ئەم پەڕەیە بۆ پێشنیار، لێدوان و ھەڵبژاردنی وتاری ھەڵبژێردراو کە لە پەڕەی سەرەکیی ویکیپیدیا بەرچاو دەکەوێ، بەکاردێت.

خاڵەکان بۆ ھەڵبژاردنی وتار:
  • بابەتی وتار گونجاوی ھاتن لە پەڕەی سەرەکیدا بێت (توندوتیژی، ڕووتی، بێبایەخ و ھتد نەبێت)
  • وتارکە لە بواری بەرچاوکەوتن ڕێکوپێک بێت (ویکیسازی کرابێت، بەشەکانی جوداکرابێت، بەستەرەکانی دانرابێتن، ھەڵەی نووسین و پێکھاتەی تێدا نەبێت)
  • بەشەکانی تەواو بێت، بە تایبەت بەشی سەرچاوەکان و بەشی پێناسەی بابەت
  • لێدوان و پێشنیاردان ماوەیەکی ھەیە، و دوای بەسەرچوونی ماوە ئەگەر ڕێکەوتن نەکرا، وتارێک بێ ڕێکەوتن ھەڵدەبژێردرێت (بۆ بەرگری لە لێدوانە بێ ئاکامەکان و درێژبوونەوەی کاتی لێدوانەکان)
  • لێدوانەکان سەبارەت بە ھەر قۆناغێک دوای ھەڵبژاردن لەو قۆناغەدا، دەبێ بێ بێگۆڕان بمێنێتەوە.
چەن تێبینی:
١. ئەگەر شتێک پێویست دەزانن بۆ خاڵەکانی ھەڵبژاردن، دەبێ ھەبێت یا نابێ ببێت، دەریبڕن؛ دەبێ بە ڕێکەوتن یاسای بۆ دابین بکەین.
٢. پێشنیار و لێدوانەکان بە پێی کات و بۆ ھەر قۆناغی کاتییەک جودا دەکرێتەوە.

ساڵی ٢٠١٢

حەفتەی ٣٥

وتاری ئێلکلاسیکۆ پێشنیاز دەکەم.. تکایە ڕای خۆتان دەرببڕن.. «محمد طه لێدوانی محمد طه ١٢:١٧, ٢٦ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

بە ڕای من ئەم وتارە سەرچاوە و پەراوێزی کەمە، لەبەر ئەوە نەگونجاوە. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٣:١٨, ٢٦ ئاب ٢٠١٢ (UTC)


بەڕێزان، من پێم باشە وتاری سلێمانی بێت، چونکە زانیاری زۆرە و سەرچاوە و پەراوێزیشی هەیە، بەڵام کەمێک پێویستی بە خاوێن کردنە، ئێوەش ڕای خۆتان بڵێن، سوپاس. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٣:٢٣, ٢٦ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

سلێمانی وتارێکی باشە. کاک دیار گیان کەمێکی خاوێن بکەوە ھەتا بیکەینە وتاری ھەڵبژێردراو.--چالاکوتووێژ ١٥:١٩ (UTC) ٥ی خەرمانانی ٢٧١٢ / ٢٦ی ئابی ٢٠١٢ ١٥:١٩, ٢٦ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
کاک چالاک خاوێنم کرد، ئێستا ئامادەیە، بەڵام حەزم دەکرد ڕای ئەندامانی تریش وەرگرین. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٨:٠٠, ٢٦ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
دەست و چاوت خۆش بێ. پێت خۆشە کەمێکی تریش ڕادەوەستین بزانین ئەندامانی تریش سەبارەت بە وێنەی ھەڵبژێردراو و وتاری ھەڵبژێردراو دەڵێن چی ئەگەر دژایەتی نەبوو ھەر دووکیان یەکڕا دەگۆڕین.--چالاکوتووێژ ١٨:١١ (UTC) ٥ی خەرمانانی ٢٧١٢ / ٢٦ی ئابی ٢٠١٢
  لەگەڵ «محمد طه لێدوانی محمد طه ٠٨:٥٥, ٢٧ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
کاک چالاک، وا بە باشی دەزانم کە وتاری دەستپێک بگۆڕیت، چونکە ئێستا بەکارهێنەری چالاکمان نییە و کاک محەمەدیش ڕازییە، چونکە وتاری جەژنی ڕەمەزان گونجاو نییە بۆ ئێستا، سوپاس. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٠:٣١, ٢٩ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
 Y دەستت خۆش بێ کاک دیار گیان بۆ پەرەپێدان و چاکسازی ئەم وتارە.--چالاکWьтуwеж (٨ی خەرمانانی ٢٧٢٣) ١١:٣٤, ٢٩ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
پێویستە وتاری پێشوو وتاری ھەفتەی ٣٣ بێت چونکە ٣٤مان نەبوو.. «محمد طه لێدوانی محمد طه ١١:٣٨, ٢٩ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
 Y وتاری حەوتەی ٣٤مان ھەبوو ھەر جێژنی ڕەمەژان بوو. دروستم کرد. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٨ی خەرمانانی ٢٧٢٣) ١١:٥٣, ٢٩ ئاب ٢٠١٢ (UTC)