ماتەر (بە ئینگلیزی: Mater)[١][٢] کەسایەتی ئەنیمەیشنی ئۆتۆمۆبیلەکان و ئۆتۆمۆبیلەکانی ٢ و ئۆتۆمۆبیلەکانی ٣یە.[٣]  ئەم ئۆتۆمۆبیلە لەلایەن کۆمپانیای پیکسارەوە دروستکراوە و هەروەها ڵایتینگ ماکوین باشترین هاوڕێیەتی. دەنگی پیشەیی ئەویش لاری کەیبڵ گایە، ئەم کەسایەتییە خەڵکی شاری خەیاڵی و دووری ڕادیاتۆر سپرینگزە و کاتێک لە هەمان شاردا ون دەبێت، لایتنینگ مەکوین دەناسێت. ڕەنگی ماتەر لە منداڵیدا شینێکی ئاسمانی بووە، کە لە فلاشباکی بەشی یەکەمی فیلمی ئۆتۆمۆبیلەکان دەرکەوتووە کاتێک منداڵ بووە.  ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی A113یە.  هەروەها باشترین شۆفێرە (بە بۆچوونی ئەو) لە لێخوڕینی گێڕی پێچەوانەدا (بەگ بۆ دواوە).  بێگومان لە فیلمی ئۆتۆمۆبیلەکان بەشی دوودا، پەیامنێری پێشبڕکێکان دارێل کارتریپ دەڵێت "ئەو باشترین شۆفێری پێچەوانەیە لە جیهاندا".

ماتەر
کەسایەتی ئۆتۆمۆبیلەکان
یەکەم دەرکەوتنئۆتۆمۆبیلەکان (٢٠٠٦)
کۆتا دەرکەوتنئۆتۆمۆبیلەکان لەسەر ڕێگەکە
دروستکەرجۆن لاسیتەر
ئەکتەری دەنگلاری کەیبڵ گای
زانیاری
نەتەوەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

سەرچاوەکان دەستکاری