وتووێژی داڕێژە:وتاری ھەڵبژێردراوی ئەم مانگە

دوایین لێدوان: ١٠ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Kurd2021 لە بابەتی مانگی پێنج

پێشنیاری گۆڕینی وتاری هەڵبژێردراو

بەڕای من ئیدی کاتی ئەوە هاتووە ئەم وتارەی جگەرخوێن لە وتاری هەڵبژێردراودا لابچێت و وتارێکی نوێ بخەینە جێی. بۆخۆم پێشنیاری سۆکرات (فەیلەسووف) دەکەم، جا هیوادارم هەریەکیک لەئێوە پێشنیاری خۆی بنووسێت. بژین --برووسک ٢١:١٣, ١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

ئەگەر کەس تاقەتی وەڵامدانەوەی نییە، زۆر ئاساییە ئەیگۆڕم، تەنها چەند هەنگاوێکە! --برووسک ١٥:٥٣, ٣ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
بەڕێز؛ ڕای خۆت نووسیەوە و مەرج نییە وەڵام بدرێتەوە. پێشتر سەبارەت بەوە دواوین ئەگەر لە بیرت بێت.--MarMzok لێدوان-- ١٥:٥٨, ٣ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

-ئێه بیرمە کاک مارمزۆک، بەڵام گەر من رای خۆم بنووسم و بێ وەڵام بم، کەواتە ئەم قاڵبەش وەک خۆی دەمێنێتەوە. بژی --١٦:٣٤, ٣ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

منیش پێم وایە دەبێ ئەم وتارە بگۆڕدرێت، بەڵام تاکو ئێستا هیچ وتارێکم نەبینیوە لە ویکیپیدیای کوردی کە شایستەی ئەوە بێت پێێ بوترێ وتاری هەڵبژێردراو. --barham ١٦:٤٢, ٣ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

بەشی هەڵبژاردن بۆ وتاری هەڵبژێردراو پێویستە بکەوێتە کار چونکە پەڕەی دەستپێک گرنگترین پەڕەی هەر وێبسایتێکە--Aza ١٢:١٩, ٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

ھەڵبژاردنی وتار

بەڕێزان لەوانەیە ئێستا وتارەکان نەگەیشتبێتنە ئەو ئاستەی ھەڵبژێردراو بن، بەڵام بۆ گۆڕانکارییەک لە پەڕەی دەستپێکدا، وتارێکی نوێ دەکەین بە وتاری ھەڵبژێردراو. بۆ ماوەیەک (کاتی) وتاری سۆکرات پێشنیار دەکەم بۆ ئەو مەبەستە. تکایە تەنھا ڕای خۆتان سەبارەت بەم بابەتە دەربــڕن. بۆ ھەڵبژاردن ٣ دەنگی بەڵێی بەستە و دوای ٢ ڕۆژ کۆتایی دێت بە ھەڵبژاردنی ئەم بەشە. --MarMzok لێدوان-- ١٤:٠٦, ٢٩ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

نەخێر... لەبەر ئەم هۆیانە
  • وتارە زۆر بەشی ماوە کە هێشتا هیچی تیادا نەنوسراوە
  • وتارەکە بێ سەرچاوەیە
--barham ١٦:٣٨, ٢٩ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
بەڵێ.. چونکە گۆڕانکاریە،مەرج نیە هەر ئەوەی سوکرات گرنگ ئەوەیە بابەتێکی دیار بێت. --جوتیار ٢١:٤٠, ٢٩ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
کاک جوتیار منیش لەگەڵ گۆڕانکارییام بەڵام ئەم وتارە زۆری ماوە ئەتوانین وتارێکی تر هەڵبژێرین(یان کێشەی بەشە کەموکورتەکان و سەرچاوەکانی ئەم وتارە چارەسەر بکرێت)--barham ٢٣:١٩, ٢٩ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
بەڕێزان کاک بەرھەم و کاک جوتیار؛ ھەردوو یەک باستان کردووە بەڵام نازانم بۆ یەک نووسیویە نەخێر ئەوی دی نووسیویە بەڵێ. لە ھەردوو داوادەکەم، وتارێک کە لەگەڵ مەرجەکانی خۆیان ڕێکبێت بناسێنن. سۆکرات تەنھا وەک پێشنیاری دەستپێک بوو. ھەڵبەت کاک بەرھەم، پێویستە سەرچآوەی ھەبێت وتارەکە، بەڵام پێویست نییە، ھەموو بەشی وتارەکە تەواو بێت (وتاری ئەوھا تەواومان نییە ئێستا!). کاک جوتیار مەرج نییە ھەر ئەوەی سۆکرات، مەرج ئەوەیە دوای ٢ ڕۆژ بگەیینە ئاکام.--MarMzok لێدوان-- ٠٧:٤٩, ٣٠ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
ok برایان منیش وتم هەر بابەتێک بێت گرنگ نیە ئەوەی سوکرات بێت ، وتم هەر بابەتێکی دی بێت ئاساییە بەس وەک وتمان بابەتێکی دیار و بەسود بێت.سوپاس جوتیار ١٥:٤٣, ٣٠ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
سۆکرات من نووسیومە و بەردەوام خەریکی بەکوردی کردنیم. سەرچاوەکانی ئێستا بۆ دادەنێم، پێموابوو کە تەواو بووم ئینجا داینێم. بەهەرحاڵ، گەر ئەویشتان بەدڵ نییە، من پێشنیاری ویلیام شێکسپیر دەکەم. بژین Broosk--٢٢:٥٢, ٣٠ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
بەڵێ بەڕای من نابێ ڕاوەستین هەتا وتارێکی شیاو پەیدا دەبێ. بەڵام پێش ئەوەی وتاری سوکرات بچێتە ناو پەڕەی سەرەکی پێویستە 'ی' کانی دروست بکرێن. زۆرێک لە وشەکانی ئەم وتارە بە دوو ی کۆتاییدێن و هەڵەیە. وابزانم سوکراتیش دروست بێت نە سۆکرات.--Aza ٠٧:٣٤, ١ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
من پێم وایە وتاری ولیام شێکسپیر باشترە (بە مەرجێک سەرچاوەی بۆ دابنرێ) بەڵام من قەت دەنگ نادەم بە وتارێکی بێ سەرچاوە چونکە لەوەیە هەموو ئەو قسانەی نووسراوە بە ئاسانی هەڵبەستراو بێ ئەگەر نووسەری وتارەکە سەرچاوەی بۆ دانەنێ.--barham ٠٩:١٧, ١ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

 Y - بەڕێزان سۆپاس بۆ ھەمووتان. وتاری ھەڵبژێردراو گۆڕدرا. لانیکەم بۆ ماوەی مانگێک ھەر ئەوە دەمێنێتەوە. وتاری سوکرات برێک کێشەی ھەبوو؛ وەک سەرچاوە و ھتد. بەڵام بڕێک لەوانە چارەسەر بوون و بۆیە گەیشتە ئاستی ھەڵبژاردەبوون. ئێستاش نەختێ کێشەی ھەر ماوە بۆیە داواتان لێ دەکەم یارمەتی بدەن بۆ چارەسەرکردنی ئەوانەش (نابەجێ بەکارھێنانی ـیی، ڕێک نەبوونی بڕێک لە ڕستەکان و...).

لە ھەموو ئازیزان داوا دەکەم لەپاڵ ھەموو بەشدارییەکانی دیکەیان لە ویکیپیدیا، ھەریەکەمان ھەوڵی ئامادەکردنی وتارێک بدەین بۆ مانگی داھاتوو. ئەوھا ھەم وتاری ھەڵبژێردراو ڕێک‌وپێک تر دەبێت، ھەم بۆ ھەڵبژاردن دەستمان ئاوەڵاتر دەبێت. لە کۆتاییدا دەستخۆشی لە کاک برووسک دەکەین بۆ ئامادەکردنی وتاری ئەم مانگە.--MarMzok لێدوان-- ١١:٢٣, ١ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

سووپاس کاک مارمزۆکی بەڕێز. --برووسک ١٤:٣٧, ١ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

text-align:justify

ویکیپیدیاکانی تر، بۆ نموونە ئینگلیزی، text-alignی دەقەکەیان justify نییە. justify ئەبێتە هۆی ئەوە کە هێڵەکان ئەوەننە کێش بێن هەتا هەموویان لە یەک خاڵا ببڕێنەوە، ئێستا ئەگەر هێڵێک ژمارەی وشەکانی کەم بوون بۆشاییی نێوان وشەکان زۆر ئەبێ و بەڕای من دەقەکە ناشیرین ئەبێ. justify لە پەرتووک و ڕۆژنامەشا ئەوەننە باو نییە، تەنانەت وتارەکانی ویکیپیدیاش وا نین. تکایە بیگۆڕن. زۆر سپاس --Aza ١٤:٢٩, ٢٦ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

بەڕای من پێویستیەتی. بێ ئەو کۆدە دەقەکە بە شێوەیەکی ناشیرین بەرچاو دەکەوێ. پێچەوانی ڕای بەڕێزت پێموایە زۆریش باوە بەڵام لە شوێنێ کە دەق دەبێ لە چوارچێوەیەکدا بێت، لە وتارەکانی ویکیپیدیا لەبەر ئەوە باو نییە لەبەر ئەوەی دەقەکان لە کۆڵەکەدا نانووسرێن و سەرانسەر پانتایی پەڕەکە بۆیان دەڕەخسێ، بەڵام لە شوێنی ئاوھادا(ئەم قاڵبە) کە دەق پێویستە لە چوارچێوەی خۆیدا بێت، ئەو کۆدە دەقە رێک دەکات. ئەو کێشەی بەڕێزت دەیفەرمووی کاتێ دێتە ئاڕا کە ھێڵێک تەنھا دوو یا سێ وشەی تیدا بێت. بەڵام لێرەدا وەھا نییە و ھەروەک دەبینرێت، ئەو کێشە لە قاڵبەکەدا ڕوو نادات. سوپاس بو ھەوڵی لێدوان--MarMzok لـێدوان-- ١٥:٣٨, ٢٦ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

چاککردنی سەرەتاییەکان

سڵاو،
بەتکا، بەستەری سەرەتاییەکانی کە لەوتاری هەڵبژێردراودا هەیە بگۆڕن بەمە: [[زیندەوەرە سەرەتاییەکان|سەرەتاییەکان]].

سووپاس --برووسک ٢٣:٠٥, ١٩ کانونی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)

وتاری نوێ

سڵاو. چەن مانگە ئەم وتارە ھەر ئەمەیە. بۆ نایگۆڕن؟--Aza (لێدوان) ١٨:٢٩, ٢١ نیسان ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو. ڕاست دەکەی، نازانین چ وتارێک دابنێین لە جیاتی مەسەڵە ئەمەیە.--چالاکWьтуwеж (١ی گوڵانی ٢٧١٣) ١٩:١٥, ٢١ نیسان ٢٠١٣ (UTC)


سڵام

ئەو وەختانەی کە من لە ویکیپیدیا بەشدار نەبووم، ھەر وەخت ئەھاتمە سەر سایتەکە و ئەمدی کە ئەو لاپەڕەی سەرەکییەی ھەر نەگۆڕات زۆر پێم ناشرین بوو و ئەمەم بە دەلیلێک بۆ ناچالاکی ئەندامانی ئەم ویکییە ئەدی.

ئەزانم کە زۆریەک لە ئازیزانی ئێرە زەحمەتی زۆر ئەکێشن و ھەر لە بەر ئەمەیش وەختی ئیزافەیان نییە، وەلی ئەگەر ئیجازە فەرموون و ڕێم پێ بەن من ھەرچی حەفتە یا ئیتر خۆی کوژێت ھەرچی مانگە ئەم وتارە خۆم ئەیگۆڕم و وتارێکی جوان ئەنمە جێکەی. لەو ماوەیشا ھەرچی ڕۆژە ھەر جوانکاری ئەکەم لە سەر ئەوەی کە ھەڵبژێرات. مادیوتووێژ (١ی گوڵانی ٢٧١٢) ١٩:٤٨, ٢١ نیسان ٢٠١٣ (UTC)

مام مادی بۆ ئەمە گرفتێک نییە بەڵام وتارەکە دەبێ لانی کەم بڕێک لە مەرجەکانی وتارێکی ھەڵبژێردراوی ھەبێ. ئەگەر وتارێکی ئاوا ھەبێ یان ھەر کەس بتوانێ باشتری بکا، ھیچ گرفتێک بۆ دانانی وتارەکە لەسەر لاپەڕەی سەرەکیی نییە.--چالاکWьтуwеж (١ی گوڵانی ٢٧١٣) ١٩:٥٤, ٢١ نیسان ٢٠١٣ (UTC)


ئەو مەرجانە چین؟ ئایسە من بۆ حاڵی حازر وتاری دەوڵەتی عوسمانی کاندید ئەکەم. مادیوتووێژ (١ی گوڵانی ٢٧١٢) ٢٠:٠٣, ٢١ نیسان ٢٠١٣ (UTC)
مەرجەکان زۆرن دەتوانی بۆ زانیاری زیاتر ئەمە بخوێنییەوە. وتاری دەوڵەتی عوسمانی ئەگەر چی رێفرانسی کەمە بەڵام من بە وتارێکی باشی دەزانم ھەر چی ویسعەتی ئێمەش جارێ ئەوەندەیە و دەبێ بەمە ڕازی بین. مام مادی ھەر وتارێکی ویستت کاندیدای بکەی لە ویکیپیدیا:دیوەخان/وتاری ھەڵبژێردراو کاندیدای بکە ئەگەر پەسند کرا، لە لایەن ئێمە (یان ھەر خودی خۆت) دەکرێتە وتاری سەرەکی. سپاس.--چالاکWьтуwеж (١ی گوڵانی ٢٧١٣) ٢٠:٢٠, ٢١ نیسان ٢٠١٣ (UTC)

وتاری ھەڵبژێردراو

ھاوڕێیان وتاری ھەڵبژێردراو نوێکراوەتەوە و وێنەکەی گۆڕدراوە، یەکێک ناوەڕۆکی پەڕەکە چاک بکات تکایە بۆ ئەوەی لە پەڕەی دەستپێکیش وەک ئەوەی وتارەکە دەربکەوێت.—ژیار مێرلن وتووێژ‏٢١:٢٨، ١٧ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

گواستنەوە

تکایە بەڕێز @Kushared: ئەرکی گواستنەوەی ئەم داڕێژەیە لە ئەستۆ بگرن. دەبێت ئەمە بگوازرێتەوە بۆ سەر د:وتاری ھەڵبژێردراوی ئەم مانگە. چوونکە دەبێت لێرە داڕێژەی ھەڵبژاردنی وتاری ھەڵبژێردراو (وەک لە د:وتاری باشدا دیارە) ھەبێت.—ژیار وتووێژ ‏١٦:٥٣، ٧ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

تکایە بەڕێوەبەرێک بەم ئەرکە ھەستێت! ھەموو شتێک تەواو بووە بەس ئەمە ماوە!—ژیـار وتووێژ ‏١١:١٥، ١٥ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەگەر کەس دژایەتی یان بۆچوونی لەسەر نییە دەیگوازمەوە > Kushared (لێدوان) ‏١١:٣٩، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

ئایاری ٢٠٢٢

سڵاو کاک @Aram: پەڕەی سەردەشت بەپێی دەنگەکان بووە وتارێکی ھەڵبژێردراو، تکایە چەند ڕۆژێکی تر گر بووبە مانگی ئایار ئەو داڕێژەیە لێرە دابنێ. زۆر سپاس. AHR (وتووێژ) ‏١٨:٤٣، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Ahrir: گیان، دەستت خۆش بێت یاخوا! گەر چی نەشمخوێندووەتەوە، بەس ئێستا زۆر لە چاوی پێشتر جیاوازیی ھەیە. ببوورن لە خەمساردیم، بەڵام کاتم ھێندە بۆ ویکیپیدیا نەبووە. بە چاوان و ئیشەڵڵا لەکاتی خۆی دەیخەینە سەر پەڕەی دەستپێک. ماندوو نەبن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٠، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram: زۆر باشە، دەستت خۆش بێت سپاس. AHR (وتووێژ) ‏٠٨:٢٢، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڕێز @Aram: تکایە ئەم داڕێژەیە جێگر بکە. AHR (وتووێژ) ‏١٦:٥٩، ١ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Ahrir:   کرائارام وتووێژ💭 ‏٠٣:٣٣، ٢ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

کەمکردنەوەی ئاستی پاراستن

سڵاو، @Sakura emad، تکایە ئاستی پاراستن نزم بکەنەوە لەسەر ئەم پەڕەیە، و پێشنیاریش دەکەم

{{وھ/٢٠١٧/ئاب}}

پێم باشە بۆ ئەم مانگە دابنرێت چوونکە ئەم بابەتە زۆر باس دەکرێت لە ئێستادا. ◂  ئێپین  ‏١١:٤٨، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Épine   ئاستی پاراستن نزم کرایەوە بۆ پێشنیارەکەش دڵنیا نیم ئەگەر پێتان باشە ئەنجامی بدەن. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:٢٩، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
سوپاس. ◂  ئێپین  ‏١٨:٤٩، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

مانگی پێنج

@Épine: سڵاو، بۆچی بەتەھا بڕیاری دانانی ئەم وتارەتان بۆ مانگی ٥ داوە؟ Tessla (وتووێژ) ‏١٩:٣٣، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

بەتەنیا بڕیارم نەداوە، لەسەرەوە باسم کردووە و وتارەکەش پێشووتر لەسەر یەکدەنگی کۆمەڵگە هەڵبژێردراوە. پێشووتریش بڕیارمان دابوو کە وتارە کۆنە هەڵبژێردراوەکان لەسەر پەڕەی دەستپێک دابنێین کە پێویستی کرد، دەتوانی سەیری پەڕەی وتووێژی پرۆژەی وتارە هەڵبژێردراوەکان بکەی. ◂  ئێپین  ‏٢٠:٣٥، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine چەند وتارێک دەنگی پێویستیان هەیە بۆ ئەوەی وەک وتاری هەڵبژێردراو دابنرێن.چ پێویست دەکات کۆنەکان دابنرێتەوە؟. Kurd2021 (لێدوان) ‏٢١:٠٦، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕای من پێویستە بابەتە گەرمەکان لەسەر پەڕەی دەستپێک دەربکەون، پرسی هاوڕەگەزخوازی زۆر باسی لێ کراوە لەم ماوەیەی پێشوو لەلایەن میدیای کوردی. ◂  ئێپین  ‏٢١:٢٥، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine: ئاگادارم پێشووتر بۆتە وتارێکی هەڵبژێردراو، بەڵام هیچ کام لە ئێمە نەمان وتووە لە کۆمەڵگا باسێک گەرم بێت و ڕاستەوخۆ لە ویکی ئەو بابەتە دابندرێتەوە، بڕوانە ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن/یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە بۆ مانگی ٥ هەڵمان بژاردووە، قەول بوو @Aram خۆی لە سەری مانگی دایبنێت. Tessla (وتووێژ) ‏٢٢:١٠، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاستە باس نەکراوە، بەس من ئێستا باسم کرد و بەو شێوەیە پێم گرنگە، خۆشتان چی ئەکەن بی کەن. ◂  ئێپین  ‏٢٢:١٧، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine: من ناڕازیم وتاری دووبارە دابندرێتەوە لەکاتێکا وتاری نوێ هەیە. @Kurd2021 - @Aram ئێوەش قسەیەک بکەن. Tessla (وتووێژ) ‏٢٢:٣٦، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine پێم وایە بابەتەکان کاتێک ئەتوانین دووبارە دایبنێین کە وتاری نوێمان نەبێت دیارە ئەوەی داتناوە گرینگە و بەبایەخە بەڵام ئەمە نابێتە بیانوویەک بۆ دانانی وتارەکە بۆیە دەبێت ببوری کە پێمان وایە لەوەدا هەڵەی.@Tessla دەکرێت ئەو بابەتە دابنێی بەبێ ئەوەی چاوەڕێ بکەیت بگەینە مانگی پێنج چونکە خۆی ئەگەر وتارمان زۆربێت ڕۆژانە دەگۆڕدرێت نەک مانگانە. Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٩:٥٠، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: با ئارامیش قسەیەک بکات، ئەوکات چارەی ئەکەین. Tessla (وتووێژ) ‏١٠:٥٤، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

┐───────────────────────└
  تێبینیی بەڕێوەبەر: دەستکارییەکە گەڕێندرایەوە چاوەڕێ دەبین تا لێرە یەکلایی دەبینەوە و لەسەر شتێک ڕێکدەکەوین، سپاس بۆ پاراستنی ویکیپیدیا:یەکدەنگی. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٨:٣٠، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

پێم وایە بڕیارە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە بۆ مانگی ئایار بخرێتە سەر پەڕەی دەستپێک. مادام ئێپین لەسەرەوە وتوویەتی «پێم باشە بۆ ئەم مانگە دابنرێت چوونکە ئەم بابەتە زۆر باس دەکرێت لە ئێستادا»، بە ڕای من تا کۆتاییی نیسان ئەوەی لەسەر بێت و سەرەتای ئایاریش بکرێتە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٠١، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
سوپاس بۆ پێدانی بۆچوونتان. تکایە دەستکاری من پووچەڵ مەکەنەوە تاکوو بە یەکدەنگی دەگەن لێرە لەسەر ئەوەی لە داهاتوو چۆن بڕوا بەڕێوە. من ئەوەم پێ باشە کە بابەتی گەرم لە پەڕەی دەستپێک دەربکەوێت تاکوو ویکیپیدیا سەرنجی زیاتر ڕابکێشێت. ◂  ئێپین  ‏١٩:٣٢، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine دەکرێت بۆ ئەم چەند ڕۆژە لەسەری بێت باوەڕناکەم کێشە بێت بەلام بۆ مانگی پێنج باشترە بگۆرێت بۆ وتاری نوێ.کێشەکە ئەوەیە ئێستا بێ ئەوەی کە چاوەرێ یەکدەنگییەکە بکەیت دەستکارییەکەی خۆت هێناوەتەوە و تکاش دەکەیت کە دەستکارییەکەت پوچەڵ نەکرێتەوە بە بیانووی ئەوەی تا دەگەینە یەکدەنگی!! ئەم کارە شتێکی باش نییە. سەبارەت بە بۆچوونەکەت پێم وایە لە شوێنی خۆی باسێک بکەیتەوە زۆر باشتر دەبێت تا تووشی شتێ:ی وا نەبینەوە. Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٠:٤١، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز @Épine چاوەڕوانی ئەوەم نەدەکرد دەستکاری بەڕێوەبەران پووچەڵ بکەیتەوە :) و ڕێز لە ویکیپیدیا:یەکدەنگی نەگرن، تکایە ئاگاداربن سیستمی ویکیپیدیا bureaucracy نییە و تکایە دووبارەی مەکەنەوە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:١٩، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز ساکورا ڕێز لە یەکدەنگییەک ناگیرێ کە بوونی نییە. یەکدەنگی هەر قسەی خۆت و هاوڕێکانت نییە بەڵکوو قسەی هەموو کۆمەڵگەیە. کە من لەگەڵ ڕای ئێوە نەبم یەکدەنگی بوونی نییە. بە پێچەوانەوە جەنابت پێت وایە ئێرە بوریوکراسییە بۆیە دەستکاری بەڕێوەبەران بە چەسپێندراو و کۆتا وەڵام دەبینی. ◂  ئێپین  ‏١١:٥٠، ١٠ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine ئێمە ناتوانین بۆ شتێکی بچووکی وەک ھەڵبژاردنی بابەتێک بۆ مانگێک بچین بابەتێک لە دیوەخان بکەینەوە، لەجیاتی ئەوە لێرە چەن ئەندامێکی بەڕێز بانگ دەکەین بیرورایان وەردەگرین، ئەمەش دەبێتە یەکدەنگی بۆ ھەڵبژاردنی وتارێک بۆ مانگێکی دیاریکراو.
@Kurd2021, @Aram, @Tessla
بۆ مەسەلەی بیروکراسی: لێرە ھەرگیز بیروکراسی جێبەجێ نەکراوە، ئەو ئەندامانەی لێرەن یەکدەنگن لەسەر ئەوەی بۆ مانگی پێنج چی دابنرێت، بەڵام ئێوە ئەوە بەیەکدەنگی پەسەند ناکەن، و داوای یەکدەنگی تەواوی ویکیپیدیا دەکەن، دەپرسم ئایا گونجاوتر نییە بۆ بابەتێکی بچووکی وەک ھەڵبژاردنی وتارێکی دیاریکراو، پرسەکە ھەر لێرە لە شوێنی تایبەتی خۆی بکەمەوە یان بچم دیوەخان و تەواوی کۆمەڵگای ویکیپیدیای لێ ئاگادار بکەمەوە؟

بەپێی بارودۆخەکە ئەوە شیاوترە ھەر لێرە باسی لێوەبکرێت، کە ئێرە شوێنێکە تایبەتە بە وتارە ھەڵبژێردراوەکانی مانگ، و یەکدەنگی لێرە لەسەری وەردەگیرێت، ناچێتە دیوەخان تا ئەوکاتەی بابەتەکە جدی نەبێت، ئێستاش ئێوە دان بە یەکدەنگی ئێرە نانێن بە ھۆکاری "نەبوونی یەکدەنگی تەواوی کۆمەڵگای ویکیپیدیا" کە پێویست نییە و یەکدەنگی ھەر لێرە بەدەست ھاتووە، ھۆکاری ئەوەی من وەک بەڕێوەبەر ڕۆلم گیڕاوە و دەستکاری ئێوەم پووچەڵ کردۆتەوە چونکە سیاسەت دەسەپێنم تۆش گەر بەڕێوەبەر بوایت مافی ھەمان شتت ھەبوو.
لەکۆتایدا بە پێویستی دەزانم شوێن یەکدەنگی ئێرە بکەویت.
سپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٤٠، ١٠ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
دیارە دەکرا لە بەشی پاڵاوتنیش ئەو قسانە بکرێت، پێم وانییە کێشەیەکی گەورە بێت بەلام تەنها پێم باش نییە وتاری دووبارە دابنێرێت کاتێک وتاری نوێ هەیە.ئەگەر کار لەسەر وتارە پاڵاوتنەکانیش بکرێت ئەوە لانیکەم وتاری پێویست دەبێت کە مانگانە لە پەڕەی دەستپێک دابنرێت.با زۆربن ئەوکات سیستەمی خۆگەڕ دابنرێت هەر لانیکەم ڕۆانە ئاڵوگۆری بەسەر بێت.لەگەڵ ئەوەش پێم وایە ئێمە هەڵەمان نەکردووە لە ئاگادارکردنەوەی کاک ئیپمان بەوەی کە وتاری نوێ هەیە و پێویست بە وتاری کۆن ناکات، ئەوەی کە بۆچوونیشی وایە بەپێی بابەتی ڕۆژ وتارەکان دابنێین ئەوە دەکرێت پێشنیار بکات ئەو کات ئێمەش قسەی خۆمان دەبێت. دواجار ئەگەر بە قسەی ئەویش بێت کە ڕێز لە بۆچوونێک ناگیرێت کە یەکدەنگی نەبێت بێگومان لابردن و پوچەڵکردنەوەی دەستکارییەکەی کاک ئیپمان ڕەوا و لە جێی خۆی بووە چونکە پێویست ناکات ئێمەش ڕێز لە بۆچوونی بگرین و پێوەی پابەند بین. باشترە کە بە لێکتێگەیشتن هەنگاو بنێین.Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٨:٠١، ١١ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "وتاری ھەڵبژێردراوی ئەم مانگە".