ماڵی پارە
لەوانەیە ئەم وتارە پێویستی بە بەسەرداچوونەوەی ڕێزمان، ڕێنووس، یان شێواز بێت.فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) ( |
ماڵی پارە یان تاڵانی پارە (بە ئیسپانی: La casa de papel، لاکاسا دێ پەپێل بە واتای ماڵی پارە) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی تاوانی-درامی-دزی ئیسپانییە کە لەلایەن ئەلێکس پیناوە دروست کراوە. زنجیرەکە باسی دوو دزیی درێژ و وردبینانە دەکات کە لەلایەن پڕۆفیسۆر ئالڤارۆ مۆرتێ سەرپەرشتی دەکرێت، یەکیان لە Royal Mintی ئیسپانیایە و یەکیان لە بانکی ئیسپانیا. سەرەتا بڕیار بوو زنجیرەکە دیاریکراو بێت و لە دوو وەرزدا پێشکەش بکرێت؛ ١٥ ئەڵقە لە کەناڵی ئیسپانیی ئانتێنا٣، لە ٢ی ئایاری ٢٠١٧ تا ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ بڵاو کرایەوە؛ دواتر لە کۆتاییی ساڵی ٢٠١٧ نێتفلیکس مافی پەخشی جیھانییەکەی وەرگرت و لە ٢٢ ئەڵقەی کورتر دووبارە بۆ ھەموو دونیای بڵاو کردەوە؛ وەرزی یەکەم لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧، پاشان وەرزی دووەم لە ٦ی نیسانی ٢٠١٨ پیشان درا. نیسانی ٢٠١٨ نێتفلیکس زنجیرەکەی نوێ کردەوە بە بوودجەیەکی زیاتر بۆ کۆی ١٦ ئەڵقە درێژەی بە سازکردنەکەی دا. وەرزی سێھەم، بە ھەشت ئەڵقە لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٩ بڵاو کرایەوە و وەرزی چوارەم بە ھەشت ئەڵقە لە ٣ی نیسانی ٢٠٢٠ بڵاو کرایەوە، لە ھەمان ڕۆژدا، دۆکیۆمێنتارییەک کە بەرھەمھێنەر و کاستەکەکانی تێدابوو لە نێتفلیکس پیشان درا کە ناوی تاڵانی پارە: دیاردەکە (بە ئیسپانی: La casa de papel: El Fenómeno) بوو. وەرزی پێنجەم لە دوو بەش پێک دێت ھەر بەشێکی لە ٥ ئەڵقە پێک دێت بەشی یەکەمی لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ بڵاو کرایەوە. بەشی دووەمی لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ بڵاو بووەوە. زنجیرەکە لە مەدریدی ئیسپانیا وێنە گیراوە. زۆرینەی وەرزی ٣ و ٤ لە پەنەما، تایلەند و ئیتاڵیا (فڵۆرێنس) وێنە گیراوە. چیرۆکبێژی زنجیرەکە لەلایەن کارەکتەرێکی ژن بەناوی، تۆکیۆ (ئورسولا کۆربێرۆ) دەگێڕدرێتەوە. زنجیرەکە چەندەھا خەڵاتی وەرگرتووە وەک باشترین زنجیرەی درامی لە چل و شەشەمین خەڵاتەکانی ئێمی و سەرنجی باشی ڕەخنەگران بۆ چیرۆکە کارامە و ئاڵۆزەکەی، درامای پەیوەندیی نێوان کەسەکان، دەرھێنان و ھەوڵدان بۆ پێشخستنی تەلەڤیزیۆنیی ئیسپانی. گۆرانی دژە فاشیستیی ئیتاڵی بێلا چاو کە چەندەھا جار لە زنجیرەکەدا لێ دەدرێت، خۆشتر و سەرنجڕاکێشتری کردووە. ھەتا ساڵی ٢٠١٨ پڕبینەرترین زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی بیانی و بە یەکێک لە زنجیرە زۆر بینراوەکان لە نێتفلیکس[٤] بوو کە دەنگدانەوەیەکی گەورەی ھەبوو لەناو بینەرانی ئەورووپا و جیھانی لاتین.
ماڵی پارە | |
---|---|
چەشن |
|
دانەر | ئالێکس پینا |
ئەکتەران |
|
بابەتی مۆسیقای ئاوازدانەر | مانێل سانتیستێبان |
بابەتی کردنەوە | "My Life Is Going On" لەلایەن کێسیلیا کڕوڵ |
ئاوازدانەر(ان) |
|
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ئیسپانیا |
زمان | ئیسپانی |
ژمارەی وەرزەکان | ٢ (٥ بەش) |
ژمارەی ئەڵقەکان | ٤١ |
بەرھەمھێنان | |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر |
|
مۆنتاژ |
|
شوێنەکانی تۆمارکردن | |
وێنەگر | میگێ ئۆمۆیدۆ |
کامێرا | کامێرای تاک |
ماوەی پەخش | ٦٧–٧٧ خولەک (ئانتێنا٣-کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی ئیسپانی) ٤١–٥٩ خولەک نێتفلیکس |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر |
|
دابەشکەر | نێتفلیکس |
پەخش | |
تۆڕ |
|
فۆرماتی وێنە | ١٠٨٠ پیکسڵ (١٦:٩ HDTV)
|
فۆرماتی دەنگ | 5.1 surround sound |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٢ی ئایاری ٢٠١٧ | – ئێستا
گرێدان بۆ دەرەوە | |
ماڵپەڕی فەرمی |
چیرۆک
دەستکاریپیاوێکی نەناسراو بەناوی Professor گرووپێک دروست دەکات کە پێک دێت لە ھەشت کەس، کە ناوی شار وەک ناوە نھێنییەکانیان ھەڵدەبژێرن و لیباسی سوور و ماسکی سالڤادۆر دالی لە دەم و چاویان دەدەن و پلانی چوونە ناو Royal Mintی ئیسپانیا و دزینی €٢٫٤ ملیار، جێبەجێ دەکەن. دوای بە دیلگرتنی ٦٧ کەس لەناو بانکەکە، تیمەکە ١١ ڕۆژ بۆ چاپکردنی پارە لەوێدا دەمێننەوە، لە کاتێک ڕووبەڕووی ھێزەکانی پۆلیس دەبنەوە. دوای دزییەکی سەرکەووتوو، گرووپەکە خۆیان دەشارنەوە و دوای دوو ساڵ بەھۆی دەستبەسەربوونی یەکێک لە ئەندامانی تیمەکە خۆیان بۆ دزییەکی تر ئامادە دەکەن و ئەمجارەیان لە بانکی ئیسپانیا؛ کە دووبارە مامەڵە لەگەڵ بە دیلگیراو و پۆلیس دەکەن.
- ئالڤارۆ مۆرتێ بە ڕۆڵی پڕۆفیسۆر، سیرگیۆ مارکینا
- ئورسولا کۆربێرۆ بە ڕۆڵی تۆکیۆ
- ئیتزیار ئیتونۆ بە ۆڕڵی لێکۆڵەری پۆلیس ڕاکێڵ مۆریلۆ و لیسبۆن
- نەجوا نەمیری بە ڕۆڵی ئەلیسیا سیەرا
- ئەلبا فلۆریس بە ڕۆڵی نیرۆبی
- پاکۆ توس بە ڕۆڵی مۆسکۆ
- میگێڵ ھێران بە ڕۆڵی ڕیۆ
- پێدرۆ ئەلۆنسۆ بە ڕۆڵی بەرلین
- خایمێ لۆرێنتێ بە ڕۆڵی دێنڤەر[٦]
- دارکۆ بێریک بە ڕۆڵی ھێلسنکی
- ڕۆبرتۆ گارسیا بە ڕۆڵی ئۆسلۆ
- کیتی ماڤەر بە ڕۆڵی دایکی لێکۆڵەر ڕاکێڵ
- ئانریکوێ ئارسێ بە ڕۆڵی ئارتۆرۆ ڕۆمان
- ماریا پێدرازا بە ڕۆڵی ئەلیسۆن پارکەر
- ئانا گراس بە ڕۆڵی مرسیدس
- فرناندۆ سۆتۆ بە ڕۆڵی ئەنخێل
- خوان فرناندیز بە ڕۆڵی عەقید برییتۆ
- فران مۆرجیلۆ بە ڕۆڵی پابلۆ
- ئێتێرا سێبۆ بە ڕۆڵی مۆنیکا گاستێمیدی و ستۆکھۆڵم
- کلارا ئەلڤارادۆ بە ڕۆڵی Ariadna
- لوکا پیرۆس بە ڕۆڵی مارسیلیا
ئەڵقەکان
دەستکاریئەڵقەکە | ناونیشانی ئەڵقەکە | دەرھێنان | ڕێکەوتی دەرچوون | ژمارەی بینەرانی ناو ئیسپانیا (ملیۆن) |
---|---|---|---|---|
١ | "Efectuar lo acordado (Do as Planned)" | Jesús Colmenar | ٢ی ئایاری ٢٠١٧ | ٤٫٠٩٠ (٢٥٫١٪) |
٢ | "Imprudencias letales (Lethal Imprudences)" | Miguel Ángel Vivas | ٩ی ئایاری ٢٠١٧ | ٣٫٠٤١ (١٨٫٤٪) |
٣ | "Error al disparar (Misfire)" | Francisco Fernandes | ١٦ی ئایاری ٢٠١٧ | ٢٫٦٤٦ (١٥٫٧٪) |
٤ | "Caballo de Troya (Trojan Horse)" | Alejandro Bazzano | ٢٣ی ئایاری ٢٠١٧ | ٢٫٦٥٥ (١٢٫٧٪) |
٥ | "El día de la marmota (Groundhog Day)" | Jesús Colmenar | ٣٠ی ئایاری ٢٠١٧ | ٢٫٣٦٦ (١٤٫٧٪) |
٦ | "La cálida Guerra Fría (The Hot Cold War)" | Miguel Ángel Vivas | ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٧ | ٢٫٤٧٤ (١٥٫٥٪) |
٧ | "Refrigerada inestabilidad (Cool Instability)" | Álex Rodrigo | ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ | ٢٫٤٢٠ (١٥٫٥٪) |
٨ | "Tú lo has buscado (You Asked for It)" | Alejandro Bazzano | ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ | ٢٫١٠٤ (١٣٫٧٪) |
٩ | "El que la sigue la consigue (Who Dares Wins)" | Jesús Colmenar | ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ | ٢٫٢٠٠ (١٤٫٧٪) |
١٠ | "Se acabaron las máscaras (Masked No Longer)" | Álex Rodrigo | ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ | ١٫٩٩٥ (١٢٫٩٪) |
١١ | "La cabeza del plan (The Head of the Plan)" | Alejandro Bazzano | ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ | ١٫٧٣٧ (١٠٫٧٪) |
١٢ | "Cuestión de eficacia (A Matter of Efficiency)" | Javier Quintas | ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ | ١٫٥٧١ (١٠٫٤٪) |
١٣ | "¿Qué hemos hecho? (What Have We Done?)" | Jesús Colmenar & Alex Rodrigo | ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ | ١٫٥٣٩ (١٠٫٤٪) |
١٤ | "A contrarreloj (Against the Clock)" | Alejandro Bazzano | ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ | ١٫٤٨٧ (٩٫٨٪) |
١٥ | "Bella ciao (Bye Beautiful)" | Jesús Colmenar & Alex Rodrigo | ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ | ١٫٧٩٨ (١٢٫١٪) |
دەرھێنان لەسەر نێتفلیکس
دەستکارینێتفلیکس مافی پەخشکردنی وەرزی یەکەمی لە زنجیرەکە وەرگرت و پاشان لە ٢٠ کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ دەستی بە پەخشکردن کرد و بۆ ئەوەی لەگەڵ سەرسامبووە نێودەوڵەتییەکاندا بگونجێت، ماوەی زنجیرەکان بۆ ٤٠–٥٠ خولەک کەم کرایەوە و بۆ ژمارەی زنجیرەکانیش پشت بە ١٣ زنجیرە یان ١٥ زنجیرە بە لایەنی زۆرەوە بۆ وەرزەکە بەسترا، ئەوەش شایەنی باسە کە وەرزی دووەمی زنجیرەکە لە ٦ی نیسانی ٢٠١٨ پەخش کرا. وەرزی سێھەم ساڵی ٢٠١٩ پەخش کرا. وەرزی چوارەمی زنجیرەکە، لە ڕۆژی ٣ نیسانی ٢٠٢٠ پەخش کرا و وەرزی پێنجەم لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ پەخش کرا.
ئەڵقەکان
دەستکاریوەرز | ئەڵقەکان | پەخشی ڕەسەن | |||
---|---|---|---|---|---|
یەکەم پەخش | کۆتا پەخش | ||||
1 | ٢٣ | ٩ | ٢ی ئایاری ٢٠١٧ | ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ | |
٦ | ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ | ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ | |||
٨ | ١٩ی تەممووزی ٢٠١٩ |
وەرزی ١ (٢٠١٧–٢٠١٩)
دەستکاریژ. | ناونیشان | ناونیشان بە کوردی | دەرھێندراو لەلایەن | نووسراو لەلایەن | ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ڕەسەن | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
' | ||||||||||||
١٦ | «Hemos vuelto» | "گەڕاینەوە" | Jesús Colmenar | ئالێکس پینا، Javier Gómez Santander | ١٩ی تەممووزی ٢٠١٩ | |||||||
دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە تاڵانییەکە ئارتۆرۆ لێدوان بۆ ئاپوورەیەکی گەورە دەربارەی سزادان بەسەر ئەندامە ھەڵاتووەکانی چەتەکان دەدات کە ئەو و بارمتەکانی تریان بەھەمان شێوەی "تیرۆرستەکان" لە داڕشتگەی پارەکەدا گرتبوون. لە ھەمان کاتدا، تۆکیۆ و ڕیۆ ڕاگوێزرابوون بۆ گونا یالا، پەنەما، نایرۆبی و ھێلسینکی بۆ لا پامپا، ئەرژەنتین، و دێنڤەر، مۆنیکا و مناڵەکەشی بۆ جاڤا، ئەندەنووسیا. پێویستیی تۆکیۆ بۆ گۆڕانی دیمەنێک وای کرد تۆکیۆ ڕیۆ لە گونا یالا بەرەو شار بەجێ بھێڵێت. کە بەجێی ھێشت، ڕیۆ یەک لە دوو تەلەفۆنەکەی پێدا چونکە ئاوا ھێشتا دەتوانن پەیوەندی ببەستن، ڕیۆ ئەو تەلەفۆنانەی لە بازاڕی ڕەش لە کازابلانکا لە داواکردنێکی لیبیی تۆمارنەکراو کڕیبوو. سێ ڕۆژ دواتر، ھەردووکیان مۆبایلەکان بەکاردەھێنن، و ڕاستەوخۆ شەپۆلەکانیان لەلایەن ئینتەرپولەوە دۆزرانەوە. پۆلیسە پەنەمایییەکان داو بۆ ڕیۆ دانێن و دەستگیری دەکەن، بەڵام تۆکیۆ ھەڵدێت. بە بەکارھێنانی ھێڵێکی پارێزراو پەیوەندی بە پرۆفیسۆرەوە دەکات و دەگوێزرێتەوە بۆ تایلەند ئەو شوێنەی چاویان بە یەک کەوت. لە ھەمان کاتدا، ڕیۆ ئەشکەنجە دەدرا. پرۆفیسۆر، لەگەڵ ڕاکێل، بەیەکەوە دەستەکە دەگەڕێننەوە تا ڕیۆ ڕزگار بکەن. پرۆفیسۆر پشت بە سێ ئەندامی نوێ بۆناو دەستەکە دەبەستێ و دەست بە پلاندانانی ھێرشبردن بۆ سەر بانکی ئیسپانیا دەکات. | ||||||||||||
١٧ | «Aikido» | "ئایکیدۆ" | Jesús Colmenar | ئالێکس پینا، Javier Gómez Santander, Juan Salvador López, Luis Moya, Alberto Úcar, David Barrocal | ١٩ی تەممووزی ٢٠١٩ | |||||||
١٨ | «48 metros bajo el suelo» | "٤٨ مەتر لەژێر زەوی" | Jesús Colmenar | ئالێکس پینا، Javier Gómez Santander, Juan Salvador López, Luis Moya | ١٩ی تەممووزی ٢٠١٩ | |||||||
١٩ | «Bum, bum, ciao» | "بووم، بووم، چاوۆ" | Koldo Serra | Javier Gómez Santander, ئالێکس پینا، Juan Salvador López, Luis Moya, Esther Martínez Lobato | ١٩ی تەممووزی ٢٠١٩ | |||||||
٢٠ | «Las cajas rojas» | "سندووقە سوورەکان" | Koldo Serra | Javier Gómez Santander, ئالێکس پینا، Juan Salvador López, Luis Moya | ١٩ی تەممووزی ٢٠١٩ | |||||||
٢١ | «Todo pareció insignificante» | "ھەمووشتێک بێبایەخ دیار بوو" | Álex Rodrigo | Javier Gómez Santander, ئالێکس پینا، Juan Salvador López, Luis Moya, Ana Boyero | ١٩ی تەممووزی ٢٠١٩ | |||||||
٢٢ | «Pequeñas vacaciones» | "پشووی خێرا" | Álex Rodrigo | Javier Gómez Santander, ئالێکس پینا، Almudena Ramírez-Pantanella, Ana Boyero, Juan Salvador López, Luis Moya | ١٩ی تەممووزی ٢٠١٩ | |||||||
٢٣ | «La deriva» | "وێڵ" | Jesús Colmenar | Javier Gómez Santander, ئالێکس پینا، Almudena Ramírez-Pantanella, Emilio Díez, Luis Moya | ١٩ی تەممووزی ٢٠١٩ |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Goldsmith، Jill (19 July 2019). «Netflix Wants to Make Its Dubbed Foreign Shows Less Dubby». The New York Times. لە 12 August 2019 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 12 August 2019 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Hennigan، Adrian (7 April 2018). «Netflix's 'Money Heist' Will Steal Your Heart and Your Weekend». Haaretz. لە 8 August 2019 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 12 August 2019 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Úrsula Corberó, Alba Flores and Álvaro Morte, protagonists of the fiction stories of 'La Casa de Papel'». antena3.com (بە ئیسپانی). 21 March 2017. لە 20 August 2019 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 20 August 2019 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Bock، Pauline (24 August 2018). «Spanish hit series 'La Casa de Papel' captures Europe's mood a decade after the crash». New Statesman. لە 8 August 2019 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 11 August 2019 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Money Heist (TV Series 2017–)، لە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە
- ^ «مارسیلو یستقبل الشهیر خایمي لورینتي لوبیز دنفر بطل مسلسل لا کاسا دو باییل فی فالدیبیباس». 90Live (بە عەرەبی). لە ڕێکەوتی ٣٠ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە. پارامەتری
|ناونیشان=
و|سەردێڕ=
زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی); لە|ڕێکەوتی سەردان=
ڕێکەوتەکە بپشکنە و دڵنیا ببەوە (یارمەتی)
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ماڵی پارە تێدایە. |