ئورسولا کۆربێرۆ

خانمەکتەرێکی ئیسپانی


ئورسولا کۆربێرۆ دێلگادۆ (لەدایکبووی ١١ی ئابی ١٩٨٩) خانمەئەکتەرێکی ئیسپانییە، کە بە ڕۆڵی ڕوت گۆمێز لە Física o química (٢٠٠٨–٢٠١٠)، مارگەریتا دێ ئۆستریا لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنی Isabel (٢٠١٤) و مارتا لە فیلمی کۆمیدی، Cómo Sobrevivir a una Despedida (٢٠١٥) ناسرا. ئورسولا ناوبانگی سەرتاسەری بە ڕۆڵی تۆکیۆ لە زنجیرەی Atena 3 (دواتر نێتفلیکس) لا کاسا دێ پاپێل (ماڵی پارە؛ لە ٢٠١٧وە) دەرکرد.

ئورسولا کۆربێرۆ

ئورسولا لە خەڵاتەکانی گۆیا لە ٢٠١٨.
لەدایکبوون
ئورسولا کۆربێرۆ دێلگادۆ

(١٩٨٩-٠٨-١١) ١١ی ئابی ١٩٨٩ (تەمەن ٣٤ ساڵ)
بارسێلۆنا، ئیسپانیا
پیشە
  • خانمەئەکتەر
  • مۆدێل
چالاکبوون٢٠٠٢–ئێستا
ناسراوە بەFísica o Química
Off Course
La Casa de Papel
The Tree of Blood
Snatch
یار
  • ئاندرێس ڤێلێنکۆسۆ (٢٠١٣–٢٠١٥)
  • چینۆ دارین (٢٠١٦–ئێستا)
خەڵاتەکانڤیستیڤاڵی فیلمی سیتگێس (٢٠١٤)

ژیانی سەرەتایی دەستکاری

ئورسولا کۆربێرۆ دێلگادۆ لە بارسێلۆنا لەدایکبووە.[١][٢] ئەو لە سانت پێرێ دێ ڤیلماجۆر لەگەڵ دایک و باوکی گەورە بووە، پێدرۆ کۆربێرۆ، دارتاشێک و ئیستەر دێلگادۆ، خاوەنی فرۆشگایەک. ئەو خوشکێکی ھەیە بەناوی مۆنیکا.[٣]

لە ٦ ساڵییەوە، ئەیزانی کە ئەیەوێت ببێت بە خانمەئەکتەر و لە سەرەتادا لە ڕیکلامە بازرگانییەکاندا ڕۆڵی ئەگێڕا.[٤] ئەو یەکەم بەشی وەرگرت لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا و خولی نواندنی بینی لەگەڵ دانسی فلامینگۆ و جاز. دوای خوێندن، ئەو ڕۆیشت بۆ مەدرید بۆ وێنەگرتنی زنجیرەی Física o Química.[ژێدەر پێویستە]

پیشە دەستکاری

٢٠٠٢–٢٠١٣: سەرەتاکانی پیشەکەی دەستکاری

یەکەم ڕۆڵی ئورسولا ڕۆڵی ماریا بوو لە زنجیرەی Mirall Trencat لە ٢٠٠٢ دا. ئەو دەرکەوت بەڕۆڵی سارا لە Ventdelplà لە ٢٠٠٥–٢٠٠٦، و لە زنجیرەی Cuenta átras لە ٢٠٠٧ دا. لە ٢٠٠٨ دا، ڕۆڵی مانوێلا پۆرتیلۆی گێڕا لە زنجیرەی El Internado و دەستی بە کارکردن کرد لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنی Antena 3 Física o química تا ٢٠١٠.[٥][٦] کارەکتەرەکی، ڕوت گۆمێز،[٧] نەخۆشی بولیمیای ھەبوو.[٨] زنجیرەکە دەنگۆیەکی زۆری لێکەوەتەوە بەڵام ئورسولا لەلایەن ڕەخنەگرانەوە ڕێزی لێگیراوە.[٩]

دوای بەجێھێشتنی Física o Química، لە ٢٠١١ دا، ئورسولا ڕۆڵێکی سەرەکی گێڕا لە زنجیرەی درامی Televisión Española 14 de Abril. La Republica. وەرزی دووەمی زنجیرەکە پەخن نەکرا تا تشرینی دووەمی ٢٠١٨ بەھۆی کێشەی سیاسی لەگەڵ حیزبی خەڵکی ئیسپانیا.[١٠] لە ھەمان ساڵدا، ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە فیلمی ترسناکی XP3D لەگەڵ ماکسی ئیگلێسیاسی ھاوڕێی کە لە زنجیرەی Física o Química کاری لەگەڵدا ئەکرد. ھەرچەندە دوای کامپەینێکی گرینگ بۆ دەرخستنی، فیلمەکە نەیتوانی سەرنجی ڕەخنەگرانی ڕابکێشێت.[١١] لە ٢٠١٢ دا، وێنەگرتنی بۆ فیلمی Los días de gloria کرد کە ئەویش دواخرا بەھۆی کێشە سیاسییەوە و لە تەممووزی ٢٠١٣ پەخشکرا. پاشان، بەژداری لە وەرزی سێھەمی زنجیرەی La 1 کرد بەناویGran Reserva بەڕۆڵی جولیا کۆرتازار. لەھەمان ساڵدا، ئەو دەرھێندرابوو لەلایەن خواکین ئۆریسترێڵ لە فیلمی Catalan TV Volare.[١٢] دواتر، ئەو بەژداری لە فیلمی ترسناکی Afterparty کرد، کە ئەویش نەیتوانی سەرنجی ڕەخنەگران و خەڵکی ڕابکێشێت. لە کۆتایی ساڵەکدا، ئەو ڕۆیشت بۆ کۆڵۆمبیا بۆ وێنەگرتنی Crimen con vista al Mar لەگەڵ کارمێلۆ گۆمێز.[١٣]

لە ٢٠١٣ دا، ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە فیلمی کۆمیدی ¿Quién mató a Bambi? لەگەڵ ئەکتەران کلارا لاگۆ و کویم گوتیێرێز. فیلمەکە دەنگۆی باشی لێکەوتەوە و ڕەخنەگران و خەڵکی بە دڵیان بوو[١٤] لە ھەمان ساڵدا، دەنگی سامی کرد لە Cloudy with a Chance of Meatballs 2.[١٥]

٢٠١٤–٢٠١٦: ئیزابێڵ و کۆمیدییەکان دەستکاری

لە ٢٠١٤ دا، ڕۆڵی مارگەریتا دێ ئۆستریای گێڕا لە زنجیرەی مێژووی سەرکەووتوو Isabel. لە ھەمان ساڵدا، بوو بەیەکەم خانمەئەکتەر لە مێژوودا کە خەڵاتی Untameable Award وەربگرێت لە ڤیستیڤاڵی فیلمی سیتگس، کە بووە ھۆی ھەبوونی پیشەکەی. مەگەزینی Men's Health ناوی ئافرەتی ساڵ ی لێنا، خەڵاتێک کە بەدەستی ھاوڕێ و خانمەئەکتەری دیار، ڕۆزی دێ پالما پێی بەخشرا.[١٦][١٧]

لە ٢٠١٥ دا، ئورسولا چوو بۆ ترێنتۆ بۆ وێنەگرتنی La Dama Velata، بەرھەمھێنانێکی ئیسپانی-ئیتاڵی لە ڕۆڵ گێڕانی میریەم لیۆن، ئاندریا بۆسکا، و ئاورا گاریدۆ. دواتر لە ھەمان ساڵدا، ڕۆڵی ناتالیا دی فیگوێرۆوا یی مارتۆرێڵ لە سیتکەمی ئیسپانی Anclados لەگەڵ خانمەکتەر ڕۆزی دی پالما.[١٨]

لە ئازاری ٢٠١٥ دا، ڕۆڵی نادیەی گێڕا لە Perdiendo el Norte لەگەڵ ئەکتەران بلانکا سوارێز و یۆن گۆنزالێز.[١٩] لە ھەمان ساڵدا، ئەو خەڵاتی Ciudad de Alicante ی وەرگرت، خەڵاتێک کە لەلایەن ڤیستیڤاڵی فیلمی ئانیکاتێوە دروستکراوە بۆ یارمەتیدانی ھونەرمەندە گەنجە ئیسپانییەکان.[٢٠] لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ دا، ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە زنجیرەی ھەستبزوێنی تازە نوسراوو لەلایەن دروستکەرانی Gran Hotel، بە ناوی La Embajada. زنجیرەکە پەخشکرا Cannes لە کاتی MIPTV و لەلایەن تۆڕی ئەمریکی UniMás و کڕدرا.[٢١]

لە ٢٠١٦ دا، یەکەم ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە فیلمدا لە Cómo sobrevivir a una despedida و پەسەندکرا کە یەکێکە لە باشتری خانمەئەکتەری کۆمیک لە ئیسپانیا. فیلمەکە لە ڤیستیڤاڵی فیلمی مالاگا پەخشکرا لە کێبڕکێ فەڕمییەکە و پاڵێورا بۆ باشترین وێنە.[٢٢]

ئەو ڕۆڵی مارگەرێتا دێ ئۆستریا گێڕایەوە لە فیلمی La Corona Partida. فیلمەکە تەواوکەری زنجیرەی Isabel و Carlos, rey emperador.[٢٣] لە ھەمان ساڵدا، ئەو کاری دۆبلێری کرد و دەنگی کەیتی کرد لە The Secret Life of Pets.[٢٤]

٢٠١٧–ئێستا: لا کاسا دێ پاپێل و ناوبانگی ھۆڵیوود دەستکاری

لە ٢٠١٧ دا، ئورسولا ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنی دزی لا کاسا دێ پاپێڵ (تاڵانی پارە). ئەو ڕۆڵی تۆکیۆ ئەگێڕێت، خوێنەری چیرۆکەکە، دزێکی ھەڵھاتوو کە لەلایەن پڕۆفیسۆرەوە ڕاھێنانی پێکراوە بۆ ئەوەی بەژداری لە پلانەکەی دا بکات. زنجیرەکە، لەلایەن ئەلێک پیناوە دروستکراوە، کە پێشتر Vis A Vis ی نووسیوە، کە نەخشێنراوە بە سروشتە تاریکەکەی، گووتارە دژە سەرمایەدارییەکەی و گرینگی ئافرەتان. یەکەم جار لە ئیسپانیا پەخشکرا لە Antena 3 و پاشان بەردەست بوو بۆ سەرتاسەری جیھان لە ڕێی نێتفلیکسەوە. بۆ یەکەم جار لە پیشەکەییدا، ئورسولا کۆربێرۆ چووە دڵی ڕەخنەگران و ھەواداران توانیان ئەم بەشی «پێشتر و دواتر» لە پیشەکەییدا ببینن، بەراورد بە ڕۆڵەکانی پێشووی.[٢٥] ئەو پاڵێورا بۆ باشترین خانمەئەکتەر لە زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنی لە پرێمیۆس فێرۆز و خەڵاتێکی ATV بردەوە بۆ باشترین خانمەئەکتەر. زنجیرەکە خەڵاتی باشترین زنجیرەی درامی بردەوە لە ٤٦ھەم خەڵاتەکانی ئێمی سەرتاسەری. سەرکەوتنێکی گەورەی جیھانی بەدەست ھێنا و بوو بە پڕ بینەرترین زنجیرەی بیانی لە نێتفلیکس.[٢٦]

دواتر لەو ساڵەدا، ئەو یەکەم ڕۆڵی سەرەکی پێبەخشرا لە سینەما لەلایەن خولیۆ مێدێم. The Tree of Blood فیلمێکی ھەستبزوێنە و ئورسولا ڕەبێکایە، ژنێکی ئاڵۆز کە، لەگەڵ مێردەکەیدا، نھێنی دەدۆزنەوە لە خێزانەکەیدا. خانمەئەکتەرەکە ھەڵبژێردرابوو لەلایەن ئیزابێڵ کۆیخێتەوە بۆ فیلمی Proyecto Tiempo: La Llave. فیلمەکە لە ڤیستیڤاڵی فیلمی سان ساباستیان پەخشکرا.[٢٧]

لە ٢٠١٨ دا، یەکەم ڕۆڵی پێبەخشرا کە بە ئینگلئیزی قسەی ئەکرد لە زنجیرەی دامی تاوانی Snatch. ئەو ڕۆڵ ئەگێڕێت لەگەڵ ئەکتەران ڕوپێرت گرینت و لوک پاسکوالینۆ.[٢٨]

لە ٢٠١٩ دا، وەک خۆی دەرکەورت لە زنجیرەی کۆمیدی ئیسپانی Paquita Salas. دواتر لە ھەمان ساڵدا، ڕاگەیەندرا بە خراپەکاری G.I. Joe the Baroness لە Snake Eyes، بەشێک لە زنجیرە فیلمی G.I. Joe.[٢٩]

لە ٢٠٢٠ دا، لە موزیک ڤیدیۆی Un Día (ڕۆژێک), گۆرانییەک لەلایەن جەی باڵڤین، دوا لیپا، باد بەنی و تەینی.[٣٠]

ژیانی تایبەتی دەستکاری

لە ٢٠٠٨ دا، ئورسولا ژووانی لەگەڵ ئیزڕائیل ڕۆدریگێز بەست بۆ دوو ساڵ.[٣١] لە ٢٠١١ دا، لەگەڵ یاریزانی تێنس فێلانکیۆ لۆپێزدابوو بۆ پێنج مانگ.[٣٢] دەستپێکردنی ٢٠١٣، لەگەڵ مۆدێل و ئەکتەر ئاندرێس ڤێلێنکۆسۆدابوو بۆ سێ ساڵ.[٣٣][٣٤]

لە ٢٠١٦وە، لە خۆشەویستی دابووە لەگەڵ ئەکتەر چینۆ دارین، کە لە سێتی زنجیرەی تەلەڤزیۆنی La Embajada بینی. ئەوان پێکەوە دەژین لە مەدرید لە ٢٠١٩وە.[٣٥][٣٦] ئەو سەگێکی ھەیە بەناوی لۆلیتا.[٣٧]

وێنەی گشتی دەستکاری

 
ئورسولا لە ٢٠١٦.

لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٨وە، ئورسولا بووەتە باڵوێزی کۆکراوەی Fiorever لەلایەن Bvlgari.[٣٨] ئەو بووەتە دەموچاوی چەندەھا بڕاند وەک Tampax (٢٠١١ و ٢٠١٤)، Stradivarius (٢٠١٤)، Maybelline (لە ٢٠١٥وە بۆ ٢٠١٧)، Calzedonia (٢٠١٥) و Falabella (٢٠١٩). ئەو کۆکراوەی Harajukuی دروستکرد بۆ براندی چاوی Multiopticas لە ٢٠١٨.[٣٩][٤٠][٤١][٤٢][٤٣]

خانمەئەکتەرەکە بە «ھێمای فاشیۆن» دانراوە و ئەمەی بە جلوبەرگی Teresa Helbig کەیەوە دروستکردووە، کە کرانەوەیەکی سەرسووڕھێنەری لایەکی ھەبوو کە قاچی دەرئەخست، لە ٣٠ھەم خەڵاتەکانی گۆیا.[٤٤] ھەرچۆنێک، ئەو ڕەخنەی لێگیراوە بەھۆی کێشییەوە و ھەندێک کەس دەڵێن کە تووشی بێ ئیشتیھایی بووبێت. ئەو ھەمیشە ئەمەی ڕەتکردووەتەوە و خۆی بە خۆرەرێکی باش دائەنێت. ئەو ڕاھێنانێکی زۆر دەکات و لەشی بەڕێکی دەھێڵێتەوە.[٤٥][٤٦][٤٧]

ئورسولا کەتەلۆنییە و خۆی بە جیاکەرەوە دانانێت. ئەو پشتگیری لە ھەردوولا دەکات. سەرەڕای ئەوە، سەرئەنجامی ڕیفراندۆمی ٢٠١٧ی کەتەلۆنیا، لە توویتەر وتی کە ئەو «دڵی شکاوە» بە تووندوتیژی پۆلیس.[٤٨]

تۆڕی کۆمەڵایەتی دەستکاری

لە مەیی ٢٠١٨، سوپاس بۆ سەرکەووتنی سەرتاسەری لا کاسا دێ پاپێل، خانمەئەکتەرەکە بوو بەو خانمەئەکتەرە ئیسپانییەی کە زۆرترین فۆڵۆوەری ھەبێت لەئینستاگرام بە زیاتر لە ٥ ملیۆن فۆڵۆوەر بەڵام جۆرجینا ڕۆدریگێز و ئیستەر ئێکسپۆسیتۆ بەدەریدا سەرکەووتن. ئەو حێستا زیاتر ڵە ٢٠ ملیۆن فۆڵۆوەری ھەیە.[٤٩]

چاکەکاری دەستکاری

ئەو فێمینستە. لە ٢٠١٨ دا، بەژداری لە ڤیدیۆیەکدا کرد بۆ یاسایی بوونی لەباردبردن لە ئەرجەنتین.[٥٠][٥١]

ئەو یەکێکە لە دروستکەرانی Ymas، کۆمپانیایەکی ھونەرمەندان (ئەکتەر، دەرھێنەر، بەرھەمھێنەر، نووسەر، …) کە ڕێگە بە خەڵکی دەدات کە بەژداری پریمیەر، پشت دیمەنەکان و زیاتر بکەن.[٥٢]

خانمەئەکتەرەکە بەژداری لە زۆر کامپەینی ئاگاداری شێرپەنجەی مەمک کردووە لەگەڵ خەنمەئەکتەران بلانکا سوارێز و کلارا لاگۆ. ئەو یارمەتی شێرپەنجەی منداڵانی داوە لەگەڵ Atresmedia Foundation.[٥٣][٥٤]

ئورسولا پلاتفۆڕمەکەی بەکارئەھێنێت بۆ ئاگادارکردنەوەی خەڵک دەربارەی گۆڕانی بەرگەھەوا و ئەندامی ناوبژیوان بوو لە چوارەم ڤیستیڤاڵی فیلم We Art Water.[٥٥][٥٢] لە ٢٠٢٠ دا، بەژداری لە REInventaElSistema# کرد، کامپەینێک کە لەلایەن Greenpeaceەوە دروستکراوە بۆ ئاگادارکردنەوە دەربارەی گۆڕینی بەرگەھەوا و پاندێمیکی کۆڤید-١٩، لەگەڵ کەسایەتی گەورە وەک مرۆڤناس جەین گووداڵ، گۆرانیبێژ ئەڵیجاندرۆ سانز، و خانمەئەکتەر ئێلینا ئانایا لە سەروو ھەموویانەوە.[٥٦]

فیلمۆگرافی دەستکاری

فیلم دەستکاری

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
٢٠٠٧ Crónica de una voluntad کۆڤا کورتە فیلم
٢٠١١ Slides N/A کورتە فیلم
Elsinor Park لیسا ھەرگیز بڵاونەبووەتەوە
Paranormal Xperience 3D بێلێن
٢٠١٣ Afterparty باریا / لاورا
Crimen con vista al mar سۆنیا
?Who Killed Bambi پاوڵا لاریا
٢٠١٥ Off Course نادیە
Cómo sobrevivir a una despedida مارتا
٢٠١٦ La corona partida مارگەرێتی ئۆستریا
Etiqueta Negra ئەلێکس کورتە فیلم
٢٠١٧ Proyecto Tiempo: La llave ئاڵما
Una Historia de Amor خۆی کورتە فیلم
٢٠١٨ El árbol de la sangre ڕەبێکا
٢٠٢١ Snake Eyes باڕۆنێس لە بەرھەمھێنان دایە

تەلەڤیزیۆن دەستکاری

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان کەناڵ
٢٠٠٢ Mirall trencat ماریا ٣ ئەڵقە TV3
٢٠٠٥–٢٠٠٦ Ventdelplà سارا ٧ ئەڵقە
٢٠٠٧ Cuenta atrás دانیێڵا ئەڵقە: "Instituto Bretón, 09:23 horas" Cuatro
El Internado مانوێلا پۆرتیلۆ ئەڵقە: "Ver para creer" Antena 3
٢٠٠٨–٢٠١١ Física o Química ڕوت گۆمێز ٧١ ئەڵقە
٢٠١١–٢٠١٩ 14 de abril. La República بێیاتریز دێ لا تۆر ٣٠ ئەڵقە La 1
٢٠١٢ Volare ڵیڵا / ماڵڤا فیلمی تەلەڤزیۆنی TV3
٢٠١٣ Gran Reserva جولیا کۆرتازار / ڵۆرا مارکێز ٨ ئەڵقە La 1
Mario Conde. Los días de gloria پالۆما ئالیێندێ فیلمی تەلەڤزیۆنی Telecinco
٢٠١٤ Con el culo al aire سۆفیا ئەڵقەی: "Episode #3.14" Antena 3
Isabel مارگەرێتی ئۆستریا 7 episodes La 1
٢٠١٥ Anclados ناتالیا ٨ ئەڵقە Telecinco
٢٠١٦ La embajada ئێستەر سالیناس 11 episodes Antena 3
٢٠١٧ ¿Qué fue de Jorge Sanz? خۆی ئەڵقەی: "¿Qué fue de Jorge Sanz? Buena racha" Movistar+
٢٠١٧–ئێستا ماڵی پارە سیلێنێ ئۆلیڤێیرا / تۆکیۆ ڕۆڵی سەرەکی؛ ٣١ ئەڵقە Antena 3 / نێتفلیکس
٢٠١٨ Snatch ئینەس ٨ ئەڵقە Sony Crackle
٢٠١٩ Paquita Salas خۆی ئەڵقە: "B-Fashion" نێتفلیکس

موزیک ڤیدیۆ دەستکاری

ساڵ ناوی گۆرانی گۆرانیبێژ(ەکان)
٢٠٠٨ El precio de la verdad سینکۆ دێ ئێنێرۆ
٢٠١٣ Heartbreaker ئاورین
Lo importante پیگنۆیز
٢٠١٥ Mi Querida España کیکۆ ڤێنێنۆ، ڕۆزالێن
٢٠١٨ Cuando Me Miras[٥٧] سی. تێنگانا
٢٠٢٠ UN DÍA (ڕۆژێک) جەی باڵڤین، دوا لیپا، باد بەنی، تەینی

خەڵات و پاڵێوراوەکان دەستکاری

ساڵ خەڵات بابەت کاری پاڵێوراوە ئەنجام
٢٠٠٩ La Denominacion de Origen de la Mancha گەنجی ساڵ Fisica o Quimica براوە
2010 Top Glamour باشترین خانمەئەکتەری تازە براوە
٢٠١١ Kapital باشترین خانمەئەکتەر براوە
٢٠١٤ ڤیستیڤاڵی فیلمی سیتگس Untameable Spirit خۆی براوە
خەڵاتەکانی Men's Health ئافرەتی ساڵ براوە
٢٠١٥ ڤیستیڤاڵی فیلمی ئالیکانتێ خەڵاتی شەرەف و یارمەتیدان براوە
٢٠١٥ باشترین خانمەئەکتەر Cómo Sobrevivir a una Despedida پاڵێوراو
٢٠١٨ پریمیۆس فێرۆز[٥٨] باشترین خانمەئەکتەری سەرەکی لە زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنی ماڵی پارە پاڵێوراو
زمجیرەی MiM باشترین خانمەئەکتەری درامی پاڵێوراو
خەڵاتەکانی ATV باشترین خانمەئەکتەر براوە
٢٠٢٠ خەڵاتەکانی پلاتینۆ باشترین خانمەئەکتەر لە کورتە زنجیرە یان زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنی پاڵێوراو

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Úrsula Corberó". Love (بە ئیسپانی). 2011–2018. Archived from the original on 8ی Septemberی 2018. Retrieved October 5, 2018. {{cite journal}}: Check date values in: |archive-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Úrsula Corberó". Semana (بە ئیسپانی). Retrieved October 5, 2018.
  3. ^ "Úrsula Corberó explica por primera vez la dura vida de su madre y su hermana". Lecturas (بە ئیسپانی). March 9, 2017. Retrieved October 5, 2018.
  4. ^ "Úrsula Corberó duros días de autoestop con su madre para ser actriz". Europa Press (بە ئیسپانی). Madrid. March 10, 2017. Retrieved October 5, 2018.
  5. ^ A3TV (October 24, 2008). "Úrsula Corberó forma parte del elenco de 'Física o Química'". Fórmula TV (بە ئیسپانی). Noxvo. Retrieved November 27, 2016.
  6. ^ Ortiz, Aida (November 18, 2010). "'Física o Química' pierde a Ruth, Úrsula Corberó". Ideal (بە ئیسپانی). Vocento. Retrieved November 27, 2016.
  7. ^ A3TV (February 3, 2016). "Úrsula Corberó como Ruth Gómez en 'Física o Química'". Bekia (بە ئیسپانی). Noxvo. Retrieved October 5, 2018.
  8. ^ Klareta (June 14, 2010). "Personaje de Fisica o Quimica". 20 Minutos (بە ئیسپانی). Retrieved June 10, 2014.
  9. ^ "Premios Top Glamour Women of the Year 2010". www.glamour.es. November 12, 2010. Retrieved May 1, 2020.
  10. ^ País, El (October 25, 2018). "Ya hay fecha para el regreso de '14 de abril. La república'". El País – via elpais.com.
  11. ^ "Úrsula Corberó protagoniza un nuevo clip de 'XP3D'". Antena3 (بە ئیسپانی). Madrid: Atresmedia Corporación de Medios de Comunicación. December 30, 2011. Retrieved November 27, 2016.
  12. ^ "Volare (TV) (2012)" – via www.filmaffinity.com.
  13. ^ "Crimen con vista al mar". Filmaffinity (بە ئیسپانی). February 16, 2020.
  14. ^ "'Se busca': Clara Lago, Úrsula Corberó y Quim Gutiérrez 'mataron a Bambi'". Divinity (بە ئیسپانی). Mediaset España. March 14, 2013. Retrieved November 27, 2016.
  15. ^ "Úrsula Corberó – Ficha". El Doblaje.com (بە ئیسپانی). Retrieved February 16, 2020.
  16. ^ "La joven actriz Úrsula Corberó, Premio Bacardí de Festival de Sitges al Espíritu Indomable". La Vanguardia.
  17. ^ "Hiba Abouk, Jesús Castro, Úrsula Corberó y más en los premios Men's Health". www.zeleb.es.
  18. ^ "Úrsula Corberó: "Anclados' es una serie que tiene todos los factores para funcionar"". telecinco. May 24, 2015.
  19. ^ "Úrsula Corberó saca su lado más gamberro en 'Perdiendo el Norte'". Antena3 (بە ئیسپانی). Madrid: Atresmedia Corporación de Medios de Comunicación. June 4, 2014. Retrieved November 27, 2016.
  20. ^ "Úrsula Corberó, premio 'Ciudad de Alicante' por su prometedora carrera". elperiodico. May 11, 2015.
  21. ^ "'Sé quién eres' y 'La Embajada', series españolas en Cannes 2016". vertele. March 9, 2016.
  22. ^ Cuervo, Celia (April 22, 2015). "Úrsula Corberó, Natalia de Molina y la despedida más loca del año". Grazia (بە ئیسپانی). Retrieved November 27, 2016.
  23. ^ "'La corona partida', la película que une 'Isabel' y 'Carlos', se estrenará en cines el 19 de febrero". RTVE.es. January 8, 2016.
  24. ^ Miguel, Iván Martínez de (May 20, 2016). "Mascotas – Úrsula Corberó y David Guapo como actores de doblaje". HobbyConsolas.
  25. ^ "Crítica de 'La Casa de Papel': El cine con mayúsculas llega a la televisión". FormulaTV.
  26. ^ "Séries. "La Casa de Papel" saison 3: le retour en force de l'énorme succès espagnol de Netflix". Courrier international. July 19, 2019.
  27. ^ Fotogramas, Por Redacción (April 18, 2018). "'Proyecto Tiempo': la película". Fotogramas.
  28. ^ "Primer tráiler de lo nuevo de 'Snatch' con el ardiente personaje de Úrsula Corberó". ObjetivoTV. August 24, 2018.
  29. ^ Verhoeven, Beatrice; Gonzalez, Umberto (September 26, 2019). "'Snake Eyes': Ursula Corbero to Play Baroness in 'GI Joe' Movie Spinoff (Exclusive)". The Wrap. Retrieved September 26, 2019.
  30. ^ Exposito, Suzy; Exposito, Suzy (July 2, 2020). "Hear Dua Lipa, J Balvin, Bad Bunny and Tainy's Surprise Song 'Un Día'". Rolling Stone (بە ئینگلیزی). Retrieved July 27, 2020.
  31. ^ Palmero, María (May 9, 2016). "Desmontamos a Úrsula Corberó ('La embajada'): sus amores, su pasado y más" (بە ئیسپانی). Titania Compañía Editorial, S.L. p. 19. Retrieved November 27, 2016.
  32. ^ QMD!, Por (January 13, 2012). "Úrsula Corberó y Feliciano López". Que Me Dices (بە ئیسپانی). Retrieved April 22, 2019.
  33. ^ "Andrés Velencoso y Úrsula Córbero, su relación se confirma". Europa Press (بە ئیسپانی). Madrid. November 20, 2013. Retrieved November 27, 2016.
  34. ^ Bárcena, Eva (November 25, 2015). "Fin del romance entre Úrsula Corberó y Andrés Velencoso". El Confidencial (بە ئیسپانی). Titania Compañía Editorial, S.L. Retrieved November 27, 2016.
  35. ^ "Chino Darín y Úrsula Corberó hablan por primera vez de su romance". El Periódico (بە ئیسپانی). Grupo Zeta. June 27, 2016. Retrieved November 27, 2016.
  36. ^ Palmero, María (April 9, 2019). "Así es la casa que Úrsula Corberó y Chino Darín se compraron por 400.000 euros". Vozpópuli.
  37. ^ 20 Fotos Escapadas (March 17, 2015). "La ruta urbana de Úrsula Corberó y su perra Lolita | Glamour". Glamour.es.
  38. ^ "Fiorever | Bvlgari". www.bulgari.com.
  39. ^ "Los básicos de belleza de Úrsula Corberó para estar siempre perfecta". InStyle. April 15, 2016. ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  40. ^ "Úrsula Corberó, chica Tampax 2014". woman.es. May 6, 2014.
  41. ^ "Úrsula Corberó: "Todas las mujeres tenemos el poder de seducir"". woman.es. August 13, 2015.
  42. ^ "Poppy Delevingne VS. Úrsula Corberó duelo de it girls en blanco y negro". October 9, 2014.
  43. ^ "Soy Úrsula Corberó: Soy Falabella". FalabellaPE.
  44. ^ "Úrsula Corberó, la más sexy de la alfombra roja de los premios Goya 2016". woman.es. February 6, 2016. ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  45. ^ "La llamativa delgadez de Úrsula Corberó". ELMUNDO. October 30, 2014.
  46. ^ [١]
  47. ^ "Entrenamos?". El blog de Úrsula. Retrieved 3ی Septemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  48. ^ "Úrsula Corberó: "Estaba cansada de hacer de chica fina"". ELMUNDO. September 2, 2017.
  49. ^ "Las 5 influencers españolas más seguidas en Instagram". AS.com. July 28, 2019.
  50. ^ "Úrsula Corberó: "El feminismo es necesario para equilibrar"". mujerhoy. September 27, 2018.
  51. ^ "Aborto legal | Joan Manuel Serrat, Úrsula Corberó y otros artistas españoles grabaron un spot a favor del proyecto – TN.com.ar". Todo Noticias. July 8, 2018.
  52. ^ ئ ا "ymás". ymás.
  53. ^ "Blanca Suárez, Clara Lago y Úrsula Corberó, unidas contra el cáncer de mama". Mujerhoy. Retrieved 3ی Septemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  54. ^ "'El libro sin dibujos', la sorpresa de la Fundación Atresmedia para sacar la sonrisa a los niños con cáncer". LaSexta. February 15, 2016.
  55. ^ LR, Redacción (August 21, 2019). "Incendio en Amazonas: Úrsula Corberó y su emotivo mensaje de concientización". larepublica.pe.
  56. ^ S, Por; Muñoz, ra (June 4, 2020). "De Úrsula Corberó a Jon Kortajarena, la cultura se moviliza en la última campaña de Greenpeace". Harper's BAZAAR (بە ئیسپانی). Retrieved July 27, 2020.
  57. ^ "Úrsula Corberó, la nueva musa musical de C. Tangana". lavanguardia.com. October 10, 2018.
  58. ^ داڕێژە:Cita web

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری