عەدنان ئۆکتار

(لە هارون یەحیاەوە ڕەوانە کراوە)


عەدنان ئۆکتار، ناسراو بە هارون یەحیا، نووسەر و لێکۆڵەرەوەیەکی تورکی موسڵمانە، لە ئەنقەرە هاتۆتە دنیاوە لە ساڵی ١٩٦٥ز، و هەر لەو شارەدا ژیاوە تا ساڵی ١٩٧٩، پاشان چۆتە ئیستەنبوڵ و پەیوەندی کردوەە بە کۆلێژی هونەرە جوانەکان لە زانکۆی میمار سینان، و لە ماوەی ساڵانی خوێندنی زانکۆییدا، هەستاوە بە لێکۆڵینەوەی چڕوپڕ لەسەر فەلسەفە ماددی و ئایدۆلۆژییە باوەکانی دەوروپشتی، و هەستا بە دامەزراندنی دامەزراوەیەکی لێکۆڵینەوەی زانستی لە تورکیا. نووسینەکان تەڕکیز دەکەنە سەر ڕەخنەگرتن و بە درۆخستنەوەی بیردۆزەکانی پەرەسەندن و بەیانکردنی ئەو دژیەکانەی تیایەتی، هەروەها لە نووسینەکانییدا تەرکیز دەکاتە سەر ماسۆنی و زایۆنیزم و ئیلحاد.


لەدایکبوون١٩٥٦
ئایینئیسلام
وێبگەhttp://www.harunyahya.com/

لەم چەندساڵەی ڕابردوودا، عەدنان ئۆکتار لەسەر کەناڵی ئەی ٩ تیڤی (A9tv) لەگەڵ کۆمەڵێ کچی شۆخ و شەنگ دەردەکەوت. ئەم کچانە بە پشیلەکان ناویان دەهێنرێت و بەخۆشەویست و هەواداری عەدنان ئۆکتار بانگدەکرێن.[١] ئەمەش ناوبراوی تووشی چەندین ڕەخنەی تووند کردۆتەوە و لەماوەی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠١٥ نزیکەی ٥٠٠٠ کەیس لەسەر عەدنان ئۆکتار بەرزکراوەتەوە.[٢] لە مانگی تەمووزی ساڵی ٢٠١٨دا، بەچەندین تۆمەتی جۆراوجۆر، لەوانە: سیخوڕیکردن، بەکارهێنان و بانگەشەی ئایینی ناڕەوا و تاوان و دەستدرێژی بۆ منداڵان، دەستگیرکرا.[٣]

دانراوەکانی

دەستکاری

بە سەدان کتێبی هەیە لەسەر بەها و ڕەوشتەکانی قورئان و بابەتە باوەڕییە هەمەجۆر و جیاوازەکان، و بەرهەمەکانی وەردەگێڕدرێن بۆ زۆر لە زمانەکانی جیهان، و نازناوی نوسینی هارون یەحیایە، و لە ناودارترین کتێبەکانی ئەتڵەسی بەدیهێنانە کە لە دووتوێی ٧٦٨ پەڕەدایە و بیردۆزی پەرەسەندنی داروین ڕەتدەکاتەوە.

عەدنان ئۆکتار نازناوی جاوید یەڵجینی بەکارهێناوە لە زۆر لە نوسینەکانییدا، بەڵام زۆرینەیان ناسراون بە نازناوی هارون یەحیا، و ئەم نازناوەشی ئاماژەکردنێکە بە هەردوو ناوی پێغەمبەر هارون و یەحیا کە دژایەتی بیرۆکەی ئیلحادیان کردووە.

سەرەتای نووسینی

دەستکاری

سەرەتای ململانێ فیکرییەکانی ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٩ کاتێک قوتابی دەبێت لە کۆلێژی هونەرە جوانەکان لە ئیستەنبوڵ، و بە درێژایی ماوەی خوێندنی فەلسەفە و ئایدۆلۆژیا ماددییەکان دەستیانگرتبوو بەسەر مەیدانی دەوروبەرییدا، و لەم میانەیشدا هارون یەحیا هەستا بە لێکۆڵینەوەی فراوان لەو دژیەکیانەی لە نێو ئەو ئایدۆلۆژیایانەدا هەیە، و لە کۆتاییدا گەیشتە ئەو بڕوایەی دارووینی یان بیردۆزی پەرەسەندن هەڕەشەیەکی ڕاستییە بۆ بەها ڕەوشتی و نیشتمانییەکانی وڵاتەکەی بە پێی بیروڕای ئەو، و هەروەها داروینی بەو ئایدۆلۆژیا نێکدەرە دادەنێت کە کارەساتە جیهانییەکانی لێکەوتۆتەوە و بەشێوەیەکی زانستیانە وەڵامی بانگەشە و دژیەکەکانی ئەو فەلسەفەیە دەداتەوە.

گۆڤاری "New Scientist " لە ژمارەی دەرچووی ٢٢ی نیسانی ٢٠٠٠، لە ووتارێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە عەدنان ئۆکتار بووە بە (پاڵەوانێکی جیهانی) بە هۆی ئاشکراکردنی ساختەیی بیردۆزی پەرەسەندن و بە بەڵگە و نیشانەوە ڕاستی بەدیهێنان دەسەلمێنێت.

هەروەها نووسەر لە نووسینەکانیدا تەرکیز دەکاتە سەر بابەتەکانی ماسۆنی و سەهیۆنی و ئەو کاریگەرییە نێگەتیفەی هەیانە لەسەر مێژووی مرۆڤایەتی و سیاسەتی جیهانی، و هەروەها چەندین کتێبی هەیە لەسەر بابەتە جیاوازەکانی باوەڕ و بەها قورئانییەکان و ژمارەی کتێبەکانی لە سەد کتێب تێپەڕیوە. و مۆری پێغەمبەری ئیسلام محەمەد لەسەر بەرگی هەموو کتێبەکانی هەیە کە مەبەست لێی ئەوەیە قورئان دوایین کتێبی ئاسمانییە و محەمەد (د.خ) دوایین پێغەمبەری خوایە.

وەرگێڕانی کتێبەکانی

دەستکاری

کتێب و نووسینەکانی هارون یەحیا پێشوازییەکی گەورەیان لێدەکرێت لە زۆربەی وڵاتەکانی جیهان و زۆربەی بەرهەمەکانی وەرگێڕدراون بۆ زمانە جیهانییەکانی وەک ئینگلیزی و فەڕەنسی و ئەڵمانی و ئیتاڵی و ئیسپانی و پورتوگالی و هیندی و عەرەبی و ئەلبانی و ڕووسی و بۆسنەیی و ئیندۆنیزیی و زۆر زمانی تر. لەو کتێبانەی نووسەر کە

ژێدەرەکان

دەستکاری
  1. ^ «عەدنان ئۆکتار لە ئیستەنبووڵ دەستگیرکرا». ڕووداو. کۆسار عوسمان. ١١ی تەممووزی ٢٠١٨. لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  2. ^ «Adnan Hoca'ya 'cezai ehliyet' şoku». Milliyet. ٨ی ئازاری ٢٠١٥.
  3. ^ «وێنە: بانگوازی ناو کچە سەماکەرەکان و گروپەکەی دەستگیرکران». ماڵپەڕی دواڕۆژ. لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]

سەرچاوەکان

دەستکاری