ناوەندی زووھرە

ناوەندێکی دۆبلاژکردنی وێنەی جووڵاو بۆ زمانی عەرەبی

ناوەندی زووھرە کۆمپانیایەکی سوورییە کە تایبەتە بە دۆبلاژکردنی کارتۆن و بەرنامەکانی منداڵان بۆ زمانی عەرەبی، بە تایبەتی ئەنیمێ ژاپۆنییەکان و لە ئێستادا تاکە ستۆدیۆیە کە ئەنیمێ لە جیھانی عەرەبیدا لە زمانی ژاپۆنییەوە دۆبلاژ دەکات. بارەگای سەرەکی کۆمپانیاکە دەکەوێتە دیمەشقی پایتەختی سووریا لە ناوچەی جەمارک.

ناوەندی زووھرە
پیشەسازیھونەرەکان
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٥
بەشێکە لە کۆمپانیایGlobal New Age Media
شوێنی بارەگاکاندیمەشق

ناوەندەکە بە سیاسەتی جەختکردنەوە لەسەر بێژەکردنی دروستی زمانی ستانداردی عەرەبی لە دۆبلاژکردنیدا، ھاوتاکردنی جوڵەی لێوەکان لە کاتی دۆبلاژکردندا و پاراستنی چینە دەنگییەکان.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری