ویکیپیدیا:پێڕستی زاراوە پەسەندکراوەکان

ئەرشیڤی بابەتە تاوتوێکراوەکان

لەپێناو بەرجەستەکردنی یەکگرتوویی زمان و یەکدەنگی لەبەکارھێنانی زاراوەکان لە ویکیپیدیای کوردی ناوەندی، لەم پەڕەیەدا وشەگەلێکی دیاریکراو بوونیان ھەیە کەبەپێی ھاوکۆکیی ئەندامانی خێزانی ویکیپیدیای کوردیی لەسەریان، بڕیاریان لێ دراوە. پێویست وایە کە ئەندامان پابەند بن بەبەکارھێنانی ئەم وشانەوە لەکاتی نووسینی وتاردا، بەتایبەتی لەدۆخی وەرگێڕانی وتار لەزمانێکی دیکەوە، و بەپێی ئەو شێوازە ستانداردەی کە لێرە نووسراوە، وشە و زاراوەکان بەکاربەرن.

ھەڵەی باو

دەستکاری

ھاوزمانانی کوردیی ناوەندی، بە ھەر ھۆکارێک بێت، لەبەکارھێنانی ھەندێک وشەدا بەھەڵەدا چوون. ئەگەرچی ئەمە کاری ئەکادیمیای کوردیی و لایەنی پسپۆڕە لە زماندا کە سەرلەنوێ بە درووستیی وشەکاندا بچێتەوە، بەکارھێنەرانی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندیی خەمخۆری ئەو باسەن. بەپێی وتووێژە ئاماژەپێکراوەکان، وشەکانی لای خوارەوە، لە بەکارھێنانی ھەڵەوە ھاتۆتە ئاراوە و ھێندەی لەتوانای ئەندامانی خێزانی ویکیپیدیادا بووە، ڕاست کراونەتەوە.

تکایە لە نووسینی وتارەکانتدا، ئەوە بگرە بەرچاو کە ئەم وشانەی لای خوارەوە لەبری ھەڵە باوەکان بەکاربەریت، تاوەکوو یارمەتی ویکیپیدیا بدەیت بۆ بەدیھێنانی زمانی یەکگرتوو لەنێو نووسینەکانی ویکیپیدیادا.

وشە و دەستەواژەکان

دەستکاری
پەسندکراو ناوی تر چەشن بە ئینگلیزی بە عەرەبی بە فارسی پەڕەی وتووێژ
ئۆقیانووس زەریا جوگرافیا Ocean محيط اقیانوس وتووێژ:دەریای قەزوین، وتووێژ:دەوڵەتی دەورەدراو
ژینناسی زیندەزانی، زیندەوەرزانی ژینناسی Biology علم الأحياء، علم الحیاة زیست‌شناسی وتووێژ:ژینناسی
ماتماتیک بیرکاری ماتماتیک Mathematics رياضيات ریاضیات وتووێژ:ماتماتیک
نەرمامێر نەرمەواڵە، نەرمەکاڵا، کاڵانەرم کۆمپیوتەرکاری Software برمجية نرم‌افزار وتووێژ:سەختامێر
ڕەقامێر سەختامێر، ڕەقەواڵە، ڕەقەکاڵا، کاڵاڕەق کۆمپیوتەرکاری Hardware عتاد الحاسوب سخت‌افزار وتووێژ:سەختامێر
واشینگتن واشینتن، واشنتن ناوچە Washington واشنطون واشینگتن وتووێژ:واشینگتن (ویلایەت)، وتووێژ:واشینگتن دی سی
سیستم سیستەم گشتی System نظام سامانە وتووێژ:سیستم
پرۆژە پڕۆژە گشتی Project مشروع پروژە وتووێژ:پرۆژەی لوون
چیرۆک چیڕۆک وێژە Narrative قصة روایت وتووێژ:چیرۆک
کاتژمێر سەعات گشتی Clock ساعة ساعت وتووێژ:کاتژمێر، وتووێژ:ئەپۆلۆ ١١
سەعات کاتکۆ، کاتژمێر، کاژێر گشتی Hour ساعة ساعت وتووێژ:کاتژمێر، وتووێژ:ئەپۆلۆ ١١
کایە یاری، گەمە گشتی Game لعب بازی وتووێژ:کایە
ژن ئافرەت (تورکی) گشتی Woman و Wife امرأة زن ژن یان ئافرەت؟
مەل باڵندە، باڵدار، پەلەوەر، مر ژینناسی Bird طائر پرنده وتووێژ:مەل
پێڕست لیست گشتی List لێدوانی ویکیپیدیا:پێڕستی زاراوە پەسەندکراوەکان#وشەی پێڕست
دین ئایین گشتی Religion دين دین وتووێژ:دین
تێگەیشتە چەمک فەلسەفە Concept مفهوم مفهوم وتووێژ:تێگەیشتە
ڕەزم نەبەرد، شەڕ سەربازی Battle معركة نبرد وپ:دبک#Battle، وتووێژ:ڕەزمی ئەلباب
توان (فیزیک) توانست، توانایی، توانا فیزیک Power (physics) قدرة (فيزياء) توان (فیزیک) وتووێژ:توان (فیزیک)
سەربزێوی یاخیبوون، یاخی (تورکی) سەربازی Rebellion تمرد قیام دیوەخان (پێشنیارەکان)#وشە پەسەندکراوەکان
لەش جەستە ژینناسی Rebellion بدن بدن دیوەخان (پێشنیارەکان)#وشە پەسەندکراوەکان
سیاسەتوان سیاسەتمەداری، سیاسی ڕامیاری Politician سياسي سیاستمدار وتووێژ:سیاسەتوان
چاند کلتوور گشتی Culture ثقافة فرهنگ دیوەخان (پێشنیارەکان)#وشە پەسەندکراوەکان
کۆمەڵکوژی کۆکوژی، کۆمکوژی و کوشتار سەربازی Massacre مذبحة کشتار دیوەخان (پێشنیارەکان)#وشە پەسەندکراوەکان
جوو، جوویەتی یەھوود، یەھوودییەت، جوولەکایەتی خەڵک/ئایین Jews يهود یهودیان دیوەخان (پێشنیارەکان)#وشە پەسەندکراوەکان
ئایدیۆلۆجی ئایدۆلۆژیا، ئایدۆلۆجیا و بیرۆکەزانی گشتی Ideology أيديولوجيا ایدئولوژی دیوەخان (پێشنیارەکان)#وشە پەسەندکراوەکان
کەشوھەوا کەش و ھەوا کەشوھەوا Weather طقس هوا دیوەخان (پێشنیارەکان)#وشە پەسەندکراوەکان
نیشتمان نیشتیمان گشتی Homeland وطن میهن دیوەخان (پێشنیارەکان)#وشە پەسەندکراوەکان
مژ تەم و مژ، دوومژ کەشوھەوا Smog ضبخان مه‌دود وتووێژ:مژ
شەڕی ناوخۆ شەڕی نێوخۆ، شەڕی نێوخۆیی سەربازی Civil war حرب أهلية جنگ داخلی دیوەخان (پێشنیارەکان)#وشە پەسەندکراوەکان