مارلی بێت ماتلن (لەدایکبووی ٢٤ی ئابی ١٩٦٥) کەسایەتی خانمەئەکتەر، نووسەر و چالاکوانێکی ئەمریکییە. ئەو بە بچووکترین براوەی پۆلینی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشتری خانمەئەکتەر دادەنرێت، ئەمەش لەوکاتەبوو کە تەمەنی ٢١ ساڵان بوو لە ساڵی ١٩٨٦، کاتێک لە فیلمی (Children of a Lesser God) دەرکەوت، ئەو یەکەم و تاکە نابیستە کە خەڵاتی ئۆسکار بردبێتەوە وەک ئەکتەر.[١][٢] مارلی لە تەمەی ١٨ مانگیدا بەھۆی نەخۆشی و تای بەرزەوە تووشی نابیستی بووە.[٣]

مارلی ماتلن
بە ئینگلیزی: Marlee Matlin
لەدایکبوون (١٩٦٥-٠٨-٢٤) ٢٤ی ئابی ١٩٦٥ (تەمەن ٥٨ ساڵ)
Morton Grove، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونMarlee Beth Matlin
هاوژین (بێ هاوسەرگیری)ویلیام هارت
زمانی زگماکیئینگلیزی، زمانی نیشانەی ئەمریکی، ئینگلیزیی ئەمریکی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی نیشانەی ئەمریکی، ئینگلیزی، ئینگلیزیی ئەمریکی
زمانی نووسینئینگلیزی، ئینگلیزیی ئەمریکی
پەروەردەJohn Hersey High School، Harper College
دەستپێکی چالاکی١٩٨٦
باری تەندرووستیکەڕی
فیلمۆگرافیMarlee Matlin filmography
خەڵاتەکانhonorary doctorate، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، star on Hollywood Walk of Fame
پاڵێوراوە بۆخەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر
وێبگەhttps://marleematlin.net

کارەکانی لە تەلەڤیزیۆن و فیلمی سینەمایی بوونە ھۆی بەدەستھێانی خەڵاتێکی گۆڵدن گلۆب لەگەڵ دوو پاڵێوراوبوونی ھەمان خەڵات، ھەروەھا چوار جار پاڵێوراوبووە بۆ خەڵاتەکانی ئێمی.

سەرەتای ژیان دەستکاری

مارلی ماتلن لە دایکبووی ٢٤ی ئابی ١٩٦٥ لە مۆرتن گرۆڤ، ئیلینۆی. باوکی خەریکی مامەڵەکردنی ئوتومبێل بووە.[٤][٥] ئەو تەواوی بیستی لە گوێی ڕاستی لەدەستدابوو، کاتێکیش تەمەنی گەیشتە ١٨ مانگ ئەوا ٨٠٪ بیستنی لە گوێی چەپیشی لەدەستدا. لە کتێبی ژیاننامەکەیدا بەناوی دواتر دەقیژێنم (I'll Scream Later),[٦] مارلی باسی ئەوە دەکات کە ڕەنگە ھۆکاری نابیستنی بگەڕێتەوە بۆ ھۆکاری ناتەواوی بۆ ماوەیی لە لوولپێچی گوێیەکانی بووبێت.[٧] مارلی تاکەکەسە لە خێزانەکەشی کە نابیست بێت. ئەو لەگەڵ دوو برا گەورەکەی مارک و ئریک لە خێزانێکی جوولەکەی گۆڕانخواز گەورەبوون، بنەچەی خێزانەکەشیان لە ڕووسیا و پۆلەندان.[٨][٩] مالری لە پەرستگا جوولەکەکانی تایبەت بە نابیستا ئامادەبووە، دوای ئەوەی لەوێ زمانی عیبری خوێدووە ئەوا توانیویەتی فێری تەورات بێت.[١٠]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "The 59th Academy Awards Memorable Moments". Oscars.org | Academy of Motion Picture Arts and Sciences. August 26, 2014. Retrieved 7 March 2017.
  2. ^ "Oscars: Marlee Matlin on her Best Actress win". Entertainment Weekly. February 21, 2012. Retrieved 7 March 2017.
  3. ^ Matlin, Marlee (2009). I'll Scream Later (بە ئینگلیزی). Simon and Schuster. p. 3. ISBN 978-1-4391-1763-7. ١٩ی ئازاری ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Marlee Matlin profile, FilmReference.com. Retrieved February 7, 2018.
  5. ^ "Inside Actress Marlee Matlin's Silent World". Good Morning America. ABC. April 14, 2009. p.  4. Retrieved June 16, 2012.
  6. ^ Matlin, Marlee (2010). I'll Scream Later (First ed.). London, England: Gallery Books. pp. 56–61. ISBN 978-1-4391-7151-6.
  7. ^ Matlin, Marlee (2009). I'll Scream Later (بە ئینگلیزی). Simon and Schuster. pp. 21–22. ISBN 978-1-4391-1763-7. ١٩ی ئازاری ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ Schleier, Curt, "No challenge goes unmet for Deaf actress Marlee Matlin", Jewish News Weekly, January 19, 2007.
  9. ^ Matlin, Marlee (2009). I'll Scream Later (بە ئینگلیزی). Simon and Schuster. ISBN 978-1-4391-1763-7. ١٩ی ئازاری ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ "Mazel Tov: Celebrities' Bar and Bat Mitzvah Memories", Amazon.com. Retrieved February 7, 2018.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری