ھەزارە (ھەزارەگی: ئازرە) یەکێکن لە نەتەوەکانی ئەفغانستان و بە ھەزارەگی دەدوێن کە شێوەزارێکی زمانی دەری/فارسییە. ھەزارەکان یەکێکن لە گەورەترین نەتەوەکانی ئەفغانستان[١] و زیاتر لە ناوچەکانی «ھەزارەجات»یان «ھەزارستان» دەژین لە ناوەندی ئەفغانستان. تێکڕای ژمارەی ھەزارەکان نزیکەی ھەشت ملیۆنە لە جیھاندا[٢] کە زیاتر لە چوار ملیۆنیان لە ئەفغانستانن[٣] و ملیۆن و نیوێکیان لە پاکستانن ھەروەھا پێنج سەد ھەزار لە خەڵکی ھەزارە لە دەوڵەتی ئێراندا ھەن بەھۆی کارکردن و بەشێکیان بەھۆی ئەوەی سەربازی ئێرانن لە شەڕی ناوخۆی سووریا بەشداری دەکەن.[٤]

ناو دەستکاری

وشەی «ھەزارە» بۆچوونی جیاواز ھەن لەسەری.

  • بەشێک پێیان وایە وشەی «ھەزارە» لە ژمارەی «ھەزار»ەوە ھاتووە. ڕەنگە ئەمە وەرگێڕانی وشەی «مینگان»ی مۆنگۆلی بێت؛ کە یەکەیەکی سەربازی بوو و لە ١٠٠٠ سەربازی مۆنگۆل پێک دەھاتن لەژێر فەرماندەیی جەنگیز خان.[٥] لەکاتێکدا کە خەڵکی ھەزارە خۆیان بە «ئازرە»یان «ئەزرە» بانگ دەکەن.
  • ھێنری ھاوڵ ھاورس کە سیاسەتمەدار و مێژووناس و جوگرافیاناسێکی بەڕیتانییە (١٨٤٢–١٩٢٣)، ھەزارەکان بە نەوەی تورکانی خەزەر دەزانێت و پێیوایە ھەزارەکان لە بنەچەدا لە تورکانی دەوروبەری دەریای کاسپییەنن.[٦]
  • بەپێی دابونەریتی ھەزارەکان؛ "ھەزارە" لە "ھەزار قەوم" و "ھەزار ڕێ" ھاتووە[٧]

زمان دەستکاری

ھەزارەکان بە ھەزارەگی قسە دەکەن کە شێوەزارێکی زمانی دەری/فارسییە. دایەلێکتی ھەزارەگی کەمێک وشەی تورکی-مۆنگۆلی تێدایە.[٨]

ئایین دەستکاری

زۆرینەی ھەزارەکان شیعەن و بەشێکیان سوننین و بەشێکی کەمیان ئیسماعیلین.

کۆمەڵکوژی دەستکاری

لە سەردەمی ئەمیر عەبدول ڕەحمان خان - ئەمیری ئەفغانستان (١٨٨٠–١٩٠١ز) تا ئەمڕۆ ستەم و کۆمەڵکوژی لەسەر ھەزارەکان بەردەوامە. ئەو دەستووری کۆمەڵکوژکردنی ھەزارەکانی دەرکرد. ئەو نزیکەی ٤٧٪ی ھەزارەکانی کوشت[٩] لە نێوان ساڵەکانی ١٨٩٣ تا ١٩٠٠. تا ئەمڕۆ بەھۆی جیاوازیی ڕەگەزی و ئایینی ستەمکردن لە خەڵکی ھەزارە بەردەوامە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ BĀĞ III in Persian literature-IV. In Afghanistan [Bagh in Afghanistan]: Encyclopaedia Iranica / N.H. Dupree. University of Arizona Libraries. 1988.
  2. ^ Minahan, James (2014). Ethnic groups of North, East, and Central Asia: an encyclopedia. Santa Barbara, California. ISBN 978-1-61069-018-8. OCLC 879947835.
  3. ^ Afghanistan: data andamp; statistics / U.S. Afghanistan Reconstruction Council. University of Arizona Libraries. 2005.
  4. ^ "Afghan politician may court Iran's Syria militia". Emerald Expert Briefings. 2017-11-28. doi:10.1108/oxan-es226126. ISSN 2633-304X.
  5. ^ پژوهشی در تاریخ هزاره ها / / نویسنده حسین علی یزدانی. Afghanistan Centre at Kabul University. 2006.
  6. ^ تاریخ ادبیات دری از دوره های باستانی تا پایان قرن چهارم هجری / عبدالقیوم قویم. University of Arizona Libraries. 2012.
  7. ^ سیری در هزاره جات: تحلیل جامعه شناسی مذهبی، سیاسی، اجتماعی، فرهنگی، و اخلاقی جامعه تشیع در افغانستان. University of Arizona Libraries. 2012.
  8. ^ "Farhadi, A. G. Ravan (1955). Le persan parlé en Afghanistan: Grammaire du kâboli accompagnée d'un recuil de quatrains populaires de la région de Kâbol. Paris": 631–631. {{cite journal}}: Cite journal requires |journal= (help)
  9. ^ کاتب، فیض‌محمد (۱۹۱۳). سراج‌التواریخ. ۱، ۲ و ۳. کابل: مطبعه دارالسلطنته. دریافت‌شده در ۱۴ اوت ۲۰۲۱.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری