مانگاوان (بە ئینگلیزی: Cowboy)[١] مانگاوانەکان لە مەڕدارخانەکاندا یارمەتی بەخێوکردنی ئاژەڵ دەدەن و زۆر ئەرکی پەیوەست بە ڕەنچەکان ئەنجام دەدەن. کۆمەڵگەی مێژوویی مانگاوانی ئەمریکی کە لە کۆتایی سەدەی نۆزدەھەمدا پێکھاتووە، لە بنەڕەتدا لقێک بووە لە نەریتی مانگاوانی مەکسیکی کە بە ڤاکێرۆس ناسراوە. مانگاوانی ئەمریکی و شێوازی ژیانیان دواتر گرنگییەکی زۆری پێدرا و بوونە ھەوێنی چەندین چیرۆک و فیلم.

مانگاوان
لقیcattle rancher
پیشەسازیLivestock farming
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

توێژینەوەکان دەری دەخەن کە زۆربەی مانگاوانەکانی ئەمریکای باکوور سپی پێستی ئینگلیزی قسەکەر بوون و نزیکەی ١٥٪ی مانگاوانی ئەمریکی ڕەشپێست و ١٥٪ مەکسیکی بوون. ئەمڕۆ لە ھەندێک وڵاتی ئەمریکای باشوور و ئوسترالیا مانگاوانی دەبینرێت.

سەردەمی سەرەکی مانگوانەکان لە ساڵی ١٨٦٧ تا ١٨٨٠ بوو. ئەم سەردەمە بە چالاکیی کۆکردنەوەی ئاژەڵ[٢] و ھێنانی ئەم ئاژەڵانە لە دەشتەکانی تێکساسەوە بۆ ھێڵی شەمەندەفەری ئەمریکای باکوور بۆ فرۆشتن دەستی پێکرد و دوای سیاجکردنی ڕێگاکانی مەڕداری و فراوانبوونی ھێڵی ئاسن و چەند ساڵێک لە زریان و سەرما کۆتایی ھات کە زۆر ئاژەڵی کوشت.

سەرچاوەکان دەستکاری