میترا جەشنی

هونەرمەند، نووسەر و وەرگێڕێکی ئێرانی

میترا جەشنی (١٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٦ لە مەشھەد - ) وێنەکیش٬ دەنگبێژ٬ وەرگێڕ٬ نووسەر و وانەدەری کوردە. میترا جەشنی وێنەکێشی نوێخوازی ھاوچەرخ زۆرتر لە دا ساڵە لە وڵاتەکانی ئێران٬ کەنەدا٬ ئەمریکای لاتینی و ئەورووپا خەریکی کاری ھۆنەریە و زۆرتر بە وێنەکێشی خەریکە.

میترا جەشنی
لەدایکبوون١٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٦
مەشھەد
پیشەوێنەکێش، دەنگبێژ
زمانکوردی، فارسی، ئیسپانی، ئینگلیزی
نەتەوەکورد
خوێندنوێنەکێشی

ژیان دەستکاری

میترا جەشنی لە باوکێکی کرماشانی و دایکێکی کرمانج لە شاری مەشھەد لە دایک بوو. لە ساڵی ٢٠٠٣ بە بەشداریکردن لە دووساڵانەی وێنەکێشیی مۆزەخانەی ھونەرە ھاوچەرخەکانی ئەسفەھان چالاکیی پیشەکارانەی خۆ دەستی پێکرد. لە ساڵی ٢٠٠٩ لە زانستگەی ھونەری سوورە لە تاران لە پایەی کارناسیی باڵا لە وێنەکێشی دەرچوو.

کارەکانی وێنەکێشی دەستکاری

جەشنی لە ساڵی ٢٠٠١ چوو بە زانستگەی سوورە لە تاران و بەشێوازێکی پیشەگەرانە دەستی کرد بە کاری وێنەکێشیەوە. ئەو لەلای مامۆستاکانی وەکوو ھانیبال ئەلخاس، ئەحمەد خەلیلیفەرد، بیھنام کامێرانی، ھومایوون سەلیمی و … قوتابی بوو. کەسایەتیەکانی کارەکانی جەشنی ژنەکان یان نوێگەنجەکانی بێڕەگەزن. ژنە تەرسەنۆکەکانێک کە لەگەڵ دەمامکەکانیان لەگەڵ جیھاندا پەیوەندی دەگرێن. نوێگەنجە ڕەنگاوڕەنگە بەشەرمەکانێک کە ڕەگەزی خۆیان نازانن و لە ناکۆکبوون لەگەڵ دەورووبەریان خەریکی بیرۆکەکردنن. کارە پێکەرانێتیەکانی نیشاندەری پرسەکانی کۆمەڵایەتیی ژنانن. بە وتەی خۆی لە فەزا و کەسایەتیەکانی شانامەی فیردەوسیش کەڵکی وەگرتووە.

وێژە دەستکاری

میترا جەشنی لە ساڵی ٢٠٠٣ بە نووساندنی رۆمانی یادیگاری بیرەکان دەستیکرد بە کاری نووساندن. بەڵام بەدوای ئەو رۆمانە تابەئێستا کارێکی دیکەی چاپ نەکردووە.

  • یادیگاری بیرەکان، تاران: بڵاوکردنەوەی ئەڵبۆرز، ٢٠٠٣.

مۆسیقا دەستکاری

میترا جەشنی لە مۆسیقا کاری دەنگبێژی کردووە و ھەروەھا دەفیش لێدەدات. ئەو لەگەڵ یامین ئێلرووربا مۆسیقازانی مەرکیشی و ئایرتۆل ئاریۆل شاعیری ئیسپانی کتێبێک بە ناوی «ئێڵ» بڵاوکردووە. جەشنی ھەروەھا چەندین کونسێرتی بەڕێوەبردووە: