کورووشی مەزن

هەندێک لە مێژووناسان دەڵێن کۆرش کورد بووە چونکە لە نەوەی ئیمپراتۆرییەتی میدییە و باپیری سەرکردەی سوپای ئیمپڕاتوریەتەکە بوو
(لە کوورشی ھەخامەنشیەوە ڕەوانە کراوە)

کورووش کوڕی کەمبۆزیە ناسراو بە کورووشی دووەم، کورووشی مەزن یان کورووشی گەورە (بە فارسی: کوروش بزرگ)؛ (٦٠٠–٥٣٠ پێش زایین) پاشای حکوومەتی پاشایەتیی ھەخامەنشی بوو. کورووشی دووەم یەکەم شا و بناغەدانەری شاھەنشاھیی ھەخامەنشی بووە. کورووش لە ساڵی ٥٢٩ تا ٥٥٩ی پێش زایین بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ ئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشی بوو.

کورووشی مەزن کوری کەمبۆزیە (قەمبیز)ی یەکەم و ماندانای کچی شاھی میدی ئەستیاک بووە. لەسەردەمی باوکی لە شاری ئەکبەتانا بوو و لە سالی ٥٥٩ پ. ز لەجێگای باوکی بوو بە سەرکردەی پارسەکان. لەسەرەتا دا شوێنکەوتوی باپیرەکەی ئەستیاک بوو. کورووش چەند ناسناوێکی بوو خوی دانا وەکو، پاشای گەورەی ئەخمینی، پاشای بارسوماش و ئەنشان. بوو ماوەی ھەشت سالی سەرەتای حوکمرانی کورووش شوێنکەوتوی باپیرەی ئەستیاکی شاھی میدی بوو. بەلام ئارمانجی ئەو بوو کە خۆ سەربەخۆ بکات لە شاھ ئەستیاک (٣).[کێ وتی؟][ژێدەر پێویستە]

کورووش و لەناو بردنی ژیارەکان

دەستکاری

وڵات و ژیاری مادەکان وەھا بە دەستی کورووش کاول و تاڵان کرا کە ھیچ ئاسەوارێکی لەپاش نەماوە. نە ئاسەوارێک لە خەت و زمان و یاساکانی و نە نیشانێک لە ھەگمەتانە و شارە گەورەکانی تری ماد. لە مێژووی ئێرانی کەمبریجبە سەرپەرشتیاری ئیلیا گرشویچ ھاتووە «ڕوانگەی خەڵکی ماد بۆ کورووش دوژمنکارانە بوو». کورووش ھێگمەتانەی تاڵان کرد و بەشێک لە مادەکانی بە دیل گرت.[١] ھەرچەندە مادەکان لانیکەم دوو جار لە سەردەمی داریوش ھەوڵیان دا تا لە دەسەڵاتی ئەخمینی ڕزگاریان بێ و سەربەخۆیی خۆیان بەدەست بھێننەوە، بەڵام ھەر دوو جارەکە ڕووبەڕووی سەرکوتی ھۆڤانەی داریوش بوونەوە و ٣٨٠٠٠ کەسیان لێ کۆمەڵکوژ کرا. ئاوا بوو کە شۆناس و ژیاری ماد لە ناو چوو و لە لاپەڕەی مێژوو سڕاوە. ھەروەھا یەکێکی تر لە ژیارە کۆنەکانی ناوچە کە بەدەستی کورووش لە نێو چوو و کۆتایی پێ ھێنرا، ژیاری کۆن و درەوشاوەی ئیلام(ژیار) یان ئیلامییەکان بوو. یەکێکی تر لەو ژیارانەی کورووش لە خشتەی برد ژیاری لیدیا بوو، ھەرچەند دانیشتووانی لیدی ھەر ئەوسا ھەوڵیان دا تا لە ژێڕ ڕکێفی دەسەڵاتی ئەخمینی ڕزگاریان بێ و شوڕشەکەیان بە سەرکردایەتی پاکتیاس دامەزرا، بەڵام بە دەمری کورووش بە شێوەیەکی دڕندانە سەرکوت کرا. ڕەنگە بەم ھۆیەوە بتوانین کورووش بە مەزن یان گەورە بزانین کە تاڵانکەرێک گەورە بوو. ئەو توانی لە ماوەی دەسەڵاتی خۆی چەند وڵات و ژیاری درەوشاوەی مرۆڤایەتی بۆ ھەمیشە لە نێو ببا بە جۆرێک کە جگە لە ناو شتێکیان لێ بەجێ نەما. ئەگەر شاژن تومۆروس (شای ماساژێتەکان) دژ بە داگیرکاری کورووش ڕانەدەوەستا و خۆڕاگری نەدکرد و کورووشی داگیرکاری نەدەکوشت، ڕەنگە ئاستی کاولکاری و لەناو بردنی ژیارەکان زۆر شوێنی تر جیھانی سەردەمی خۆی بگرتبایەتەوە.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Fisher, William B. , Ilya Gershevitch, Ehsan Yarshater, Richard Nelson Frye, John Andrew Boyle et al. (1968-1991). The Cambridge History of Iran. Cambridge: Cambridge University Press.

کتێبناسی

دەستکاری
  • Fisher, William B. , Ilya Gershevitch, Ehsan Yarshater, Richard Nelson Frye, John Andrew Boyle et al. (1968-1991). The Cambridge History of Iran. Cambridge: Cambridge University Press.
  • Briant, Pierre(2002)، Histoire de l'Empire Perse. De Cyrus à Alexandre (1996) - in English, From Cyrus to Alexander: A History of the Persian Empire.
  • د. اسامە عدنان یحیی، تاریخ الشرق الأدنی القدیم دراسات و أبحاث، الطبعة الأولی ٢٠١٥، بغداد.