پەڕەی سەرەکی بکەرەوە

ماسۆنی یان فریماسۆنی بزووتنەوەیەکی برایتەی کە لە چەندین ناوەند و بنکە (لۆژ) لە وڵاتانی جیھان پێک ھاتووە. ماسۆنیسم خاوەنی بەڕێوبەرایەتیێکی جیھانی نییە. پێوەندی نێوان لۆژەکانی ماسۆنی لە ڕێگەی بەڕێوەبەرانی ئەوانەوە جۆر دەکرێت. ڕەنگە وشەی فریماسۆنی لە "freestone mason" بە واتای "بەننای ئازاد" لە ئینگلیزییەوە یان لە "franc mason" بە واتای "بەننای فەڕانسی" لە زمانی فەڕانسییەوە ھاتبێت. کەسێک کە ئەندامی ڕێکخراوە ماسۆنییەکان بێت پێی دەوترێت "ماسۆن" یان "فریماسۆن" ھەروەھا بە ئەو بینایەی کە ناوەندی چالاکی ماسۆنەکانە پێی دەوترێت "لۆژ". ماسۆنی لە سەرەتادا بزووتنەوەیەکی لیبرال بوو.[١] ماسۆنەکان بە درووشمی "یەکسانی، بەرابەری و برایەتی" ڕۆڵێکی گرینگیان ھەبووە لە ئینقلابی ئەمریکا دژ بە بریتانیا، ئینقلابی گەورەی فەڕانسە و ئینقلابی مەشرووتەی ئێران.[٢] کتێبگەلێکی زۆر لە سەر ماسۆنەکان و ماسۆنیسم نووسراوە بەڵام زۆربەی ئەوان بە ڕوونی لاینگرانە نووسراون و ئەکادێمیک نین. ھەموئەندامەکانیان یەک بیر و بۆچونیان ھەیە دەربارەی ئەخلاق وھەروەھا مێتافیزیکیا و ڕونکردنەوەی گەردون و باوەڕبون بەیەک خودا کەدروستکەری ھەموشتێکە. ماسۆنی واناسراوە کە زۆر نھێنی و نادیارە بەتایبت لەھێماکانیاندا کە زۆربەی خەڵکی پێوەی سەرقاڵن و پرسیار دەربارەی ئامانجی ئەم ڕێکخراوە دەکەن. لەکاتێکدا کەچەند شلۆڤەکارێک وا لێکی دەدەنەوە کە ئامانجی ئەوان داگیر کردنی ھەموو جیھانە و یەکخستنی خەڵک لەژێر بیرو باوەرەکەی خۆیان و ئامانجەکانی خۆیان وە ھەروەھا وا ناسراوە کە ماسۆنی جۆرێکە لەرێکخراوانی دژایەتی کردنی ئاینی (ھەموو ئاینەکان) و بڵاوکەرەوەی بیر و بۆچونی شیوعی یان علمانی

پێرست

شێوازی ڕێکخراوی ماسۆنیدەستکاری

شتی گوماناوی ھەیە دەربارەی ناونانی ماسۆنی چونکە بە واتای (ئەندازیاری) دێت لەزمانی ئینگلیزیدا وھەندێک کەس وا لێکی دەدەنەوە کەئەمە مەبەستی ئەندازیاری گەردونی مەزنە وە ھەندێکی تریان ئەڵێن کەئەمە ھێمایە بۆ حیرام ابی دروستکەری پەیکەری سولیمان. وەھەندێکی تر دەڵێن کە ھێمایە بۆ فرسان الھیکل کەبەژداریان کردبو لەشەڕی خاچ پەرستەکاندا وەھەندێکی تر دەڵێن کەھێمایە بۆ ئاینە کۆنە فیرعەونیەکان وەھەنێک شلۆڤە کاری عەرەب دەیگەڕێننەوە بۆ پادشا ھیرودس اکریبا ی ساڵی ٤٣ز

ئەندامێتی ڕێکخراوی ماسۆنیدەستکاری

ماسۆنی لەساڵی ١٨٧٧ دەستی کرد بەوەرگرتنی ملحیدکان و ئافرەتەکان وەک ئەندام لەوڵاتی فەڕەنسا وھەروەھا ئەمە ناکۆکی دروست کرد لەنێوان شوێنکەوتوانی ماسۆنی بەڕیتانیا و فەرەنسا وە ھەروەھا سەرچاوەی ئەم ناکۆکیە دەگەڕێتەوە بۆ بەندەکانی دەستوری ماسۆنی کەلەساڵی ١٧٢٣ نوسراوەتەوە و بەپێی ئەوبەندە: ناکرێت ماسۆنی بێ باوەڕێکی گەمژەبێت وەلەسەڵی ١٨١٥مادەیەک زیادکرا لەلایەن لقی سەرەکی ماسۆنی لەبەڕیتانیا کەدەڵێت ئەندامان ئازادن ھەر ئاینێک کەخۆیان بەباشی بزانن ھەڵی ببژێرن وەھەروەھا رونکردنەوەیەک دەربارە دروستکەری گەردونی مەزن. وە لەدوای ٣٤ساڵ لقی فەڕەنسا ھەمان گۆڕانکاری ئەنجامدا وە ھەروەھا دەستکاریکی بنەڕەتی و تەواو لەدەستوری ماسۆنی کرا کەلەساڵی ١٧٢٣ نوسرابوو. دەسکاری چەند مەرجێکی ئەندام بوون بۆ ڕێکخراوەکە کرا کەدەڵێت ھیچ کەسێک ئەندامی ماسۆنی نیە ھەتا باوەڕی بە ئاینێکی ئاسمانی دیاری کراو نەبێت و دەبێت باوەڕی بەدروستکەری گەردونی مەزن ھەبێت

مەرجەکانی بەئەندام بوون لە ڕێکخراوی ماسۆنیدەستکاری

ھەرکەسێک بۆئەوەی ببێتەئەندامی ماسۆنی دەبێت داواکاری پێشکەشی لقێکی ماسۆنی یان باڵێکی ماسۆنی بکات لەو شوێنەی کەلێی نیشتەجێیە و پاش ماوەیەک لەگفتوگۆ کردن لەنێوان ئەندامانی ئەو باڵەی ماسۆنی یان قبوڵ دەکرێت یان ڕەتدەکرتەوە وە ھەروەھا دەنگدان لەڕێگەی ٢ وەرەقەوەدەبێت یەکێیان ڕەنگی سپی بۆ قبوڵکردن و ئەوتریان رەنگی ڕەش بۆ ڕەتکردنەوە وە ھەروەھا لەھەندێک شوێن ئەمە گۆڕانکاری بەسەر دادێت. مەرجەکانی بە ئەندامبونی کەسێک لەماسۆنی ئەمانەن:

  1. کەسێکی ئازادبێت و لەژێر کاریگەری کەسدانەبێت
  2. پێویستە باوەڕی بەدروستەکەری گەردون ھەبێت بۆ نمونە باڵی ماسۆنی لەسوید تەنھا ئەو کەسانە وەردەگرێت کەسەربە ئاینی مەسیحین
  3. پێویستە تەمەنی ١٨ساڵ بێت یان لەھەنێک شوێنی تر٢١ساڵ
  4. ئەبێت کەسێکی سەلامەت بێت لەڕوی جەستەی ــ مێشکی ـــ ئەخلاقی وەدەبێت سومعەیەکی باشی ھەبێت
  5. دەبێت لەلایەن کەسانی ماسۆنیەوە فێربکرێت
  6. دەبێت ھەڵگری بڕوانامەی (کۆلێژ) بێت بەلایەنی کەمەوە

ئەندامانی ماسۆنی سورن لەسەر ئەوەی کە ماسۆنیەت ئاین نیە و جێگرەوەی ھیچ ئاینێکیش نیە و زۆربەی کات دڵنیایان لەسەر ئەوە داوە.

پەراوێزەکاندەستکاری

  1. ^ "Freemasonry." Encyclopedia of Occultism and Parapsychology. 2001. Encyclopedia.com. 13 Dec. 2010 <http://www.encyclopedia.com Archived ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین.>.
  2. ^ EIr. «FREEMASONRY». در Encyclopædia Iranica. چاپ 1st. December 15, 2000.

سەرچاوەکاندەستکاری