نەزمی کرک (لەدایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٦، ئامەد) ئەکتەرێکی کوردی باکووری کوردستانە، تا ئێستا لە چەندین فیلمی کوردی و تورکی ڕۆڵی گێڕاوە.[١]

ژیان دەستکاری

نەزمی کرک لە دایکبووی ١٩٧٦ لە ئامەد. نەزمی بەشی شانۆ و سەمای لە سەنتەری کەلتووری میزۆپۆتامیا لە لقی ئامەد تەواوکردووە، لەو ماوەیە بەشداری لە چەندین کار و چالاکی شانۆیی کردووە. بەھۆی چالاکییەکانییەوە چەندجارێک گیراوە.[٢] دواتر لە ساڵی ١٩٩٦ چووەتە ئەستەمبول لەھەمان سەنتەر درێژەی بەخوێندنەکەی داوە و لە ساڵی ١٩٩٩، یەکەم فیلمی سینەمایی بەناوی گەشتێک بەرەو خۆر (Güneşe Yolculuk) ڕۆڵی سەرەکی گێڕا، کە فیلمێک بوو بە زمانی کوردی و تورکی. فیلمەکە خەڵاتی فریشتەی شین و ئاشتی لە فیستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی لە بەرلین بەدەستھێنا.

لە ساڵی ٢٠٠٠، لە فیلمی فۆتۆگرافی دەرھێنەر کازم ئۆز بەشداریکرد. دواتر لە ٢٠٠٣ لە فیلمی کەمێک ئازادی "Küçük Özgürlük" ڕۆڵی گێڕا. لە ساڵی ٢٠٠٥، لە فیلمێکی کوردی بەناوی کیلۆمەتر زیڕۆ بەشداریکرد کە لەدەرھێنانی ھونەر سەلیمە، ئەم فیلمە پێشبڕکێی کرد بۆبردنەوەی خەڵاتی چلە خورمای زێڕینی فیستیڤاڵی فیلمی کان. نەزمی لە ھەردوو بەشی فیلمی موعجیزە بەشداریکردووە، کە فیلمەکە لەدەرھێنانی مەحسون کرمزگویل.

جگە لە کاری ئەکتەری، نەزمی چەندجارێک وەک دەرھێنەر کاری کردووە، کورتە فیلمی «ناسنامە» یەکەم ئەزموونی دەرھێنانە بۆ ئەو.

بەرھەمەکان دەستکاری

بەشێک لە بەرھەمەکانی نەزمی کرک؛[٣]

سینەما دەستکاری

شانۆ دەستکاری

ھی تر دەستکاری

  • کورتە فیلمی ناسنامە (دەرھێنەر و سیناریۆنووس)
  • زنجیرەی تەلەفزیۆنی عەنبەر

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Renowned Kurdish actor Nazmi Kirik to attend upcoming Duhok film festival[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی کوردستان ٢٤، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩ نووسراوە.
  2. ^ پڕۆفایلی نەزمی کرک لە ماڵپەڕی beyazperde، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. ^ بەشدارییەکانی ویکیپیدیای کوردی کورمانجی - تورکی، دوایین سەردانیکردن لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٠.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری