مانی
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
مانی (بە فارسی ناوەندی و سوریانی: Mānī، بە یۆنانی: Μάνης، بە لاتینی: Manes و ھەروەھا Μανιχαίος)(٢١٦ز - ٢٧٦ز)، پێغەمبەری ئێرانی سەدەی سێھەم و بناخەدانەری ئایینی مانیچیزم بوو. ئەو لە پەرتووکەکەی خۆیدا بۆ نواندنی مەبەستەکانی لە وێنەکێشان کەڵکی دەگرت و لە ماوەیەکی کەمدا پەیڕەوی زۆری لە دەوری خۆی کۆکردەوە. بەڵام دواتر پێش ئەوەی کاری خۆی بە تەواوی ئەنجام بدات لەلایەن بەھرامی دووەم پادشای ساسانیەوە کوژرا.

مانی لە ھۆنراوەی کوردی دا
دەستکاریلە وێژەی کلاسیکی کوردیدا مانی وەکو نیگارکێشێکی گەورە ناوبراوە. لە یەکێک لە ھۆنراوەکانی نالیدا ئاماژە بە ناوی مانی کراوە وەکوو وێنەکێشێکی گەورە و بەناوبانگ.
مانی نیەتی قووەتی تەسویری برۆی تۆ | ئەم قەوسە بە دەستی موتەنەففیس نەکشاوە |
سالم دەڵێت:
بۆ خەیاڵی نەقشی تۆ مانی لە من کەودەن ترە | رەنگی خامەی کردگارە سنعەتی تەسویری تۆ |
یان دەڵێت:
بە جوز مانی موسەویر قەوسی ئەبرۆی وی نەکێشاوە | کە مانی نەقشی کێشابێ دەبێ هەروا کەمانی بی |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە مانی تێدایە.