- ١١ی کانوونی دووەم - بومەلەرزەیەکی بەھێز و وێرانکەر لە چیای ئیتنا لەشاری سیلی لە ئیتاڵیا ڕویدا، سەعات ٩ ڕویدا بە گوڕی ٧٫٤ پلە بە پێوەری ڕێختەر، لەباشووری ئیتاڵیا بەتایبەت لەشاری سیسیلیا ڕویدا تا ماڵتا بەردەوامبوو، بەھۆی بەھێزی بومەلەرزەکە شەپۆڵەکانی دەریای لۆنیان ٥ تا ١٠ مەتر بەرزبوونەوە ئەوەش بووە ھۆی ڕوودانی تسۆنامی و گیان لەدەستدانی ٦٠ھەزارکەس، بەھۆی ئەو کارەساتە نزیکەی ٧٠شار و ناوچە کاولبوون، وە ڕوبەری کاولکاریەکە ٥٦٠٠کم٢ بوو.
- ٨ی شوبات - کۆلێژی (ویلیام ـ ماری) لە ویلیامسبۆرگ لە ڤێرجینیا دەستوری شکۆی دا بە پاشا ویلیامی سێیەم و شاژن ماری دووەمی ئینگلیزی.
- ١٨ی ئایار - ھێزەکانی لوبی چواردەیەمی فەڕەنسی پەلاماری قەڵای ھایدل بێرگیان دا.
- ٢١ی ئایار - ھێزەکانی فەڕەنسا قەڵای ھایدلبێرگ یان داگیرکرد و لە ٢٣ی ئایاردا ھێزەکانی ناو قەڵاکە خۆیان دا بەدەستەوەدا.
- ٢٧ی حوزەیران - لەجەنگی نۆساڵەدا کەشتیگەلی فەڕەنسی لەجەنگی لاگۆس بەسەر کەشتیگەلی ھۆڵەندی و ئینگلیزی زاڵبوو کەشتیگەلەی فەڕەنسی دوای شەڕێکی سەخت کەشتیگەلی ھۆڵەندی و کەشتیگەلی ئینگلیزی شکاند.
- ٢٩ی تەممووز - سووپای ھۆڵەندی ـ ئینگلیزی بە سەرکردایەتی ویلیامی سێیەم توانیان بەسەر ھێزەکانی فەرەنسا زاڵبن لەجەنگی لەندەن، کەلەو جەنگەدا زۆربەی سەربازەکانی فەڕەنسا بەکرێگیراو بوون و ئێرلەندی بوون.
- جۆن ڕای دیاریکرد کە نەھەنگەکان شیردەرن[١]
- ٧ی شوبات - ئیمپراتۆر ئانا ڕوسی لەدایکبوو (مردن ١٧٤٠)
- ٢٤ی شوبات - ئەکتەری ئینگلیزی بواری شانۆگەری جەیمس کوین لەدایکبوو (مردن ١٧٦٦)
- ٥ی ئازار - ئاینەوانی سویسری جۆھان یاکۆب واتستن لەدایکبوو (مردن ١٧٥٤)
- ٧ی ئازار - پاپا کلیمینت لەدایکبوو (مردن ١٧٦٩)
- ٢٤ی ئازار - سەعاتچی بەناوبانگی ئینگلیزی جۆن ھاریسن لەدایکبوو (مردن ١٧٧٦)
- ٣ی نیسان - سروشتگەری ئینگلیزی جیۆرج ئێدوارد لەدایکبوو (مردن ١٧٧٣)
- ١٧ی حوزەیران - ئاینەوانی ئەڵمانی جۆھان جیۆرج واڵچ لەدایکبوو (مردن ١٧٧٥)
- ٨ی ئاب - ئاوازدانەری فەڕەنسی لۆران بێڵسن لەدایکبوو (مردن ١٧٦٢)
- ٣ی ئەیلوول - سیاسەتمەداری بەڕیتانی چاڕڵس رادکلف لەدایکبوو (مردن ١٧٤٦).
بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ١٦٩٣ تێدایە. |