی پلە یەک لە سوپای ئەمریکا، لەلایەن چەکدارە ئیسلامییەکان لە عێراق کوژرا
- ٢٦ی ئاب – ئێنزۆ جی بالدۆنی تەمەن ٥٦ ساڵ، ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی لە عێراق کوژرا
- ٢١ی ئەیلوول – جاک ھێنسلی تەمەن ٤٨ ساڵ، بەڵێندەری مەدەنی ئەمریکی، سەری لەلایەن تیرۆریستە موسڵمانەکانەوە لە عێراق بڕدرا.[١]
- ٧ی تشرینی یەکەم – کێن بیگلی تەمەن ٦٢ ساڵ، بارمتەی بەریتانی لە عێراق، لەلایەن بارمتەگرەکانەوە لەسێدارەدرا
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Group 'kills second US hostage'». BBC News. September 21, 2004.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ٢٠٠٤ لە عێراق تێدایە. |