موحسین چاوەشی

ئاوازدانەر و ژەنیار و گۆرانیبێژێکی کوردە
(لە محسن چاوشیەوە ڕەوانە کراوە)

موحسین چاوەشی حوسێنی (بە فارسی: محسن چاوشی‎؛ لەدایکبووی ٣٠ی تەممووزی ١٩٧٩[٢]) مۆسیقاژەن، گۆرانیبێژ، بەرھەمھێنەری تۆمار و گۆرانینووسی ئێرانیی بە ڕەچەڵەک کوردە.

موحسین چاوەشی

لەدایکبوون
موحسین چاوەشی حوسێنی

(١٩٧٩-٠٧-٢٩) ٢٩ی تەممووزی ١٩٧٩ (تەمەن ٤٤ ساڵ)
ناوەکانی ترآقای خاص
پیشە
ھاوسەرسپاکۆ یووسفی (ھاوسەرگیری ٢٠٠٩؛ ٢٠١٩)[١]
مناڵ(ەکان)زانکۆ چاوەشی
باوان
  • حیشمەت چاوەشی (باوک)
پیشەی مۆسیقی
چەشنەکان
ئامێرەکان
ساڵانی چالاکبوون٢٠٠٢–ئێستا
کۆمپانیاکان
گرووپی مۆسیقیی دوونیا
بابەتە پەیوەندیدارەکانموحسین یەگانە
واژوو

ژیانی سەرەتایی دەستکاری

موحسین چاوەشی حوسێنی لەدایکبووی خوڕەمشار، ئێرانە.[٣] خێزانی چاوەشی کوردی خەڵکی پارێزگای کوردستان بوون، بەڵام دواتر چوونەتە خوڕەمشار و موحسین لەوێ لەدایکبووە. دواتر ڕۆیشتوونەتە مەشھەد، و خوێندنی لەوێ تەواکردووە.[٤]

سەردەمی چالاکییەکان دەستکاری

موحسین چاوەشی دوای ئەوە دیبلۆمی لە ژمێریارییدا بەدەستھێناوە و کۆتایی بەخزمەتی سەربازییەکەی ھێناوە، چالاکییەکانی لەبواری مۆسیقا لە ساڵی ٢٠٠٢ لە ئەلبومی نەفرین دەستپێکرد. لەوکاتەوە تائێستا ١٥٠ پارچە مۆسیقای بڵاوبووەتەوە لە ١٠ ئەلبوم و ھەروەھا چەندین گۆرانی تاکی ھەیە. ھەروەھا گۆرانیی فیلمی سەنتووری گووتووە کە لە دەرھێنانی داریوش مێھرجویییە؛ و موحسین لەبارەی تۆماریی دەنگەکەی بۆ فلیمی سەنتووری دەڵێ: «چارەیەکی ترم نەبوو جگەلەوەی لەماڵەوە و لە یەکێک لە ژوورەکانمان کاری تۆمارکردنەکەی ئەنجام بدەم. بەھاوکاری دایکم بەتانییەکمان بە بزمار کوتایە سەروو پەنجەرەی ژوورەکە و دیوارەکانیشی بە بەتانی دامان پۆشی ھەتاکو دەنگەکەخراپ دەرنەچێ. دایکم لە ژوورەکە چووە دەرەوە و بە بەتانییەک لەدەرەوە، ڕووی دەرەوەی ژوورەکەشی داپۆشی. لەئەملاوە، بەتانییەکیشم لە خۆم پێچا ھەتاکو بتوانم لە کۆتاییدا بۆشایییەکم ھەبێ مایکرۆفۆنەکە بگرم. لەدوای ئەم ھەموو سەرکەشییە، بەتانییەکەم کێشایە سەرسەرم و لەو ڕەوشەشدا گۆرانییەکەم وت. کەلەژێر بەتانییەکە ھاتمە دەرەوە، کەسایەتی «عەلی سەنتووری» لەدایکبوو. ھەمان نوسخەی گۆرانییەکە کۆتایی ھات و بڵاوکرایەوە». ھەروەھا بە ناونیشانی گۆرانیبێژی فلیمی سینەمایی ١٠٠لامپ کە لەدەرھێنانی سەعید ئاغاخانی ھەلبژێردرا. موحسین چاوەشی لەبارەی ئەم کارەوە ڕای گەیاند: " «من بەتایبەتی بۆ سەیریکردنی ئەم فلیمە بانگێشت کرام و تێگەشتم کە لایەنێکم لە بابەتی کۆمەڵایەتییەکەیدا. فلیمێک کە پاڵەوانەکەی بەدەستی خۆی تووشی بەرەنگارییەکی گەورە دەبێ و بۆ وازھێنانی لە ھەوڵدایە و بەملا و ئەولادا دەکەوێ. لەم فلیمەدا بە موحسین تەنابەندەی ئەکتەر سەرم سووڕما و چومە ژێرکاریگرییەوە. ھەر لەوێدا ھەستم کرد کە پێویستە بۆ ھاوکاری ئەم جۆرانە بێمە ناوکارەکەوە.

کۆنسێرت دەستکاری

لەکاتی بڵاوبونەوەی ئەلبومی نەفرین ھەتاکو ئەمڕۆ، دەنگوباسی زۆر ھەبووە بۆ ئەنجامدانی کۆنێسێرت لەلایەن جاوشییەوە و ژمارەیەک کەس بەکارێکی خراپیان لەقەڵەم داوە ، موحسین چاوەشی ھۆکاری ئەنجام نەدانی کۆنسێرت دەگەڕێنێتەوە بۆ مۆڵەت پێنەدانی (ھەتا پێش ئەلبومی یە شاخە نیلوفر (بە کوردی: چڵێک نیلوفەر) وایدەگووت بەڵام دواتر دەیگووت بەھۆی دەستکورتییەوە (بەڕیژەیەکی زۆر بەھۆی ئەمەوەیە) ناتوانێ ئەنجامی بدات. لەگەڵ ئەم بارودۆخەدا، لە مانگی پێنجی ساڵی ٢٠٠٩ لەنامەیەکدا بۆ ھەوادارانی بەیان کرد کە خەریکی ئامادەکردنی کۆنسێرتە کە لەدوای بڵاوکردنەوەی ئەلبومی ژاکت ئەنجامی دەدات، بەڵام لەدوای ماوەیەک و بڵاوبونەوەی ژاکت ئەم شتە ڕووینەدا و بڕیاڕەکە ھەڵوەشایەوە و ھەتاکو ئێستا ئەنجامی نەدراوە. تا ماوەیەکی پێشوو شەھاب ئەکبەری بەرپرسی کۆکردنەوەی گرووپی چاوەشی بوو. ئەگەری ھەیە کە لەپێش ئەوەوە کەسێکی تر بەلێنی دابێت بەرپرسیارییەتی ئەم کارەی بکات. بەڵام لەم ساتەدا لەگەڵ بەھرۆز سەفاڕیان کارەکانی ئەنجام دەدات

دەنگی ڕاستەوخۆی موحسین چاوەشی لە گۆرانی خاکستر (بە کوردی: خۆڵەمێش)

لەوانەیە ھیچ گۆرانیبێژێک نەبووبێ کەبە تێپەڕبوونی ١٠ساڵ لەبەناوبانگ بوونی ھیچ کۆنسێرتێکی نەکردبێ. ئەمە بووەتە ھۆی ئەوەی کەدەڵێن چاوەشی توانای ئەوەی نییە بەراستەوخۆ گۆرانی بڵێت، بەڵام خۆی دەڵێ باشتر لەھەمووان توانای گۆرانی ڕاستەوخۆی ھەیە.

وتنی ڕاستەوخۆ دەستکاری

موحیسن چاوەشی تاکو ئێستا، لە ڕاھێنانەکانیدا ھەردوو گۆرانی «زخم زبون» (بە کوردی: تانە) و «خاکستر» (بە کوردی: خۆڵەمێش)ی بەشیوەی ڕاستەوخۆ کارەکانی ئەنجام داوە.

گۆرانی بە کوردی دەستکاری

بۆ یەکەمین جار، لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٥ەدا لە گۆرانییەکی ھاوبەشی لەگەڵ سینا سەرلەکدا بە ناوی مینا، توانیان گۆرانییەکی ھاوبەشی کوردی و لوڕی بخوێنن پێکەوە. کە ئەمە یەکەمین ھەنگاوی چاوەشی بوو بۆ گوتنی گۆرانی بە زمانی دایک.[٥]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "جدایی محسن چاوشی از ھمسرش" [جیابوونەوەی موحسین چاوەشی لە ھاوسەرەکەی]. تھران نیوز. ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. Retrieved 23ی Januaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  2. ^ "Mohsen Chavoshi". whatsupiran.com. Retrieved 17 July 2011.
  3. ^ "همه چیز دربارهٔ محسن چاوشی" (بە فارسی). Archived from the original on 28 ژوئیه 2013. Retrieved 8 مرداد 1392. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archivedate= (help)
  4. ^ "زندگینامهٔ محسن چاوشی" (بە فارسی). Archived from the original on 15ی Octoberی 2014. Retrieved 13ی Octoberی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archivedate= (help) ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Introducing Mohsen Chavoshi's Tracks". bia4music. Archived from the original on 28ی Januaryی 2019. Retrieved 17 August 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری