پەیام (فیلم)
(لە محەممەد، پێغەمبەری خودایەەوە ڕەوانە کراوە)
پەیام یان ڕیسالە (بە ئینگلیزی: The Message)، (ناوینیشانی تر:محەممەد، پێغەمبەری خودا) فیلمێکی ساڵی ١٩٧٦/١٩٧٧ە لە جۆری داستانی، باسی سەرەتاکانی مێژووی ئیسلام دەکات، فیلمەکە لە دەرھێنانی مستەفا عەقادە و فیلمەکە بەدووجار بە زمانەکانی زمانی عەرەبی و زمانی ئینگلیزی دەرھێنراوە.[١] لەکاتی وێنەگرتنی فیلمەکە چەندین ئاستەنگ بۆ دەرھێنانی کراوە،[٢] ئەمەش وایکردووە گرتەکانی فیلمەکە لەچەندین وڵات بێت لەوانە مەغریب، لیبیا، لوبنان، بەریتانیا و ئەمریکا بێت، درێژی فیلمەکە بەپێی زمانەکە دەگۆڕێت وەشانی عەرەبی لە ١٩٨ خولەک پێکدێت و زمانی ئینگلیزی ١٧٨ خولەک پێکدێت.
پەیام | |
---|---|
![]() پۆستەری فیلمی پەیام | |
دەرھێنەر | مستەفا عەقاد |
بەرھەمھێنەر | مستەفا عەقاد، محەممەد سەنۆوسی و ھارۆڵد بەک |
نووسەر | ھـ.ە.ل. کرەیگ ە.ب. جەودەت ئەل-سەحار تۆفیق حەکیم عەبدولرەحمان شەرقاوی محەممەد عەلی ماھیر |
شانۆنامە | ھـ.ە.ل. کرەیگ |
لەسەر بنەمای | محەممەد، پێغەمبەری ئیسلام |
ئەکتەران | ئەنتۆنی کوین ئێرین پاپاس مایک ئەنسارا جۆنی سێککا مایکل فۆریست |
چیڕۆکخوان | ڕیچارد جۆنسن |
مۆسیقا | ماوریس جار |
وێنەگری سینەمایی | سەیید بەکر جاک ھیلدوارد ئیبراھیم سەلیم |
مۆنتاژ | جۆن بووم حوسێن عەفیفی |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | بەرھەمە نێودەوڵەتییەکانی فیلمکۆ. |
بڵاوکردنەوە | Tarik Film Distributors Anchor Bay Entertainment |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٧٨ خولەک ئینگلیزی ١٩٨ خولەک عەرەبی |
وڵات | ![]() ![]() ![]() بەریتانیا ![]() |
زمان | ئینگلیزی عەرەبی |
تێچوون | ١٠ ملیۆن دۆلار |
داھات | ١٥ ملیۆن دۆلار |
فیلمەکە لە ساڵی ١٩٧٧، پاڵێوراوکرا بۆ خەڵاتی باشترین سکۆر ئۆرجیناڵ لە خەڵاتەکانی ئۆسکار.[٣]
بەشداربووان دەستکاری
بەشداربووانی زمانی عەرەبی دەستکاری
- عەبدولڵا غەیث لە ڕۆڵی حەمزە کوڕی عەبدولموتەلیب
- مونا واسف لە ڕۆڵی ھند کچی عوتبە
- ئەحمەد مەرعا لە ڕۆڵی زەیدی کوڕی حاریسە
- محەممەد عەرەبی لەڕۆڵی عەمماری کوڕی یاسر
- عەلی ئەحمەد سالم لە ڕۆڵی بیلالی کوڕی ڕباح
- مەحموود سەعید لە ڕۆڵی خالید کوڕی وەلید
- حەسەن جوندی لەڕۆڵی ئەبو جەھل یان عمرو کوڕی ھاشم
- حەمدی غەیث لە ڕۆڵی ئەبوو سوفیان
- سەنا جەمیل لەڕۆڵی سومەیییە
- عەبدولرەحمان زرقانی لەڕۆڵی ئەبو تاڵیبی کوڕی عەبدولموتەڵیب
....
بەشداربووانی زمانی ئینگلیزی دەستکاری
- ئەنتۆنی کوین لە ڕۆڵی حەمزە کوڕی عەبدولموتەلیب
- ئێرین پاپاس لە ڕۆڵی ھند
- مایکل ئەنسارا لە ڕۆڵی ئەبوو سوفیان
- جۆنی سێککا لە ڕۆڵی بیلال
- مایکل فۆریست لە ڕۆڵی خالید کوڕی وەلید
....
وەرگێڕان بۆ کوردی دەستکاری
کەناڵی سپێدە ئەم فیلمە بۆ کوردی وەرگێڕا، و کەناڵەکە لەوەشانی عەرەبییەوە کردی بە کوردی.
سەرچاوەکان دەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پەیام (فیلم) تێدایە. |
- ^ Burnley, Malcolm (2012-11-20). "'The Message': The Movie About Islam That Sparked a Hostage Crisis in D.C." The Atlantic (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-10.
- ^ TÜFEKÇİ, ALİ (2020-11-25). "Understanding Moustapha Akkad through 'The Message' he left". Daily Sabah (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-10.
- ^ "1977 Oscars - 50th Annual Academy Awards Oscar Winners and Nominees". Popculturemadness.com. 1978-04-03. Retrieved 2012-03-25.