ئالێکس پینا
ئالێکس پینا (بە ئیسپانی: Álex Pina) (لەدایکبووی ٢٣ی حوزەیرانی ١٩٦٧، پامپلۆنا، ئیسپانیا) بەرھەمھێنەری تەلەڤیزیۆنی، نووسەر، دروستکەری زنجیرە، نووسەری سیناریۆ و دەرھێنەرێکی فیلمی ئیسپانییە، کە بەم دوایییە لەڕێگەی سەرکەوتنە جیھانییەکەی درامای تاوان (ماڵی پارە) ناسرا. پێشتریش لە چەند کارێکی تردا دەرکەوتووە وەکوو: ڤیز ئە ڤیز (بەندی کرد)، ئێل ئێمبارکادێرۆ (شۆستە)، و لۆس ھۆمبرێس دی پاکۆ (پیاوەکانی پاکۆ)[١]
ئالێکس پینا | |
---|---|
لەدایکبوون | Alejandro Pina Calafi Mortnello ٢٣ی حوزەیرانی ١٩٦٧ پامپلۆنا، ئیسپانیا |
نەتەوە | ئیسپانی |
زانکۆ | |
پیشە | سیناریۆنووس دەرھێنەری فیلم بەرھەمھێنەری فیلم |
ژیاننامە دەستکاری
ھەروەکوو ڕۆژنامەنووسێک لە ڕۆژنامەگەری (دیاریۆ ڤاسکۆ، دیاریۆ دی مایۆرکا…) و دواتر لە یۆرۆپا پرێس ئەجێنسی دەستی بە پیشەکەی کرد.
لەنێوان ساڵانی ١٩٩٣ و ١٩٩٦ وەک سیناریۆنووس و دەستکاریکەر بۆ ڤیدیۆمیدیا کاری کرد تاوەکوو دواتر لە ساڵی ١٩٩٦ چووە پاڵ گلۆبۆمیدیا.
لە ساڵی ١٩٩٧دا، لە ھەمان کۆمپانیای بەرھەمھێنان، وەک سیناریۆنووسێک لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ماس کیو ئەمیگۆس دەستی بە پیشەکەی کرد، لەوێوە، دەستی بە ڕۆڵی دروستکەر و بەرھەمھێنەری جێبەجێکار لە زنجیرە ئیسپانییە کۆنباوەکانی وەکوو: لۆس سێررانۆ، لۆس ھۆمبرێس دی پاکۆ و ئێل بارکۆ کرد.[٢]
لەکۆتاییی ٢٠١٦دا، دوای دەست بە کارکردنی ڤیز ئە ڤیز لەڕێگەی ئەنتینا ٣وە، پینا گلۆبۆمیدیای جێھێشت و کۆمپانیا بەرھەمھێنانەکەی خۆی، ڤانکۆڤەر میدیای دامەزراند. یەکەم بەرھەمھێنان لا کاسا دی پاپێل (ماڵی پارە) بوو، کە بۆ یەکەم جار لە ٢ی ئایاری ٢٠١٧ لەسەر ئەنتینا ٣ بە زیاتر لە ٤ میلیۆن بینەرەوە بڵاوکرایەوە.[٣] زنجیرەکە لەڕێگەی نێتفلیکسەوە بە جیھاندا بڵاوکرایەوە و بووە گەورەترین سەرکەوتنی پیشەکەی، و بۆ واژووکردنی ڕێککەوتنێکی تایبەت لەگەڵ لێشاوە سەکۆیەک بۆ دروستکردن و بەرھەمھێنانی زنجیرە ڕەسەنەکان ڕابەری کرد.[٤]
پەراوێزەکان دەستکاری
- ^ Ramos, Dino-Ray; Ramos, Dino-Ray (12 July 2018). "Netflix Sets Overall Deal With 'La Casa De Papel' Creator Alex Pina". Deadline Hollywood. Retrieved 1 March 2019.
- ^ "Álex Pina, creador de Periodistas o Vis a vis, deja Globomedia. Noticias de Televisión". El Confidencial (بە ئیسپانی). ٢٠١٦-١١-١٥. Retrieved 2019-03-04.
- ^ Moreno, Adriano (٢٠١٧-٠٥-٠٣). "'La Casa de Papel' barre en su estreno con más de 4 millones de espectadores". Cadena SER (بە ئیسپانی). Retrieved 2019-03-04.[بەستەری مردوو]
- ^ Solà Gimferrer, Pere (17 April 2018). "'La casa de papel' es la serie de habla no inglesa más vista de la historia de Netflix". La Vanguardia (بە ئیسپانی). Retrieved 22 July 2019.
سەرچاوەکان دەستکاری
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Álex Pina»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٩.
بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری
- ئالێکس پینا لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
- ئالێکس پینا لە ئاڵۆسینە (فەڕەنسی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئالێکس پینا تێدایە. |