ماکۆ

شارێک لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان
(لە ماكۆەوە ڕەوانە کراوە)

ماکۆ یان مادکۆ یەکێک لە شارۆچکەکانی پارێزگای ورمێ دەکەوێتە باکووری ئەم پارێزگایە کوردستان لە ئێران و ناوەندی شارستانی ماکۆیە.

ماکۆ
Maku - ماکو - شاوارشان - قەڵای قەبان -
Maku
دیمەنی شارۆچکەی ماکۆ
دیمەنی شارۆچکەی ماکۆ
Map
شارستانماکۆ
ناوچەناوەندی
دەسەڵات
 • جۆرشارەوان–ئەنجومەن
 • قایمقامحوسێن عەباسی
ڕووبەر
 • شاری
٨٫٣٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٫٢١ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
١٬٢١٠ مەتر (٣٬٩٧٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠٠٦)
 • شارۆچکە٤٢٬٥٠٠
زمان و ئایین
 • ئایینئیسلام
تەلەفۆن٠٤٤
وێبگە[٢]

ئەم شارۆچکەیە بەدووری (٢٤کم) کەوتووەتە باکوری ڕۆژاوای شارۆچکەی شەوت و بەدووری (٤٩کم) کەوتووەتە ڕۆژاوای شارۆچکەی پۆلدەشت و بەدووری (١٧کم) کەوتووەتە باشوری مەرزی نێودەوڵەتی بازەرگان لە نێوان ئێران و تورکیا و بەدووری (٢٨کم) کەوتووتە باکوری ڕۆژھەڵاتی شارۆچکەی سیاھچەشمە و بەدووری (١٨کم) کەوتووتە باشوری شارەدێی بازەرگان.

وەلە کۆندا بەم ناوانەش ناوی ھاتووە (ئارتاز و شاوارشان و قەڵای قەبان و ماکی). ھەروەھا ڕووباری زەنگەمار بە نەوەندی ئەم شاڕۆچکەیەدا تێپەڕ دەبێت و ئەم شارە دەکات بە دوو بەشەوە.[١][٢]

  • دانیشتوانی شارۆچکەی ماکۆ لە سەدەی یەکەمی پێش زاین دینی خۆیان گۆڕیوە بۆ ئایینی زەردەشتی، شارەکە ناونراوە (ماغ کۆ) کە بەواتای شاری ڕۆحی دێت کە لە زمانی زەردەشتیدا (ماغ) بەواتای ڕۆح یان گیان دێت.
  • لە زمانی ئەرمەنیدا واتای ووشەی (ماکۆ) یان (ماکی) واتای (کێڵگە) دێت لەبەرئەوەی لە دەورووبەری ماکۆدا کێڵگەی زۆر ھەیە و سەردەمانێک ئەم ناوچەیە لە ژێر دەسەڵاتی ئەرمەنییەکاندا بووە.
  • مادەکان لەم ھەرێمە ژیاون لەسەردەمی پاشا ئیشتوویگوودا، وە ناونراوە (ماد کۆ) کە بەواتای ئەمڕۆ کێوی ماد و بەپێی کات گۆڕاوە بۆ ماکۆ.[٣]
  • لە ناوچەی بازرگانی ئازادی ماکۆدا شارێکی دێرین دۆزراوەتەوە، کە بۆ سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی ساسانی دەگەڕێتەوە.
  • مێژوویەک لەوەدوا ئەم شارۆچکەیە بەشێک بووە لە دەسەڵاتی ڤاسپورکانی ئەرمەنیەکان.
  • لەناو ماکۆدا قەڵایەک ھەیە بەناوی قەڵای قەبان و شا عەباس ئەو قەڵایەی وێران کرد لەبەرئەوەی شوێنی بەرھەڵستکاران بوو، دەتوانین بڵێین ئەم شارۆچکەیەی ئەمڕۆ بنیات نراوە لە ساڵی (١٦٣٥ز). پاشان ئەم شارۆچکەیە لەژێر جڵەوی سەلجوقی و عەرەبەکان بووە.[٤]
  • ڕوی گۆنزالس دێ کڵاڤیۆ کە نێردەری پاشای ئیسپانیا بوو لە ساڵی (١٤٠٣)دا شارۆچکەی ماکۆی بینیوە، نوسیویەتی قەڵایەک لەم شارەدا ھەیە و حاکمەکەشی مەسیحیە و ناوی نورەدینە، بە ووتەی ئەو پاسەوانەکانی ھەمووی ئەرمەنی بوون.[٥]
  • لە کاتی پەیمانی گوڵستان ململانێ ھەبوو لەسەر شارۆچکەی ماکۆ لە نێوان ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی.
  • ماکۆ پایتەختی خانەکانی ماکۆ بوو، کاتێک کە نیمچە سەربەخۆبوون لە سەدەی حەڤدەدا لەکاتی ھەڵوەشانی دەوڵەتی سەفەوییەکان.
  • ماکۆ بووە پایتەختی بنەماڵەی جەلالیان لە ساڵی (١٨٦٠ز) کاتێک دەسەڵاتی قاجارییەکان کەم بووەوە.
  • لەسەردەمی دەسەڵاتی شائیسماعیلی سەفەویدا کوردەکان کە خواستی جیا خوازیان ھەبوو وە بەھۆی بیری مەزھەبییەوە بەلای ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا دەڕۆشتن و ببونە ئاستەنگ لەبەردەم دەسەڵاتی سەفەوییەکان ئەمەش وەھای لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکرد بەدرێژایی مێژوو کە کورد لەم ناوچەدا دوربخەنەوە و مەرامیان بپێکن، بەھۆی ئەوەی ماکۆ لەسەر سنوری ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و سەفەوییەکان ھەڵکەوتووە و شوێنێکی گرنگە شا ئیسماعیل ھەستا بە کۆچ پێکردنی کوردان لە ناوچەکەداو دورخستنەوەیان بۆ خۆراسان و لەجیاتی ئەوان ئازەری ھێنا بۆ ھەرێمەکە، ماکۆ ئێڵی بەیاتی تورک زمانی بۆھێنا و لەجێی کوردان نیشتەجێی کردن.[٦]

جوگرافیا

دەستکاری

پێکھاتەی دانیشتوان

دەستکاری
  • دانیشتوانی ماکۆ (٤١٨٦٥)کەسن، پێکھاتەی ئەم شارۆچکەیە ئاڵۆزەو لە دوو نەتەوەی سەرەکی پێکدێت کە ئەوانیش کورد و ئازەرین:.[١٠][١١]
    • کوردەکان لەم شارۆچکەیەدا ژمارەیان کەسە کەڕێژەیان دەکاتە 22٪ی دانیشتوانی شارۆچکەکە.
    • ئازەریەکان لەم شارۆچکەیەدا لە تیرەی بەیاتن و ژمارەیان کەسە کەڕێژەیان دەکاتە 78٪ی دانیشتوانی شارۆچکەکە.
پێکھاتەی شارۆچکەی ماکۆ لە2018
پێکھاتە ڕێژەی سەدی
کورد
  
٢٢٪
ئازەری
  
٧٨٪

کەش و ھەوا

دەستکاری

ئاوھەوای ماکۆ نیمچە ووشکە و لە ژێر کاریگەری چیاکانی زاگرۆس و دەریای ناوەڕاستدایە، لەھاویندا گەرم و ووشکە و لەزستاندا ساردە و کەمێک بەفری لێدەبارێت و لە بەھاراندا باراناوی و ھەورەتریشقەی ھەیە.

زانیاریی کەشوھەوا بۆ «ماکـــۆ»
مانگی زایینی ١ ٢ ٣ ٤ ٥ ٦ ٧ ٨ ٩ ١٠ ١١ ١٢ ساڵ
بەرزترین پلەی تۆمارکراو ١١٫٥
(٥٣)
١٤٫٠
(٥٧)
٢٣٫٠
(٧٣)
٢٧٫٥
(٨٢)
٣٠٫٦
(٨٧)
٣٦٫٠
(٩٧)
٣٧٫٠
(٩٩)
٣٧٫٨
(١٠٠)
٣٤٫٢
(٩٤)
٢٨٫٠
(٨٢)
٢٠٫٨
(٦٩)
١٩٫٠
(٦٦)
٣٧٫٨
(١٠٠)
نێونجی بەرزترین پلە ٠٫٤
(٣٣)
٢٫٦
(٣٧)
٨٫٠
(٤٦)
١٥٫٤
(٦٠)
١٩٫٩
(٦٨)
٢٥٫٢
(٧٧)
٢٩٫٤
(٨٥)
٢٩٫٦
(٨٥)
٢٤٫٩
(٧٧)
١٧٫٥
(٦٤)
٩٫٨
(٥٠)
٢٫٩
(٣٧)
١٥٫٤٧
(٦٠)
نێونجی کەمترین پلە −٧٫٤
(١٩)
−٥٫٨
(٢٢)
−١
(٣٠)
٥٫٥
(٤٢)
٩٫١
(٤٨)
١٣٫١
(٥٦)
١٧٫٢
(٦٣)
١٧٫٢
(٦٣)
١٢٫٥
(٥٥)
٧٫١
(٤٥)
١٫٠
(٣٤)
−٤٫٣
(٢٤)
٥٫٣٥
(٤٢)
کەمترین پلەی تۆمارکراو −٢٢
(−٨)
−٢٣
(−٩)
−٢٢
(−٨)
−٨
(١٨)
٠٫٠
(٣٢)
٤٫٠
(٣٩)
٨٫٠
(٤٦)
٩٫٤
(٤٩)
٢٫٤
(٣٦)
−٢٫٦
(٢٧)
−١٥٫٣
(٤)
−٢٠٫٢
(−٤)
−٢٣
(−٩)
نێونجی بارین میلیمەتر ١٣٫٠
(٠٫٥١)
١٩٫٩
(٠٫٧٨)
٣٠٫٤
(١٫٢)
٣٧٫١
(١٫٤٦)
٥٤٫٥
(٢٫١٥)
٣٩٫٦
(١٫٥٦)
١٤٫٨
(٠٫٥٨)
١١٫٥
(٠٫٤٥)
١٠٫٢
(٠٫٤)
٢٥٫٧
(١٫٠١)
٢٠٫٩
(٠٫٨٢)
١٦٫٩
(٠٫٦٧)
٢٩٤٫٥
(١١٫٥٩)
نێونجی ژمارەی ڕۆژەکانی بارین (≥ ١ ملم) ٣٫٥ ٤٫٠ ٥٫٧ ٧٫١ ٩٫٨ ٦٫٨ ٣٫٢ ٢٫٠ ١٫٩ ٥٫٠ ٤٫٦ ٣٫٩ ٥٧٫٥
نێونجی شێی ڕێژەیی (٪) ٦٥ ٥٩ ٥٣ ٤٦ ٤٦ ٤٠ ٣٧ ٣٦ ٣٦ ٤٦ ٥٤ ٦٥ ٤٨٫٦
نێونجی مانگانەی سەعاتەکانی ھەتاوی بوون ١٢٦٫٥ ١٤٦٫٢ ١٨١٫٢ ١٨٥٫٧ ٢٣٠٫٤ ٢٩٠٫٢ ٣٢٧٫٠ ٣٢٢٫٥ ٢٧٤٫٨ ١٩٩٫٩ ١٦٢٫٦ ١١٩٫٧ ٢٬٥٦٦٫٧
سەرچاوە: Synoptic Stations Statistics

ئابوری

دەستکاری
  • لەبەرئەوەی ئەم شارۆچکەیە لە سەر سنوری نێوان تورکیا و ئێران ھەڵکەوتووە بووەتە شارۆچکەیەکی بازرگانی و لە پاڵ ئەوەدا خەڵکەکەی کەمێکی بە باخداری و کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە خەریکن.
  • لە ساڵی (٢٠١١)دا دەوڵەتی ئێران ناوچەی ئازادی بازرگانی ماکۆی دروست کرد کە دووەم گەورەتین ناوچەی جیھانە و یەکەمینی ئێرانە، ئەمەش تەواوی کارکردنی ژیانی خەڵکی شارەکە و دەورووبەری گۆڕی و ھەلی کاریان لە کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە گۆڕا بۆ کاری بازرگانی.

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (بە کوردی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  2. ^ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
  3. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  4. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  5. ^ Imranova, K. and Bayramov, E. "Historical formation of the Azerbaijani political culture and national consciousness" Azerigenocide.org 2006-02-25 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ https://ku.wikipedia.org/wiki/Makû
  7. ^ [١][بەستەری مردوو]
  8. ^ پل پلدشت - شاھتختی[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  9. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  10. ^ {{|http://www.amar.org.ir/Default.aspx?tabid=549&agentType=View&PropertyID=1483%7C}}
  11. ^ {{|IranCensus2006|04}}