مەسعوود حاج ڕەسووڵی

مەسعوود حاج ڕەسووڵی لە ساڵی ١۹٥٠ لە شاری سنە لە دایکبووە - لە ۱۱ی نیسانی ٢٠٢٠ لە تاران کۆچی دوایی کردووە، مستانی ئێرانی و پاڵەوانی پێشووی مستانی بووە.[١]

مەسعوود حاج ڕەسووڵی
لەدایکبوون١٩٥٠
مەرگ٢٠٢٠
ھۆکاری مەرگڤایرۆسی کۆرۆنا
نەتەوەکورد
پیشەمستانی
ئایینئیسلام، سوننە

ژیان دەستکاری

مەسعوود حاج ڕەسووڵی ساڵی ١٩٥٠ لە شاری سنە لە دایکبووە.  ساڵی ١٩٧١ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستی سەربازیی لە زانکۆی ئەفسەری ئیمام عەلی وەرگرتووە.  لە ساڵی ١٩٩٨ لە زانکۆی ڕازی کرماشان بڕوانامەی ماستەری لە بواری پەروەردەی وەرزشی و زانستە وەرزشییەکان تەواو کردووە و لە ساڵی ٢٠٠٢ بڕوانامەی دکتۆرای لە فیزیۆلۆژیای وەرزشی لە زانکۆی ئازاد وەرگرتووە.[٢] ئەندامی تیپی نیشتمانی مستانی ئێران بووە لە ساڵی ١٩٧١ زێڕی پاڵەوانێتی ئاسیا بەدەستھێنا.[٣] سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و تێکچوونی ڕەفتار و ئەندامی فاکەڵتی زانکۆی ئازادی ئیسلامشار بووە.[٤]

ڕێزلێنانی وەرزشی دەستکاری

پاڵەوانی مستانی هێزە چەکدارەکانی ئێران (١٩٦٩-١٩٧٣)[٥]

پاڵەوانی مستانی ئێران (١٩٧٠ مەشھەد-١٩٧١ ڕەشت)[٦]

پاڵەوانی بۆکسێنی ئاسیا (١٩٧١)[٧][٨]

پلەی سێیەم لە سوپای جیھان (١٩٧٢-ئیتاڵیا).[٩]

کۆچی دوایی دەستکاری

مەسعوود حاج ڕەسووڵی لە ۱۱ی نیسانی ٢٠۲۰ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد.[١٠][١١][١٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ فردا, رادیو. "قهرمان پیشین بوکس ایران و آسیا در پی ابتلا به کرونا درگذشت". رادیو فردا (بە فارسی). Retrieved 2024-02-04.
  2. ^ https://nbml.ir/uploads/drs/cv/CV9.pdf
  3. ^ "قهرمان پیشین بوکس آسیا و ایران بر اثر کرونا درگذشت". ایسنا (بە فارسی). 2020-04-12. Retrieved 2024-02-04.
  4. ^ "قهرمان پیشین بوکس آسیا و ایران بر اثر کرونا درگذشت". ایسنا (بە فارسی). 2020-04-12. Retrieved 2024-02-04.
  5. ^ https://nbml.ir/uploads/drs/cv/CV9.pdf
  6. ^ https://nbml.ir/uploads/drs/cv/CV9.pdf
  7. ^ https://nbml.ir/uploads/drs/cv/CV9.pdf
  8. ^ "کرونا جان قهرمان اسبق آسیا را گرفت". www.khabaronline.ir (بە فارسی). 2020-04-12. Retrieved 2024-02-04.
  9. ^ https://nbml.ir/uploads/drs/cv/CV9.pdf
  10. ^ "قهرمان پیشین بوکس آسیا و ایران بر اثر کرونا درگذشت". ایسنا (بە فارسی). 2020-04-12. Retrieved 2024-02-04.
  11. ^ فردا, رادیو. "قهرمان پیشین بوکس ایران و آسیا در پی ابتلا به کرونا درگذشت". رادیو فردا (بە فارسی). Retrieved 2024-02-04.
  12. ^ "کرونا جان قهرمان اسبق آسیا را گرفت - بهار نیوز". web.archive.org. 2020-08-13. Retrieved 2024-02-04.