محەممەد مەلا فایەق

نووسەر و وتاربێژێکی ئایینیی کورد
(لە محەممەد مەلا فایەق شارەزووریەوە ڕەوانە کراوە)

مەلا محەممەد مەلا فایەق شارەزووری (ناوی تەواو: محەممەد فایەق سەعید) (لەدایکبووی ١٩٧١ لە سلێمانی) مەلا و نووسەرێکی ئیسلامیی کوردە.

محەممەد مەلا فایەق شارەزووری

بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستە ئیسلامییەکاندا لە بەغدا بەدەست ھێناوە،[١] و ئێستا لە یەکێک لە قوتابخانەکان مامۆستای زمانی عەرەبیە، وانەی زمانی عەرەبی و پەروەردی ئیسلامی گوتووەتەوە و‌ خەریکی گوتنەوەی وانەی ئایینیش بووە. لە ٢٠١٣وە تا ئێستا وتاربێژی مزگەوتی حاجی عەباسی باراوییە لە گەڕەکی قڕگە لە سلێمانی.[٢]

کەسایەتی دەستکاری

مامۆستایەکی ناودار و بەتوانای کوردستانە، سیمایەکی نوورانی و ئارای هەیە و هەمیشە بە جلوبەرگی کوردییەوە دەردەکەوێت، دەنگ و ڕەنگێکی کاریگەری هەیە، لەگەڵ کێش و سەروای چیرۆکەکاندا یاری بە چینە دەنگییەکانی و سەروای دەربڕینی دەکات. باوکی زانایەکی گەورەی کوردە و سەر بە ئەهلی تەسەوفە بەڵام جیاواز لە ڕێچکە و ڕێبازی باوکی، خۆی بە ئەهلی سەلەفی ساڵح دەزانێت و سەرەڕای ئەمانەش مامۆستا محەمەد هیچ دەستە و گرووپێکی دیاریکراوی دروست نەکردووە و ئاڕاستەیان بکات و بەرنامەیان بۆ دابنێت، بەڵکوو وەک خۆی دەڵێت ئەوەی لە بەرژەوەندی ئایینی خودا و موسڵماناندا بێت لەسەر سەکۆکەیەوە دەریدەبڕێت و موسڵمانانیش ئازادن لە جێبەجێکردنیان. خاوەنی کەناڵێکی یوتیوب و کۆمەڵێک تۆڕی کۆمەڵایەتی گەورەیە و لەو ڕێگەوە وتار و ئامۆژگارییەکانی بڵاودەکاتەوە و ڤیدیۆکانی پڕبینەرترینن و هەوادارێکی زۆرباشیان هەیە.

نەخۆشکەوتن دەستکاری

لە ڕۆژی هەینی ٢/١٠/٢٠٢٠ مامۆستا محەمەد تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، تووشی لەرز و هەناسەتەنگی و هەندێک جاریش پێویستی بە ئۆکسجین دەکرد، دوایی مانەوەی لە نەخۆشخانە و وەرگرتنی چارەسەری پێویست تەندروستی بەرەو باشتر ڕۆشت و گەڕایەوە بۆ کاری وتاربێژی

بەرھەمەکان دەستکاری

مامۆستا محەمەدی مەلا فایەق شارەزووری خاوەنی چەندین کتێب و بەرھەمی نوسراوە، نموونەی کتێب و بەرھەمەکانی:[٣]

  • ١. ژیانی پێغەمبەرم محەمەد ﷺ لە قورئان و سوننەتدا لە ٣ بەرگ پێکھاتووە
  • ٢. زنجیرەی ژیانی دوای مردن کە پێکھاتووە لە ٤ بەرگ:
  • ٣. مردن و ژیانی ناوگۆڕ لە قورئان و فەرموودە سەحیحەکاندا
  • ٤. قیامەت لە قورئان و فەرموودە سەحیحەکاندا
  • ٥. بەھەشت لە قورئان و فەرموودە سەحیحەکاندا
  • ٦. دۆزەخ لە قورئان و فەرموودە سەحیحەکاندا
  • ٧. نیشانەکانی دووڕوو لە قورئان و فەرموودە سەحیحەکاندا
  • ٨. زەواج لە قورئان و فەرموودە سەحیحەکاندا
  • ٩. ئارامگرتن لە قورئان و فەرموودە سەحیحەکاندا
  • ١٠. خۆبەزلزانین و خۆبەکەمزانین لە قورئان و فەرموودە سەحیحەکاندا
  • ١١. مافەکانی دراوسێ لە قورئان و فەرموودە سەحیحەکاندا
  • ١٢. ئەو گوفتار و ڕەفتارانەى پێغەمبەر محەمەد ﷺ خۆشیویستوون و ڕقی لێیان بووە
  • ١٣. نیشانەکانی حەجی وەرگیراو
  • ١٤. ئامۆژگاریەکانی حەجی ماڵئاوایی
  • ١٥. ئادابەکانی قوربانی
  • ١٦. ئادابەکانی کۆڕ و دانیشتن
  • ١٧. باشترین کارەکانی موسوڵمانان کامەیە؟
  • ١٨. چۆنیەتی ئەنجامدانی عەمرە
  • ١٩. گەورەییی دوو شارە پیرۆزەکە مەککە و مەدینە
  • ٢٠. ئاکار و ڕەفتار و ھەڵسوکەوتەکانی پێغەمبەر

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ زانیاریی نوێ لەبارەی تەندروستیی مەلا محەممەد مەلا فایەق شارەزووری. www.rudaw.net.
  2. ^ زانیاری نوێ لەبارەی تەندروستیی مامۆستا مەلا محەممەد مەلا فایەق شارەزووری. www.shanpress.com.
  3. ^ "محەمەد مەلا فایەق شارەزووری". zaniary.com. ٢٠٢٢-٠٧-١٦.[بەستەری مردوو]

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری