ویکیپیدیا:دیوەخان (تەکنیکی)/ئەرشیڤی ٦


Tech News: 2022-29

‏٢٢:٥٨، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)

Tech News: 2022-30

‏١٩:٢٥، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)

Tech News: 2022-31

‏٢١:٢٠، ١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)

دروستکردنی پاڵێوەر و تاگێک بۆ وشە پیاھەڵدانەکان

سڵاو لە ھەمووان! بیرم لەوە کردووەتەوە کە پاڵێوەر و تاگێک بۆ ئەو وشانە دروست بکەین کە زیاتر بۆ مەبەستی بانگەشە و پیاھەڵدان دەخرێنە نێو وتارەکان بەتایبەتی وتارە ژیاننامەیییەکان. تکایە دەستکاریی خشتەکەی خوارەوە بکەن و وشە تاریفەکان زیاد بکەن. گەر ئێوەش پێتان باشە، ئەوا بە زووترین کات دروستی دەکەین. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:١٩، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چی لەو کاتە بکەین گەر لە وتارێک وتەیەک ھێنرایەوە بۆ کەسێک، بۆ نموونە

بەڕێز فلان ستایشی کارەکانی فلانی کرد و سپاسی کرد لەسەر داھێنانەکەی و بە کەسێکی تێکۆشەر و عەبقەری ناوبرد

و قسەکەشم خەیاڵی نییە بۆ نموونە بڕوانە ئەم ڤیدیۆیە ئایا ئەمە نموونەیەک نییە؟. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٣٢، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Sakura emad: جارێ دیار نییە مەرجەکانی پاڵێوەرەکە چۆن دەبن و باسمان لەسەر ئەوە نەکردووە کە کێ بگرێتەوە و کێ نەگرێتەوە. بۆ ئەو نموونەی سەرەوەش ڕاستە گێڕانەوەی وتەیە، بەڵام خۆ ھەر پیاھەڵدانە. لێرەدا مەبەست لە خراپیی بەکارھێنانی وشەکان نییە و تەنیا دەمانەوێت ئەو وشانەی کە بۆ مەبەستی ڕیکلام بەکاردێن بیانگرین و ڕیکلام و بانگەشەکان پووچەڵ بکەینەوە و لایان بەرین و ئەوانەشی کە گێرانەوەی وتەن، ئاسایییە و دوای گرتنیشیان لەلایەن تاگەکەوە، ئەگەری سڕینەوەیان نییە. جا وەک دەستپێکێک پێتان باشە مەرجی پاڵێوەرەکە چۆن بێت؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢٩، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر باشە گەر تەنھا detect دەکات نەک action کێشەیەک نییە ئێمەش پێمان خۆشە بزانین چی دەگوزەرێ لە ویکیپیدیا و پشتگیری پاڵێوەرەکە دەکەم. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٣٩، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: و @Kurd2021:   کرا پاڵێوەر (٤١) و تاگەکەش دروست کران. لە ئێستادا تەنیا دوو مەرجی ھەیە. یەکەمیان، تەنیا لەسەر وتارەکان کاردەکات و دووەمیشیان، بەکارھێنەرەکە لە گرووپی پاسدراوی خۆگەڕ نەبێت، ئەوا پاڵێوەر و تاگەکە دەستکارییەکانی دەگرێت. لە ئێستادا ڕەنگە زۆر بەوردی کار نەکات، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات و یارمەتییەکانی ئێوە، باشتری دەکەین. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٠٩، ٣ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مەرجێکی تر زیاد کرا کە دەبێت بەکارھێنەرەکە کەمتر لە ١٠٠ دەستکاریی کردبێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٦، ٤ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

خشتە

وشە پیاھەڵدانەکان
  1. باش/باشترین
  2. بلیمەت/بلیمەتترین
  3. بەڕێز/بەڕێزترین
  4. بەھێز/بەھێزترین
  5. بەسۆز/بەسۆزترین
  6. بەناوبانگ/بەناوبانگترین
  7. جوان/جوانترین
  8. خۆش/خۆشترین
  9. دڵسۆز/دڵسۆزترین
  10. زیرەک/زیرەکترین
  11. شاز/شازترین
  12. عەبقەری/عەبقەریترین
  13. گرینگ/گرینگترین
  14. گەورە/گەورەترین
  15. موھیم/موھیمترین
  16. مەزن/مەزنترین
  17. تێکۆشەر
  18. جەنابی
  19. ڕێزدار
  20. کاک
  21. گیان
  22. سپاس
  23. سوپاس
  24. مامۆستا
  25. دەست خۆش
  26. ھەر بژی

Tech News: 2022-32

‏١٩:٤٨، ٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)

Tech News: 2022-33

‏٢١:٠٦، ١٥ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)

Tech News: 2022-34

‏٠٠:٠٩، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)

Tech News: 2022-35

‏٢٣:٠٢، ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)

Tech News: 2022-36

‏٢٣:١٩، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)

Tech News: 2022-37

‏٠١:٤٧، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)

Tech News: 2022-38

MediaWiki message delivery ‏٢٢:١٣، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2022-39

MediaWiki message delivery ‏٠٠:٢٧، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

فەرمانێکی نوێ بۆ وتارە کۆلکەکان

بانگێشتنامە سڵاو بەڕێزان بە تایبەت بەکارھێنەرانمان @Aram: و @Sakura emad: @Kushared: کێشەکمان هەیە لە ویکیپیدیا و ئەویش بریتییە لە وتارێ زۆر کورت، کە بە گریمانەیەک وا دەردەکەوێت تەنها دروستکراوە بەس بۆ زۆرکردنی پێڕستی وتارەکانی، ئەمەش کێشەیە. کە بەکارهێنەرێک وتارێکی ئینگلیزی دەکاتەوە و زمانی کوردی تێدایە ئەوە زۆر کورتە لە ویکیپیدیای کوردی و زانیاری نابەخشێت.

بۆیە داواکارم لێتان کە ئەم شێوەیە بەڕێوە بچێت، کە بریتییە لە زیادکردنی بەرهەم (وتار) بۆ دووهێندە، ئەمەش شێوەکەی وایە

بەکارهێنەرێک وتارێکی کۆلکە دەکاتەوە، بەڵام زانیارییەکی کەمی تێدایە، و گەر ئەو بۆی زیاد بکات ئەوا مافێتی ناوێکی تێدابێت بۆیە بۆ ئەو کەسەی دەیەوێت وتارەکە باش بکات و گەشەی پێبکات ئەم خاڵانە ئەنجام بدرێت:

  1. بەکارهێنەر لە بەشی وتووێژی وتار پەڕەیەک بکاتەوە بەناوی چاکسازی.
  2. لە وتووێژەکەدا داواکاری پێشکەش بکات کە دەیەوێت وتارەکە باشبکات، بە زیادکردنی دووهێندە بایتەکەی و خستنە سەر ناوی وتارەکە بۆ گەشەپێدەرەکە، واتا گۆڕینی ناوی بەکارهێنەر بۆ بەکارهێنەری داواکار کە دەیەوێت وتارەکە باش بکات، و ئەمەش مافێکی بەکارهێنەرە، لەم ئەو چاکسازییە گەورەیەی


  1. بەڵام گەر بەکارهێنەری داواکار ئەوە جێبەجێ نەکات کە دەبوایە بیکات و گرێبەستی تۆمار کردووە، ئەوە بەکارهێنەری داواکار چاکسازییەکانی دەسڕێتەوە و وتارەکە دەگەڕێنرێتەوە بۆ باروودۆخی ئاسایی وتار. سوپاس.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٠:٢٤، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەنگدان

  لەگەڵ

  دژایەتی

Coolest Tool Award 2022: Call for nominations

The fourth edition of the Coolest Tool Award welcomes your nominations! What is your favorite Wikimedia related software tool? Please submit your favorite tools by October 12, 2022! The awarded projects will be announced and showcased in a virtual ceremony in December.

MediaWiki message delivery ‏١٨:٣٠، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2022-40

MediaWiki message delivery ‏٠٠:٢١، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2022-41

‏١٤:٠٦، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)

Tech News: 2022-42

MediaWiki message delivery ‏٢١:٤٤، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2022-43

MediaWiki message delivery ‏٢١:٢٠، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2022-44

MediaWiki message delivery ‏٢١:١٣، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2022-45

MediaWiki message delivery ‏٠٠:٢٩، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2022-46

MediaWiki message delivery ‏٢١:٥٢، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2022-47

MediaWiki message delivery ‏٢٣:١٩، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2022-48

MediaWiki message delivery ‏٢٠:٠٠، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Join the Coolest Tool Award 2022: Friday, Dec 16th, 17:00 UTC

The fourth edition of the Wikimedia Coolest Tool Award will happen online on Friday 16 December 2022 at 17:00 UTC!

This award is highlighting software tools that have been nominated by contributors to the Wikimedia projects. The ceremony will be a nice moment to show appreciation to our tool developers and maybe discover new tools!

Read more about the livestream and the discussion channels.

Thanks for joining! -Komla

MediaWiki message delivery ‏١٨:٥٣، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2022-49

MediaWiki message delivery ‏٠٠:٣٩، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2022-50

MediaWiki message delivery ‏٢٣:٣٢، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2022-51

MediaWiki message delivery ‏٢٣:٥٨، ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-02

MediaWiki message delivery ‏٠١:٠٥، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-03

MediaWiki message delivery ‏٠١:٠٨، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چارەسەرکردنی کێشەی «ھ»

سڵاو بەڕێوەبەران و ئەندامانی چالاکی ویکیپیدیا، ڕەنگە زۆربەتان ئاشنای بابەتی کێشەی پیتە کوردییەکان و کۆدەکانیان بن، بەدیاریکراوی پیتی «ھ» کە جێی وتووێژ بووە و پێشتر لە ویکیپیدیا چەند جارێک ھەوڵمان داوە بەجۆرێک کێشەکە چارەسەر بکەین. وەک دیارە ئەم کۆدە «ھ» (U+06BE) ئێستا زۆرتر ھەر لە ویکیپیدیا بەکاردێت و لە زۆربەی ماڵپەڕ، بەرنامە، و تەختەکلیلەکانی دیکە کۆدەکەی تر «ە» (U+0647) بەکاردێت. لەوانە تەختەکلیلی ڕەسمیی سیستەمەکان و بەرنامەکانی وەک وەرگێڕی گووگڵ کە ئێستا لە ئامرازی وەرگێڕانی ویکییش کەڵکی لێ وەردەگیرێت.

ماوەیەک لەمەوبەر، ئێمە (چەند بەڕێوەبەرێک لە ویکی) لەگەڵ چەند خەمخۆرێکی دیکەی ئەم پرسە، لەسەر داوای کاک ئاراس نووری کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاینمان کرد. دوای باسێکی درێژی بابەتەکە، زۆربەمان بەوە گەیشتین کە لەمەودوا کەڵک لە پیتە عەرەبییەکە «ە» وەربگرین. ئاماژەمان بەوەش کرد کە ھەرچەندە شێوەکەی تر «ھ» بۆ نووسینی کوردی گونجاوتر بووە و باشتر دەبوو پێشتر ئەویان جێگیر کرابا، بەڵام ئێستا پێمان وایە درەنگ بووە و کارێکی زۆر زەحمەتیشە گەر لەو ھەموو سیستەم و شوێنانە ئێستا داوای گۆڕینی بکەین. دەتوانن لێرە پوختەی کۆبوونەوەکە بخوێننەوە.

لەسەر بنەمای ئەوە، ئێستا دەمانەوێت ڕای ئێوەش بزانین و ئەگەر بەربەستێک نییە، لە ساڵی نوێوەوە کارێک بکەین کە بەرەبەرە لە ھەموو ئەو شوێنانەی پێویستە ئەم پیتە بگۆڕین و پرسەکە چارە بکەین. تا چیتر ئەم جیاوازییە نەمێنێت و بەکاھێنەرانی نوێش تووشی سەرلێشێوان نەبن بە داواکردنی ئەوەی تەختەکلیلی جیاواز بەکاربێنن یان خەڵکی تر تووشی گرفت نەیەت لە دۆزینەوەی وتارەکانی ویکیپیدیا. سەرچیا‏١٦:٥٨، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێرە بەڕێوەبەران @Aram، Calak، Kushared، Pirehelokan، و Sakura emad: تاگ دەکەم، بەوەی تێبینی یان تەنیا ڕای خۆیان بنووسن کە ھاوڕان یان نا. بەشداربووە چالاکەکانیش دەتوانن بەھەمان شێوە بەشدار بن. سەرچیا‏١٦:٥٩، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

  دژئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٠٥، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia: من لە کۆبونەوەکە بەشداریم نەکردووە، بەڵام ئەوەندەی تێگەیشتم گەر بێت و تەنھا ئێمە لەناوەخۆی ویکیپیدیا ئەم جۆرە پیتە بەکاربێنین و لە ھیچ شوێنێکی فەرمی تر ئاوا بەکارنەیەت بە تایبەتی شوێنە فەرمییەکانی حکوومەتی ھەرێم و ناوەند و دامودەزگاکان ئەوە من پێم باشە لەھەموو شوێنێک یەک جۆر پیت بەکاربێ تا کارئاسانی بکرێت لە دۆزینەوە ناوەڕۆکەکانی ویکیپیدیا و یەک ئامانجیش ھەبێت لە گەیاندنی زانیاری بۆ دەرەوە و ناوەوەی ویکیپیدیا و سەر لە کەس نەشێوێنین. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:١٠، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمەی باست کرد دوو کێشە سەرەکییەکەن، ئەوەی وای کردووە ھەندێک وتار نەدۆزرێتەوە و ھۆی سەرلێشێوانیشە بۆ ھەندێک بەکارھێنەر. من ئێستا لە کیبۆردەکەم شێوەکەی دیکەم «ە» داناوەتەوە، چونکە لە پرۆژەکانی دەرەوەی ویکیپیدیا دەبێت کەڵک لەویان وەربگرم. سەرچیا‏١٧:١٨، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر لەسەر ئەوە کۆک بین کە ھ U+06BE باشترە (یان دروستترە) لە ە دەتوانین لە داھاتوودا کیبۆردی مایکرۆسۆفت و ڕێنووسی گووگڵ و ھەموو سایتەکان بگۆڕین، چون ناوەرۆکێکی وەھا زۆر لە وێبی کوردیدا نیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٤٠، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەم ناوەڕۆکەی ھەیە ئەوەندە کەم نییە. کێشەی جددیش لەوەیە کە چەند ساڵە ھەوڵێک نەدرا، تازەش پێناچێ زوو بکرێت. بەڕاستی کارێکی ئەوەندە ئاسان نییە لەو ھەموو شوێنانە چاک بکرێت گەر وەک پرۆژەیەکی گەورە کاری لەسەر نەکرێت. بەڕای من دەکرێت ئێستا دەکرێت لێرە بیگۆڕین، کەی ئەگەر زەمانێک ھەوڵێکی وا درا، دەکرێ لێرەش وای لێ بکرێت. واتە گۆڕینەکە لە ویکیپیدیا ئاسانترە بەراورد بەو ھەموو شوێنانەی تر. سەرچیا‏٢١:١٦، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  لەگەڵ ڕام وایە کە ئێمەش پێویستە وەک ماڵپەڕەکانی دیکە و دەرەوەی ویکیپیدیا بنووسین، کە لەم چەند ساڵە نەتواندرا کارێک بکرێت بۆ جێگیرکردنی «ھ» ئەوا لام وا نییە کە لە ساڵانی داھاتووش ئەوە بکرێت، ھەر بۆیە باشترە ھەمووان بەیەک جۆر بنووسین بە دیاریکراویش بۆ ئەو داتایە زۆرەی کە بە زمانی کوردی درووست دەبێت ئەوا کاریگەری دەبێت لەسەر تەکنەلۆژیای نوێ، ژیری دەستکرد و بیگ داتا. Kushared (لێدوان) ‏٠٧:١٦، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  لەگەڵ ھەرچەندە لە ئێستادا پەڕەشمان ھەیە کە بە ھەردوو پیتی «ە ، ھ» نووسراون، بەڵام ئێستاش دەکرێت بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدرێت. Tessla (وتووێژ) ‏١١:٥٠، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]


بۆ ئەوەی ئەم جارە تەواو بتوانین باسەکە یەکلایی بکەینەوە و وەک جاراکانی تر بێئەنجام نەبێت، بڕیاری کۆتایی لەڕێی ژمارەی دەنگی «لەگەڵ» و «دژ» یەکلایی دەکەینەوە. لە سەرەوە سێ بەکارھێنەر بە لەگەڵ یان دژ دەنگیان داوە. ئەم سێ دەنگە ئێستا ھەژمار کراون، یان دووبارەش دەتوانن لە خوارەوە دایبنێنەوە. بۆ ئاگاداریتان، دووبارە ناوی بەکارھێنەرانی سەرەوە و ھەندێکی دیکەش دادەنێم (@Aram، Calak، Kushared، Pirehelokan، Sakura emad، Tessla، Aza، Paraw، Muhammed taha، MFTG، Amine yousefi، ئاراس نوری، ئاسۆ، و ھیوا:) سەرچیا‏١٦:٥٢، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]


گۆڕینی «ھ (U+06BE)» بۆ «هـ (U+0647)»

  لەگەڵ

  •   لەگەڵ سەرچیا‏٢٠:٤٦، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  •   لەگەڵ ڕام وایە کە ئێمەش پێویستە وەک ماڵپەڕەکانی دیکە و دەرەوەی ویکیپیدیا بنووسین، کە لەم چەند ساڵە نەتواندرا کارێک بکرێت بۆ جێگیرکردنی «ھ» ئەوا لام وا نییە کە لە ساڵانی داھاتووش ئەوە بکرێت، ھەر بۆیە باشترە ھەمووان بەیەک جۆر بنووسین بە دیاریکراویش بۆ ئەو داتایە زۆرەی کە بە زمانی کوردی درووست دەبێت ئەوا کاریگەری دەبێت لەسەر تەکنەلۆژیای نوێ، ژیری دەستکرد و بیگ داتا. Kushared (لێدوان) ‏٠٧:١٦، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  •   لەگەڵ ھەرچەندە لە ئێستادا پەڕەشمان ھەیە کە بە ھەردوو پیتی «ە ، ھ» نووسراون، بەڵام ئێستاش دەکرێت بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدرێت. Tessla (وتووێژ) ‏١١:٥٠، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC) Kushared (لێدوان) ‏٠٥:٥٣، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  •   لەگەڵ. سوپاس کاکە سەرچیا. بەڕێزان (بەتایبەتی بەڕێوەبەران)، ئەمە ئیشی ویکیپیدیا نیە. مەگەر من لە یاسای وپ:تسق تێ نەگەشتبم دەنا نابێت ئەم باسە هەر بکرێت. ئەگەر بڕیارە هەڵەیەک هەیە لە ئینکۆدکردنی زمانی کوردی دەبێت لە دەرەوەی ویکیپیدیا چاک بکرێت ئەنجا بهێنرێتە ویکیپیدیا. لەوە زیاتر پێویست بە چی باشە و چی خراپە ناکات. پێشێلکردنی یاساکە پێشینەیەکی خراپە. ڕێزم. هیوا (لێدوان) ‏٢٣:٤٨، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  •   لەگەڵ منیش دەمەوێت وەک دەرەوەی ویکی ببین چونکە چارەسەرمان تا ئێستا نەبینیووە.مامۆزک وتووێژ ‏١٥:١١، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  •   لەگەڵ لەو کۆبوونەوەیەدا باسم کرد کە بۆ دروستکردنی text corpus، بەردەوام دەقی سایتە کوردییەکان کۆ دەکەمەوە. دەبینم کە خەڵکی زۆر بە دەگمەن «ھ» بە کار دەهێنن. وەک یەکەم بەڕێوەبەری ویکیپیدیا، زۆر سوور بووم لەسەر بەکارهێنانی ھ (U+06BE) و ئێستاش هەر بە باشتری دەزانم، بەڵام کاتێک زۆرینەی کۆمەڵگا پەسەندی ناکات ئیتر نابێت ئەوەندە لەسەری بچین. خۆ ناکرێت سەد ساڵی تر خەریکی مشتومڕ لەسەر ئەم کێشە وردانە ببین. هێز و کاتی بەشداربووانی ویکیپیدیا دەبێت لەسەر بابەتی گرنگتر دابنرێت. سەرکەوتوو ببن --ئاسۆ (لێدوان) ‏١٩:٢٧، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  •   لەگەڵ- ئاراس نوری (لێدوان) ‏٠٩:٥٤، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  •   لەگەڵ منیش پێشووتر ئەم باسەم کردەوە. زۆر گرنگە کە باسی بابەتی SEOش بکەین (search engine optimization)، ئێستا زۆرینەی خەڵک کە دەگەڕێن ئەو پیتە بەکاردێنن کە لە زۆرینەی کیبۆردەکانی تری دەرەوەی ویکی پەسەند کراوە، ڕەنگە تووشی کێشە بن ئەگەر بەدوای بابەتێک بگەڕێن و گووگڵ وتارەکانی ویکیپیدیا پیشان نەدات لە هەندێک حاڵەتدا، کە زەرەرێکی گەورە بە ویکیپیدیا دەگەێنێ. پێم باشە یەکجار ئەم کێشەیە لە کۆڵی خۆمان بکەینەوە، هەر ئەو بەکارهێنەرانەی پێشووتر پشتگیری ئەم سیستمەی ویکیان ئەکرد، ئێستا خۆیان دەڵێن با بگۆڕێت. بەڕای من پێویست ناکات لەوە زیاتر دوا بخرێت و زوو جێبەجێ بکرێ.--◂  ئێپین  ‏٢١:٢١، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

  دژ

  •   دژ لە دامەزراوەکانی حکوومەتی ھەرێم ئەو تەختەکلیلە گشتاندنی پێکراوە کە بزوێنە کورتەکەی (ھ)ی عەرەبی و جیاکەرەوەیە، ھێشتا تەختەکلیلەکەی سیستەمی ویندۆز بەکارناھێنن بەبیانووی ئەوەی داڕێژەی تەختەکلیلەکە عەرەبی نیە. «Muhammed Tahaلێدوان ‏١٧:٥٢، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  •   دژ – ھەرچەندە پێشتریش ھەمان دەنگم دا، و من چەندین جار ڕوونم کردووەتەوە کە بۆچی دژم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٤٨، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  •   دژ – ئەگەر پێمان وایە کە «ھ» شیاوترە دیتر ناشێت ھەڵە کۆنەکانمان بپارێزین و ھەوڵ بدەین شتە ساغەکانیش دیسانەوە بە ھەڵە بکەین! بە ڕای منەوە باشتر ئەوەیە کە لە ڕێگای ئیمەیل داخوازی لە مایکرۆسۆفت بکەین تا لە ئاپدەیتەکانی داھاتووی ویندۆزدا ھەڵەکانی کیبۆردەکە بگۆڕێنێت و پیتی «ھ» جێگری پیتە ھەلەکەی «ه» بکات. (ھەروەھا کە دەزانین، مایکرۆسۆفت لە ساڵانی ڕابردوودا داخوازییەکانی بەکارھێنەرانی لوڕ، گیلەک و مازەندەرانیی ئێرانی وەڵام داوەتەوە و کیبۆردەکانی ئەو زمانانەی بە ویندۆز زێدە کردووەتەوە؛ کەواتە ئیمەیش دەتوانین ھەر ئەو کارە بکەین و داخوازنامەیەک بۆ ئەو کۆمپانیایە بنێرین تا ھەڵەکانی کیبۆردەکەی ساغ بکاتەوە.)
ئەڵبەتە من پێم وایە ئەگەر کیبۆردێک چێ بکرێت کە ھەموو پیتەکانی شێوەزارەکانی کوردی (ھەورامی، کەڵھوڕی، لەکی، سۆرانی، کرمانجی، زازاکی) لەخۆ بگرێت کارێکی پر باشترە، بۆ نموونە پیتی «ۊ» لە کەڵھوڕی، «ۏ» لە لەکی، پیتەکانی «ڎ»، «ۋ»، «ݩ»، «ۍ» لە ھەورامی پێویستە. ئەگەر کیبۆردێک چێ بکەین کە ھەموو ئەم پیتانەی ھەبێت دەتوانین ئیمەیل بۆ مایکرۆسۆفت بنێرین و داخوازی ئەمە ڕابگەینین کە ئەو کیبۆردە لەلایەن ئەو کۆمپانیایە وەکوو کیبۆردی ستانداردی کوردی (ھەموو شێوەزارەکان) پێناسە بکرێت و چۆن زۆربەی بەکارھێنەران لە ویندۆز یان ئاندرۆید کەڵک وەردەگرن کەواتە دەتوانین بڵێین کێشەکە تا ڕادەیەکی زۆر چارەسەر دەکرێت.پەڕاو (لێدوان) ‏٢٢:١٧، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێدوان

لەم وتووێژە یەکدەنگی بوونی نییە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٢٢، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
serchia / Tessla (وتووێژ) ‏١٣:٢٠، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-04

MediaWiki message delivery ‏٢٣:٤٣، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-05

MediaWiki message delivery ‏٠٠:٠٣، ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-06

MediaWiki message delivery ‏١٠:١٨، ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-07

MediaWiki message delivery ‏٠١:٤٦، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-08

MediaWiki message delivery ‏٠١:٥٥، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-09

MediaWiki message delivery ‏٢٣:٤٥، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چالاککردنی ئامرازی مافەکانی بەکارھێنەر

ناساندن

سڵاو بەکارھێنەران تایبەتمەندییەکی نوێ ھەیە کە ئێستا لە ویکییەکان ھەیە و چالاک کراوە ویستم بە ویکیی سۆرانیشی بناسێنم و قسەی لەسەر بکەین، ئەویش "نیشان"ی مافەکانی بەکارھێنەرە، ئامرازەکە ئەو بەکارھێنەرانە جیادەکاتەوە کە خاوەن مافی بەرزن لە بەکارھێنەری تر، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەکارھێنەرە تازەکان تا بەڕێوەبەران و بەکارھێنەرە خاوەن مافە بەرزەکان بناسنەوە و گەر ھەر شتێکیان ھەبوو بزانن پرسیار لەکێ دەکەن و کێ بەرپرسیارییەتی ھەیە

 
ئەمە ئەو دانەیەیە کە لە مێتا ھەیە

لە ویکیی سۆرانی لە ئێستادا سکرێپتەکەم لە پەڕەکەم چالاک کردووە و بەم شێوەیە دەردەکەوێت کە لە وێنەی دووەم ئاماژەم پێی کردووە

 
ویکیی سۆرانی

بەڵام بێگوومان دەتوانین شێوازی دەرکەوتنەکان بگۆڕین.

شێوازی دەرکەوتنەکان

شێوازەکان

ئەمە سکرێپتەکەیە ھەرکەسێک ویستی ئەتوانێت لەلای خۆی چالاکی بکات و سەیرێکی بکات. ئایا پێتان چۆنە؟

بانگھێشتنامە

@Aram, @Kushared, @Serchia, @Pirehelokan, @Tessla, @Gejeluk, @مامۆستا, @Calak, @1silent scientist, @MFTG, @Mamozk, @ئارۆ سالار محمود، @Épine، @Nskoalj، @-Haryad، @Central Kurdish.

Central Kurdish, Tessla 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:١٨، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram, @Serchia, @Calak, @Gejeluk, @1silent scientist, @MFTG, @Mamozk, @-Haryad, @Nskoalj, @ئارۆ سالار محمود، @Pirehelokan, @Kushared, @Épine 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٢٠، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێدوان

سپاس 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٤٩، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: زۆر سپاس، من خۆم ئیشم پێی نابێ، بەڵام دەمویست بزانم ھەر کەسێک ویستی بەکاری بێنێ، دەبێ لە common.js بانگی سکریپتەکەی تۆ بکات یان چۆن؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٧، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram بابەتەکە خۆی ئەوەیە بەڕێوەبەران جیا بکەینەوە لە بەکارھێنەری ئاسایی و سکرێپتەکەش دەچێتە ژێر ناوی میدیاویکی و دەبێت بە Gadget و بە شێوەی Default بۆ گشت بەکارھێنەران چالاک دەبێت و دەبێتە ڕووکارێکی ئاسایی ویکیی سۆرانی، ئامانجیش ئەوەیە بەکارھێنەرە تازەکارەکان یان ھەر بەکارھێنەرێکی تر بەڕێوەبەران و بەکارھێنەرە خاوەن مافە بەرزەکان بناسێتەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٥٣، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: دەزانم ئامانجی چییە، بەڵام ڕاستییەکەی من ئەوەم پێ خۆش نییە و لەگەڵ ئەوەش نیم بکرێتە دیفاڵت. من تەنیا بۆچوونی خۆم وتووە و سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥٨، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بێگوومان بۆچوونی بەڕێزتان پەسەندە بەڵام بۆچی؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٥٩، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٥٩، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: دەزانم زیاتر بۆ بەکارھێنەری نوێیە (نەک من)، بەڵام بۆ کردنی بە دیفاڵت پێم خۆش نییە. تۆ دڵنیای ئەو ئامڕازە بێکێشەیە؟ شتێک ناکەینە دیفاڵت کە تەواو لێی دڵنیا نەبین. تەنانەت لە مێتاویکی و ویکیی ژاپۆنییش نەکراوەتە دیفاڵت جا ئێمە چۆن بیکەین! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٧، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: بە دیفاڵت بوونی بیرورای منە کێشەی بەرێزتان لەکوێیە بە دیفاڵت بوونی یان خوودی سکرێپتەکە، گەر مەبەستت کێشەی سکرێپتەکەیە، ئەم سکرێپتە لەھەر شوێنێک نەمھێناوە بەڕێوەبەرێک پێیداوم ئەویش لە ویکیی Bangali چالاک کرابوو لە ویکییەکە ھێناومە بۆ ئێرە ئەمەش وتووێژی نێوان قسەکانمانە لە ویکیی Bangali 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:١١، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
فایدەی نییە! چی بە باش دەزانن ئەوە بکەن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٩، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
sakura emad ڕاستیەکەی منیش پێویستم نابێت، بەڵام ناشتوانم تەنھا بیر لەخۆم بکەمەوە، بۆ بەکارھێنەرە نوێییەکان سوودی دەبێت دڵنیام!. Central Kurdish (لێدوان) ‏٠٨:١٦، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕای من ئاساییە گەر بکرێت، ئامرازێکی نوێیە و کێشەی تێ نابینم، و سوودیشی ھەیە. Tessla (وتووێژ) ‏٠٧:٢٤، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من نازانم بەرێز @Aram کێشەی لەگەڵ دیفالت بوونی ھەیە؟ گەر ئەمە کێشەکەیە ئەوە چارەسەری ھەیە، بەڵام ئەم ئامرازە بەسوودە بۆ بەکارھێنەرە تازەکارەکان، و شتێکی تر بەڕێز ئارام یان ھەرکەسێکی تر ئەم ئامرازەیان ناوێت ئەتوانن بیکوژێننەوە دوای ئەوەی کرا بە دیفاڵت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٣٦، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو Sakura Emad: دەستان خۆش بێت کارێکی باش دەکەن مامۆزک وتووێژ ‏١٣:٢٧، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: کارەکە باشە، بەڵام بەکارهێنەرانی ویکیپیدیا نە ئەونە زۆرن نا بتوانین ئەوکارانە بکەین و لەسەر مەسەلەی دیڤاڵد کە بەڕێز @Aram: دەیڵێت گەر ڕوونی کردایەتەوە بۆچی خراپە زیاتر لە وتووێژەکەتان تێدەگەیشتین، بەڵام خۆ کارەکە خراپنییە بەڵام گەر کارەکە ئامادەکراوە، بەڕاستی بە هیچ شێوەیەک حەزناکەم کە بڕیاری دژ بدەم لەسەر کارێک کە کەسێک بە هێز و بیری بنیادی نابێت ئەو بڕیارە بدەم. هیوادارم وەڵامێکی باش لە هەردوو بەڕێزی ناو وتراو ببیستم.   زۆر سوپاس!.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٠:٣٧، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارۆ سالار محمود بە کورتی بەکارھێنەرە تازەکارەکان و بەکارھێنەران دەزانن کێ بەڕێوەبەرە و نیشانی بەڕێوەبەری دیار دەبێت ئەو ئامرازە سەرەتا دیفاڵتە بەڵام دواتر کێ نەیویست ئەتوانێت لە ئامرازەکان بیکوژێنێتەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١١:٤٦، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram, @Central Kurdish, @Ferhad Mamosk, @Tessla, @ئارۆ سالار محمود گەر ھیچ ناڕەزاییەک نەبوو ماوەیەکی تر ئەم ئامرازە چالاک دەکرێ بە شێوەی دیفاڵت ھەرکەسێک بە دڵی نەبێت ئەتوانێت لە بەشی ھەڵبژاردەکان بیکوژێنێتەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٤٤، ٣ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Mamozk تکایە واژووەکەت چاک بکە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٤٧، ٣ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad دەستت خۆش ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٠:٥٧، ٣ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad واژۆی من چییەتی!!. مامۆزک وتووێژ ‏١٥:٢٧، ٤ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: من ناڕەزاییەکم نییە، و پێم باشە. Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٤٦، ٣ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Sakura emad دەستان خۆش بێت و سەرکەوتووبن. Central Kurdish (لێدوان) ‏٠٨:٣٢، ٥ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-10

MediaWiki message delivery ‏٢٣:٤٧، ٦ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازیکردن لە توینکل

سڵاو بەکارھێنەرانی توینکڵ، لە ئێستادا توینکل بە تەواوی لەژێر کاردایە و @Klein Muçi خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی توینکڵە و بۆ ماوەی چەن ڕۆژێک بەشێک یان تەواوی خزمەتگوزارییەکانی توینکڵ بەردەست نابێت و بەتەواوی کارناکەن، ئارامگرتنتان بەرز دەنرخێنرێت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٣٦، ٨ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-11

MediaWiki message delivery ‏٢٣:١٧، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-12

MediaWiki message delivery ‏٠١:٢٤، ٢١ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]