مستەفا عەدەوی
مستەفا عەدەوی (بە عەرەبی: مصطفى العدوي؛ لەدایکبووی ١٩٥٤ لە گوندی مونیە سەمنوودی سەر بە پارێزگای دەقھلیەی میسر) زانایەکی موسڵمانی سوننییە. یەکێکە لەزانایانی فەرموودە، دانیشتووی وڵاتی میسرە. لە زانستە ئیسلامییەکان خاوەنی چەندین نووسراوە و لە کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چەندین بەرنامەی ھەیە لەسەر بابەتە ئایینییەکان و پرسیار و وەڵامی شەرعی.[١]
مستەفا عەدەوی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٥٤ مونیە سەمنوود، دەقھلیە، میسر |
پەروەردە | کۆلێجی ئەندازیاری، بەشی میکانیک |
پیشە | زانای ئایینی، شارەزای فیقھی ئیسلامی، فەرموودەوان، نووسەر |
وێبگە | ماڵپەڕی فەرمی |
ژیاننامە
دەستکاریمستەفا عەدەوی لەو کاتەی لە خوێندنگەی ناوەندی بووە قورئانی پیرۆزی لەبەردەستی مامۆستایانی ئایینی گوندەکەیان لەبەرکردووە، وەک ھەر مناڵیکی تری ئەو کاتە درێژە بە خوێندن دەدات، پاشان لە کۆلێجی ئەندازیاری بەشی میکانیک وەردەگیرێت و دەخوێنێت زانکۆ تەواو دەکات لە ساڵەکانی ١٩٧٧-١٩٧٨، دواتر دەڕوات بۆلای موقبل کوڕی ھادی ئەلوادعی لە یەمەن، بەشداری لە وانەکانی دەکات لە ساڵانی ١٩٨٠–١٩٨٤ دواتر دەگەڕێتەوە میسر، مزگەوتێکی بچووک لەو گوندەی کە تێیدا لەدایک بووە بنیات دەنێت، دەست دەکات بە وانە وتنەوە تێیدا، سەرەتا بە وتنەوەی سەحیحی بوخاری و موسلیم، لەگەڵ وانەی تر لە تەفسیر و فیقھی ئیسلامی. لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا و بڵاوبوونەوەی ناوبانگی ژمارەی خوێندکارەکانیشی زیادیان کرد و مزگەوتێکی گەورەتریان دروست کرد کە کتێبخانەیەکی گەورەی تێدابوو، خاوەنی چەندین کتێب و دانراوە لە بوارەکانی فیقە، زانستی فەرموودە، زاراوەکانی فەرموودەزانی، و تەفسیر،[١] و پڕۆژەیەکی گەورەی لە تەفسیری قورئاندا ھەیە لەسەر شێوەی پرسیار و وەڵام، لەژێر ناوی التسھیل لتأویل التنزیل (ئاسانکردنی لێکدانەوەی دابەزێنراو).[٢] لە بواری فیقھدا چەند کتێبێکی ھەیە بەناوی الجامع لأحکام النساء پێنج بەرگە و چواریان ڕاڤەکردن و لێکدانەوەیە، و پێنجەم بەرگ پرسیار و وەڵامە لەسەر چوار بەرگەکەی تر، و کتێبێکی تریشی ھەیە لە فیقھدا بە شێوەیەکی گشتی باسی دەکات بەناوی الجامع العام قی الفقە والأحکام، لەگەڵ چەند دانراوێکی تر.[٣]
کتێبەکان
دەستکاری
- البيان في معاني كلمات القرآن.
- النور الساري في شرح صحيح البخاري.
- روضة المحبين في فضائل صحابة النبى الأمين صلى الله عليه وسلم.
- فقه التعامل مع الوالدين.
- المنتخب من مسند عبد بن حميد
- خطب العامة من الكتاب والسنة
- الصحيح المسند من أذكار اليوم والليلة.
- الصحيح المسند من فضائل الصحابة.
- الصحيح المسند من الأحاديث القدسية.
- روضة المحبين في فضائل صحابة النبى الأمين - صلى الله عليه وسلم -.
- ردود على شبهات حول الإسلام.
- تفسير الربانيين لعموم المؤمنين.
- قبس مختار من صحيح الاذكار.
- الجليس الصالح وجليس السوء.
- البيان في معاني كلمات القرآن.
- تهذيب شرح العقيدة الطحاوية.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا «ترجمة الشیخ - الموقع الرسمی لفضیلة الشیخ مصطفى العدوي». ترجمة الشیخ. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «التسھیل لتأویل التنزیل التفسیر فی سؤال وجواب - الموقع الرسمی لفضیلة الشیخ مصطفى العدوي». التسھیل لتأویل التنزیل التفسیر فی سؤال وجواب. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)[بەستەری مردوو] - ^ «مصطفى العدوي - طریق الإسلام». ar.islamway.net. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «الكتب الإسلامية - الموقع الرسمي لفضيلة الشيخ مصطفى العدوي». الكتب الإسلامية. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)[بەستەری مردوو]
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |