ھەڤەخشترە
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
کەیخوسرەو یان ھەڤەخشترە (بە مادی: Ḫavaxštra، بە یۆنانی: Κυαξάρης (کەیخەسرەو)، بە فەڕەنسی: Cyaxare) بەھێزترین پاشای مادەکان بوو و دەورانی پاشایەتیەکەی ساڵانی ٥٨٥ ھەتا ٦۲٥ی پێش زایین بووە و یەکەمین کەسێک بوو وڵاتانی ڕۆژاوای ئاسیای بردە ژێر ئاڵایەک و بووە زلھێزی سەردەمی خۆی. وا ھاتووە لە مێژوودا کچی ھەڤەخشترە ئەبێتە ژنی کوڕی پاشای بابل کە باخە ھەڵواسراوەکانی بابل وا زۆر بەناوبانگە بۆ بۆ ئەو کچە ساز دەکرێت. ھەڤەخشترە بۆ یەکەمین جار سوپای پەروەردەکراوی ڕاھێنا بۆ مادەکان و کەلوپەلی شەڕی ساز کرد. ھەڤەخشترە ئەو پاشای ماد بوو وا توانی سەکاکان بە تەواوی لە وڵاتەکانی ماد وەدەرنێت.
پاشا کەیخوسرەوی گەورە | |
---|---|
پاشای شانشینی ماد | |
فەرمانڕەوایی | ٦۲٥ – ٥٨٥ پ. ز (بەپێی ھێرۆدۆت) |
پێشوو | پاشا فرەڤەرتیش |
جێگر | ئیشتوویگوو پاشا ئەژدەهاك |
ھاوسەر | هاوسەری یەکەم کچ یان نەوەی پاشا نەبووپلاسەری بابل |
منداڵ(ەکان) | شازادە ئەمیتیس ئیشتوویگوو پاشا ئەژدەهاك |
خانەدان | بنەماڵەی شاهانەی ماد |
باوک | فرەڤەرتیش |
لەدایکبوون | ٦٥۳ پ.ز هەگمەتانە شانشینی ماد |
مردن | ٥٨٥ پ.ز هەگمەتانە ئیمپڕاتۆرییەتی ماد |
ناشتن | سیرۆمیدیا ئەشکەوتی قزقاپان سلێمانی |
ئایین | ئایینی کۆنی ئێران |
لەناو بردنی ئاشووریەکان
دەستکاریھەڤەخشترە دوای پێکھێنانی سوپا و کەلوپەلی شەر ویستی بە ھێرشە تاونەتاوەکانی ئاشووریەکان و دەیان ساڵ داگیرکەری ئەوان کۆتایی بێنێ بۆیە ھێرشی کردە سەر ئاشوور و نیوەی وڵاتی ئاشووری داگیر کرد. لەگەڵ پاشای بابل یەکیەتیان ڕێخست و بە تەواوی ئاشووریان لە ناو برد. ھەر لەو شەڕەدا بوو نەینەوا و پایەتەختی دووھەمی ئاشووریەکان خاپوور کرا. دوای ئەو شەڕانە وڵاتە داگیر کراواەکان لە نێوان ماد و بابلیەکان بەش کراو و ماد بوو بە گەورەترین ئمپڕاتووری رۆژھەڵاتی ئاسیا. ھەڤەخشترە کوڕێکی ئەبێ کە لە جێگای ئەنیشێتە سەر تەختی پاشایەتی و ھەر ئەو کوڕە ئەبێتە باپیری کوورش پاشای ھەخامەنشیەکان.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریلە پێش: پاشا فرەڤەرتیش |
پاشای شانشینی ماد ٦۲٥-٥٨٥ پ.ز |
لە دوا: پاشا ئەژدەهاك ئیشتوویگوو |
کتێبناسی
دەستکاری- تاریخ ماد. ایگور میخائیلوویچ دیاکونوف (بە فارسی)
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |