مەلا مەحموودی بایەزیدی

مەلا مەحموودی بایەزیدی یان بازیدی (لەدایکبووی ١٧٩٧ لە بایەزید – مردووی ١٨٥٩) نووسەر، مێژوونووس، وەرگێڕ و شاعیرێکی سەدەی نۆزدەی کورد بوو. بایەزیدی خاوەنی چەندین نووسراوەی پەخشانە بە کرمانجی و چەندین وەرگێڕانیشی ھەیە.[١][٢] پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ کونسوڵی ئەوکاتی ڕووسیادا، واتە ئەلکساندەر ژاپا، ھەبووە، کە کوردی باش دەزانی.[٣] ھەندێ جار ژاپای وتوویەتی کە کوردەکان قەرزداری مەلا مەحموودن لەبەر ئەوەی زۆرلایەنی ڕۆشنبیری پاراستووە.

ژیان دەستکاری

وەک لە ناوەکەیەوە دیارە لە ناوچەی بازید لەدایکبووە. سەرەتای ژیانی تووشی کۆمەلێک کێشەی کۆمەڵایەتی و ئابووری بوە ئەویش بەھۆی ھەڵکەوتی جێگاکەی کە شوێنێکی سنووری نێوان (ڕوسیا - عوسمانی) بووە. ھەر لە سەرەتای ژیانییەوە چوەتە ڕیزی قوتابیانی مزگەوتکان و زانستی ئیسلامییەوە و توانی بڕوانامەی ئیسلامی وەربگرێت. دواتر سەردانی وڵاتی ئێرانی کردووە وە لە شاری تەبرێز نیشتەجێ بووە. لەوێدا دەستی بە خوێندن کردووە تاوەکوو فێری زمانی فارسی بووە و شارەزایییەکی باش لە زانستی ئەدەبی، مێژوویی و فەلسەفی پەیدا کردووە. لەکاتی گەڕانەوەی بۆ شاری بازید، دواتر بەرەو ئەرزەڕوم ڕۆیشتوە لەوێدا نیشتەجێ بووە،[٣] بەڵام دیار نییە کە لە وێدا گیانی لەدەست داوە یاخود بەرەو شوێنێکی تر ڕۆیشتووە.

بواری ڕۆشنبیری دەستکاری

مەلا مەحموودی بایەزیدی شارەزایییەکی باشی لە زانستی شەرعیدا ھەبووە، چەندین کەس لەژێر دەستی ئەودا خوێندوویانە. زمانی فارسی، عەرەبی، تورکی باش دەزانی کارتێکردنی لەسەر بڵاوبونەوەی ڕۆشنبیری و ڕووناکبیری ئەودا ھەبوە چونکە ئەدەبیاتی ئەوانی دەخوێندەوە و سوودی لێ وەردەگرت. شارەزایی لە مێژوودا ھەبووە. وەرگێڕێکی خاوەن بەھرە بووە. چەندین بەرھەمی فارسی و تورکی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی. ھەندێ جار نازناوی فەقێ مەحموود ئەفەندییان پێبەخشیوە. بەڵام لە کوردستان بە مەلا محموودی بایەزیدی بەناوبانگە.

بەرھەمەکان دەستکاری

  1. کتاب عادات و تقالید اکراد: کە تایبەت بوو بە ڕەوشتە کۆمەڵایەتییەکانی کوردان وەک شەھیانێن کوردی، ئاشتی و شەڕ، کە وەریش گێڕدراوەتە سەر زمانی ڕووسی لە ساڵی (١٩٦٣) لەلایەن (م. ڕۆدینکۆ). وە دکتۆرە شوکرییە ڕەسوڵ وەریگێڕاوەتە سەر شێوازی (کورمانجی خواروو) لە ساڵی (١٩٨٢) لە (بەغدا) چاپ کراوە.
  2. تحفة الخلان فی زمانێ کوردان: کە دەربارەی ڕێزمانی کوردییە، کە تاوەکوو ئێستاش دەستنووسەکەی لە پەرتوکخانەی سالیکۆف شیدرن لە شاری سان پترو سبورگ لە ڕووسیا پارێزراوە.
  3. وەرگێڕانی بەشی یەکەم لە پەرتووکی شەرەفنامە لە فارسییەوە بۆ کوردی، لە ساڵی ١٨٥٨.
  4. مێژووی نوێی کوردستان ساڵی ١٨٥٧.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "J. S. Musaelyan. Mela Mahmud Bayazidi and His First Translation of Sharaf-name by Sharaf-khan Bidlisi into the Kurdish Language, International Journal for Oriental Manuscript Research" (PDF).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "Encyclopedia Iranica: Kurdish Written Literature".
  3. ^ ئ ا فصلنامە کشکول، فصلنامۀ علمی اسناد و نسخە ھای خطّی مناطق کردنشین، شمارە ٣، ١٣٩٥.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری