موێراساکی شیکیبوێ
ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox لە ڕیزی 157:attempt to concatenate local 'birth_country_label' (a nil value).
موێراساکی شیکیبوێ (بە ژاپۆنی: 紫 式部؛ واتە خاتوو موێراساکی؛ لە دایکبووی دەورووبەری ٩٧٣ یان ٩٧٨ - مردووی دەورووبەری ١٠١٤ یان ١٠٣١) کەسایەتی ژنە شاعیر و ڕۆماننووسی ژاپۆنی بوو، ئەو کەسێکی کاریگەر بوو لە سەردەمی ھیائان.[١] ئەو بەھۆی نووسینی ڕۆمانی داستانی گێنجی بەناوبانگە، کە زۆر جار بەیەکەم ڕۆمان ھەژمار دەکرێت لە جیھاندا. ڕۆمانەکە بە زمانی ژاپۆنی نووسراوە لە دەورووبەری ساڵانی ١٠٠٠ و ١٠١٢.[٢]
موێراساکی نازناوی بووە، بەڵام ناوی ڕاستەقینەی نەزانراوە.[٣][٤] موێراساکی لە دایکبووی شاری کیۆتۆ بوو، ھەر لەوێش کۆچی دواییی کرد.[٥]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Rodd, Laurel Rasplica. "Murasaki Shikibu." World Book Advanced. World Book, 2013. Web. 4 Dec. 2013.
- ^ «In Celebration of The Tale of Genji, the World's First Novel». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Bialo, Ellen. "Sei Shonagon and Murasaki Shikibu." World History: Ancient and Medieval Eras. ABC-CLIO, 2013. Web. 4 Dec. 2013.
- ^ Bargen, Doris G. "Murasaki Shikibu." Encyclopedia of Modern Asia. Karen Christensen and David Levinson, eds. New York: Charles Scribner's Sons, 2003. Biography in Context.
- ^ "Shikibu Murasaki." Merriam Webster's Biographical Dictionary. Springfield, MA: Merriam-Webster, 1995. Biography in Context. Web. 4 Dec. 2013.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە موێراساکی شیکیبوێ تێدایە.