ئۆتۆمۆبیلەکان لەسەر ڕێگەکە

ئۆتۆمۆبیلەکان لەسەر ڕێگەکە (بە ئینگلیزی: Cars on the Road) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکییە، کە بە کۆمپیوتەری تایبەت بە ئەنیمەیشن دروست کراوە، و کورتە فیلمە لەلایەن ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی پیکسارەوە بۆ خزمەتگوزاری ستریمینگی دیزنی+ بەرھەم ھێنراوە و لەسەر بنەمای زنجیرە فیلمی ئۆتۆمۆبیلەکان دامەزراوە. کاستی سەرەکی بریتیین لە ئۆین ویلسۆن وەک ڵایتینگ ماکوین و لاری کەیبڵ وەک ماتەر. زنجیرەکە لە نووسینی ستیڤ پورسێل و بەرھەمھێنانی مارک ساندھایمەرە.[١] زنجیرەی ئۆتۆمۆبیلەکان لەسەر ڕێگایەکە دوای ڕووداوەکانی فیلمی ئۆتۆمۆبیلەکان ٣ (٢٠١٧) ڕوودەدات، بەدوای لایتنینگ (ویڵسۆن) و ماتەر (کەیبڵ گای) دا دەروات کە دەست دەکەن بە گەشتێکی ڕێگاوبان بۆ بەشداریکردن لە ئاھەنگی ھاوسەرگیری خوشکی ماتەر، سەردانی شوێن و کەسایەتییە جیاوازەکان دەکەن لە گەشتەکەدا. ئەم زنجیرەیە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ و لە ڕۆژی وەبەرھێنەرانی دیزنیدا ناسێندرا. سۆندھایمەر دەڵێت دەرھێنەرەکان پێکەوە کاریان کردووە بۆ پاراستنی بەردەوامی زنجیرەکە. ناونیشانەکە لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئاشکرا بوو، لە کاتی نمایشی تایبەتی پیکسار بۆ ڕۆژی دیزنی+ ٢٠٢١. چەمکی ئەڵقەکانی ئەم زنجیرەیە بریتیین لە چیرۆک کە نزیکن لە چیرۆکەکانی وەک فیلمەکانی ماد ماکس (١٩٧٩) و دەرەوەشاوە (١٩٨٠). دیزاینەری بەرھەمھێنانەکە ڕووناکییەکەی گۆڕی بۆ ئەوەی زیاتر فیلمەکانی ڕەی ھاریھاوسن وەبیربھێنێتەوە. بەرھەمھێنانی ئەم زنجیرەیە لە ماوەی ١٥ مانگدا ئەنجامدراوە. فیلمی ئۆتۆمۆبیلەکان بۆ یەکەمجار لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ وەک بەشێک لە ڕۆژی دیزنی+ نمایشکرا.[٢][١] زنجیرەکە پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت بەھۆی نمایشە دەنگییەکانی، پەیامەکانی، نوکتە، نموونەیی و ڕێزگرتن لە کولتوری پۆپ.

ئۆتۆمۆبیلەکان لەسەر ڕێگەکە
پۆستەری زنجیرە
چەشنکۆمیدی
سەرکێشی
پەرەپێدەرستیف پورسێڵ
ئەکتەرانئۆوین وێسڵن
لاری کەیبڵ گای
بابەتی مۆسیقای ئاوازدانەربۆبی پۆدێستا
جەیک مۆناکۆ
بابەتی کردنەوە"ئۆتۆمۆبیلەکان لەسەر ڕێگەکە" لە نووسینی بۆبی هامریک
ئاوازدانەر(ان)جەیک مۆناکۆ
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان١
ژمارەی ئەڵقەکان٩
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەر(ان)مارک سۆندهایمەر
مۆنتاژجەیسن برۆدکی
سێرینا وارنەر
وێنەگرڕۆبێرت ئەندەرسۆن
لۆرا گریڤ
دابەشکەردابەشکەری پلاتفۆرمی دیزنی
ڕیزبەندی کاتی
پێشترکارس توونس (٢٠٠٨ - ٢٠١٤)
بەرنامە پەیوەندیدارەکان٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢

پێشمەرج

دەستکاری

دوای ماوەیەک لە ڕووداوەکانی فیلمی ئۆتۆمۆبیلەکان ٣ (٢٠١٧)، ڵایتینگ ماکوین و باشترین ھاوڕێی ماتەر دەست دەکەن بە گەشتێکی ڕێگاوبان بەسەر ئەمریکادا بۆ بەشداریکردن لە ئاھەنگی ھاوسەرگیری ماتۆی خوشکی ماتەر.[١]

ڕۆڵە دەنگییەکان

دەستکاری
  • ئۆوین وێڵسن وەک ڵایتینگ ماکوین
  • دانیال لۆڕێنس ویتنی وەک ماتەر
  • کوینتا برونسن وەک ئایڤی
  • کریستێلا ئەلۆنزۆ وەک کروز ڕامیرێز
  • دانا پاول وەک ماتۆ
  • ئۆسکار کاماچۆ وەک ماتیو
  • بۆنی ھانت وەک سالی کارێرا
  • جێنیفر لویس وەک فلۆ
  • چیچ مارین وەک ڕامۆن
  • لۆید شێر وەک فیلمۆر
  • تۆنی شالھۆب وەک لویجی
  • گویدۆ کوارۆنی وەک گویدۆ
  • تانیا گونادی وەک لیزا
  • ڕوت لیڤیر وەک لویس
  • کاتی ھۆلی وەم جنۆکەی خێرا
  • گابی سانالیترۆ وەک گریسڤۆڵد
  • دیبرا کاردۆنا وەک سکوات

ئەڵقەکان

دەستکاری
ژ.ناونیشاندەرھێندراو لەلایەننووسراو لەلایەنچیرۆک لەلایەنڕێکەوتی air ڕەسەن [٣]
١«پارکی دایناسۆرەکان»ستیف پورسێڵستیف پورسێڵبڕایەن فی، بۆبی پۆدێستا، ستیف پورسێڵ و جەی. گاریت شێڵدیوو٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (2022-09-08)
ماتەر ھاوڕێکانی لە ڕادیاتۆر سپرینگز ئاگادار دەکاتەوە کە بۆ چەند ڕۆژێک دەیەوێت شار بەجێبھێڵێت بۆ ئەوەی بەشداری لە ئاھەنگی ھاوسەرگیری ماتۆی خوشکیدا بکات. ڵایتینگ ماکوین پێشنیاری ئەوە دەکات کە یاوەری بکات و لەگەڵی بێت، ئەو دووانە دەچنە گەشتێکی ڕێگاوبان بۆ ئاھەنگی ھاوسەرگیرییەکە. لەسەر پێداگری ماکوین، ئەو دووانە لە مۆزەخانەی دایناسۆرەکان دەوستن، لەوێ ماتەر بەھۆی پەیکەری دایناسۆرەکانەوە دەترسێت. دواتر ماتەر خەوی لێدەکەوێت و خەون بەوەوە دەبینێت کە خۆی و ماکوین وەک دایناسۆرێک ھێرشیان دەکرێتە سەر لەلایەن دایناسۆرەکانی ترەوە، دواتر لە خەو ھەڵدەستێت و بەھۆی خەونەکەیەوە چیتر ناترسێت، پێش ئەوەی لەگەڵ ماکوین پارکەکە بەجێبھێڵێت.
٢«گڵۆپەکان کوژاوەتەوە»ستیف پورسێڵستیف پورسێڵبڕایەن فی و ستیف پورسێڵ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (2022-09-08)
لەگەڵ ڕووتێکردنی زریانێکی بەھێز و چڕ، ماکوین و ماتەر دەگەنە ھۆتێلێکی ترسناک، لەوێ لەلایەن کارمەندێکی ترسناکەوە پێشوازییان لێدەکرێت، ماتەر ترسی لە ھۆتێلەکە ھەیە، بەڵام ماکوین دڵنیای دەکاتەوە کە نەترسێت و ھیچ شتێک نابێت. ئەو شەوە لەکاتێکدا ماتەر خەوتووە، ماکوین بە ھۆتێلەکەدا دەگەڕێت، چەند جنۆکەیەک ھێرش دەکاتە سەری و تا بەیانی بە ترسەوە دەگەڕێتەوە ژوورەکەی، بۆ بەیانییەکەی ئەو دووانە ھۆتێلەکە بەجێ دەھێڵن و لەسەر گەشتەکەیان بەردەوام دەبن.
٣«تای خوێ[٤]»بڕایەن فیستیف پورسێڵبڕایەن فی، جەی گارێت شیڵدیوو، بۆبی پۆدێستا٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (2022-09-08)
ماکوین و ماتەر دەگەنە شوێنی خوێ و تووشی پێشبڕکێکارانی خێرایی وشکانی دەبن. دووانەیەکی میکانیک ماتەر دەبەن و ھێزی خێرایی بۆ ماتەر دروست دەکەن. ماتەر بەردەوام دەبێت لە پێشبڕکێکان، زیاتر دەڕوات و بەردەوام خێراتر دەبێت بۆ ئەوەی سەرنجی ماکوین ڕابکێشێت بە خێرایەکەی، لەناکاو ئاسن و کەرستەکانی ھێزە خێرایەکە تێک دەچێت و لێک دەبێتەوە و ماتەر فڕێ دەدات بەرەو ئاسمان، دواتر ماتەر چاوی بە ڕۆحی جنۆکەی خێرایی دەکەوێت، کە وەشانێکی ئۆتۆمبێلی گریم ڕیپەرە، پێی دەڵێت تۆ مردوویت و دەبێت لەگەڵ مندا بێیت، ماتەر بەخێرایی دەگەڕێتەوە ناو جەستەی و قەڵغانەکەی بەکاردەھێنێت بۆ ئەوەی نەتوانرێت بگرترێت، ھەردوو ماکوین و ماتەر لەلایەن ئۆتۆمبێلەکانی دیکەوە بۆردومان دەکرێن، بەخێرایی ھەدووکیان ئەو شوێنەس جێ دەھێڵن.
٤«ئەفسانە»بڕایەن فیستیف پورسێڵمیلۆنی کیسینسکی و بڕایەن فی٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (2022-09-08)
ماتەر و ماکوین لەکاتی پشوودان لەسەر شاخێک، ماتەر چاوی بە کۆمەڵێک لێکۆڵەر دەکەوێت کە بەدوای بیگ فوت (پێ گەورە) دەگەڕێن، کە گوایە لەناو ئەم شاخ و دارستانەدا بینراوە، دوای ئەوەی ماتەر بەناوی خۆی و ماکوینەوە لەگەڵ ئەو لێکۆڵەرانە ڕێکەوت کە بەیەکەوە بەدوای بیگ فوتدا بگەڕێن، ئەو دووانە یاوەری گرووپەکە دەبن لە گەڕانەکەیاندا بەدوای بیگ فوتدا. ماکوین لەلایەن ئەو کەسەی کە گوایە پێ گەورەیە، دەبەسترێتەوە، بەڵام ماکوین بۆی دەردەکەوێت کە لە ڕاستیدا ئۆتۆمۆبیلێکە بەناوی ئایڤیی و کچە، بارھەڵگرێکی ئەھریمەنییە و بەھۆی ھەستکردن بە ناڕەحەتی لە شکاندنی ئۆتۆمبێلەکان وەک نمایشێک بەرەو شاخەکان ھەڵاتووە و لەوێ خۆی حەشارداوە. ماتەر لە کابینەکەی ئایڤی دەیاندۆزێتەوە و ئەو دووانە ڕێکدەکەون کە لێکۆڵەرەکان بترسێنن بە خۆنمایشکردن وەک بوونەوەری ئاسمانی. دوای ترساندنی لێکۆڵەرەکان و ڕاکردنیان لە دارستانەکە، ئایڤی بۆ بەیانییەکەی دەیەوێت کە لەگەڵ ماکوین و ماتەردا بێت و پێکەوە ئەو گەشتە بکەن.
٥«کاتی نیشاندان»بۆبی پۆدێستاستیف پورسێڵمیلۆنی کیسینسکی و بۆبی پۆدێستا٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (2022-09-08)
ماکوین و ماتەر و ئایڤی سەردانی شوێنی شوشتنی ئۆتۆمبێل دەکەن، لەوێدا ئۆتۆمۆبیلەکانیان پاک دەکەنەوە، دواتر سێرکێکی گەشتیاریی دەبینن، کە ماکوین بەھۆی ترسی لە گاڵتەجاڕەکانەوە دوودڵ دەبێت لە چوونە ژوورەوەی بۆ ئەو شوێنە، ئەو سێ کەسە سەیری نمایشێک دەکەن، دواتر ئایڤی ھەڵدەبژێردرێت بۆ ئەوەی نمایشێک پێشکەش بکات کە تێیدا بەسەر ئۆتۆمبێلەکان دەبێت باز بدات، بەڵام لەبڕی ئەوەی ئۆتۆمبێلەکانی خوارەوە تێک بشکێنێت بە بازدان بەسەریاندا، ئایڤی سەما دەکات لەسەرەوەی ئۆتۆمۆبیلەکان، ئەوانی دیکە بە بەھرەکەی سەرسام دەکات. دوای تەواوبوونی نمایشەکە، گاڵتەجارەکان ئایڤی بانگھێشت دەکەن و پێی دەڵێن کە لێرە بمێنێتەوە لەگەڵیاندا، لەکاتێکا ماکوین و ماتەر دەیانەوێت بڕۆن و بەردەوام بن لە گەشتەکەیاندا، ھەربۆیە ماکوین و ماتەر ماڵاوایی لە ئایڤی دەکەن و پاشان دەڕۆن.
٦«بارھەڵگرەکان»بۆبی پۆدێستاستیف پورسێڵبۆبی پۆدێستا و بڕاندۆن موون٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (2022-09-08)
لە ڕێگادا ماتەر گومانی خۆی دەردەبڕێت کە ئایا بارھەڵگرێکە یان نا، چونکە ماکوین پێی دەڵێت کە ئەو بارھەڵگرە. ئەو دووانە تووشی وێستگەیەکی پشوودانی پڕ لە بارھەڵگر دەبن. لەکاتێکدا ماکوین بە دەوری فرۆشگاکەدا دەڕوانێت و ئاگایی لە ماتەر نامێنێت، ھەموو بارھەڵگرەکان ماتەر دەھێننە ناو ژمارەیەکی سەمایەکی مۆسیقی کە تێیدا گۆرانی لەسەر شانازی خۆیان دەڵێن کە بارھەڵگر بوون. کاتێک تەواو دەبێت، ماتەر متمانەیەکی یەکجار زۆری بۆ دروست بووە کە بار ھەڵەگرە، دواتر ماکوین دێتەوە و ئاگاداری ئەو سەما و مۆسیقییە نەبووە، و لەگەڵ ماتەر پێکەوە بەردەوام دەبن لە گەشتەکەیان.
٧«فیلمی-بی»بڕایەن فیستیف پورسێڵبڕایەن فی٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (2022-09-08)
لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل بەناو شارێکدا، ماکوین و ماتەر چاودێری وێنەگرتنی فیلمێکی زانستی خەیاڵی زۆمبی دەکەن. تیمی فیلمەکە سەرنجی ماکوین دەدەن و بڕیار دەدەن وەک جێگرێک بەشداری پێ بکەن، ھەرچەندە بەھۆی خراپی نواندنەکەیەوە وێنەگرتنەکە بە ھەڵەدا دەچێت، لەم نێوەندەدا ماتەر تیمەکە سەرسام دەکات و چەندین ڕۆڵی پێدەدرێت، ئەمەش وادەکات ماکوین ئیرەیی بە ماتەر بەرێت. دواتر ماتەر بۆ ماکوین ڕوون دەکاتەوە کە ناتوانێت لە ھەموو شتێکدا باش بێت، ئەم قسەیەش دڵنەوایی ماکوین دەدات. ڕۆژی دواتر ئەو دووانە بۆیان دەردەکەوێت کە تەواوی چیرۆکەکە سەرلەنوێ نووسراوەتەوە بۆ ئەوەی لەبڕی ئەم چەشنە ببێتە چەشنی میوزیکاڵی و ھەروەھا ڕۆڵەکەش ئایڤییە کە تێدایە بەشدارە، بۆیە ماکوین و ماتەر لەوێدا دەرنەکەوتوون.
٨«دەنگە دەنگی ڕێگە»ستیف پورسێڵستیف پورسێڵبۆبی پۆدێستا، جەی گارێت و ستیف پورسێڵ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (2022-09-08)
لەکاتێکدا لە ڕێگاکەدان، ماکوین و ماتەر دەمەقاڵێ لەگەڵ یەکتر دەکەن، تووشی کەمپێک دەبن و لەلایەن چەند ئۆتۆمۆبیلێکەوە دەگرترێن، ئەو دووانە ناچار دەبن لە یاری Thundercone ڕکابەری یەکتر بکەن، کە شەڕێکی کوشندەیە و یەکێکیان دەبێت بە سەرکەوتوویی ئەوی دیکەیان بکوژێت لە دوو گرووپدا، لە ھەمان کاتدا خۆیان لە تەڵەکان بەدوور دەگرن کە لە دەوری گۆڕەپانەکەدا دانراون، کە ڕکابەرەکان لەسەری شەڕ دەکەن. یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بە ناوی جێرمی ڕوونی دەکاتەوە کە پێشتر ھەردوو گرووپەکە یەک کەمپ بوون پێش ئەوەی ململانێکان سەرھەڵبدەن و شەڕ دروست ببێت. ماکوین و ماتەر ھەوڵ دەدەن شەڕەکە ھەڵبوەشێننەوە بە پێشکەشکردنی وتارێک، بەڵام شکست دەھێنن و ئەو دووانە ھەڵدێن و جێرمی بەدوایاندا دێت. لە شوێنێک لە وێستگەیەک بشوو دەدەن و دواتر بۆیان دەرەکەوێت کە ھەردوو گرووپەکە ئاشتییان بەرقەرار داوە و دڵخۆشن.
٩«ھاوسەرگیریکردن»بۆبی پۆدێستابۆبی پۆدێستا و ستیف پورسێڵبۆبی پۆدێستا٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (2022-09-08)
ماکوین و ماتەر دەگەنە ئاھەنگی ھاوسەرگیری ماتۆ، لەوێ ماکوین بۆی دەردەکەوێت کە ماتەر لە خێزانێکی دەوڵەمەندەوە ھاتووە، ماکوین دان بەوەدا دەنێت کە بەھۆی کێشەکانەوە ناڕەحەت بووە بەو گەشتە. لەم نێوەندەدا ماتەر و ماتۆ وەک کاتی منداڵیان ڕکابەری یەکتر دەکەن و پێشبڕکێ دەکەن گرژی لەنێوانیاندا دروست دەبێت، دواتر ئاشت دەبنەوە، لە ئاھەنگی ھاوسەرگیرییەکەدا، ماتەر وتارێک پێشکەش دەکات کە ڕێگە بە ماکوین دەدات لەگەڵ کێشەکانیدا ڕێکبکەوێت، پێشنیاری ئەوە دەکات کە بە فڕۆکە بگەڕێنەوە بۆ ڕادیاتۆر سپرینگز نەک دووبارە وەک گەشتێک بە ڕێگاکاندا بگەڕێنەوە.

بەرھەمھێنان

دەستکاری

پەرەپێدان

دەستکاری
 
لۆگۆی فەرمی زنجیرەکە

لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، کۆمپانیای پیکسار لە ڕۆژی وەبەرھێنەرانی دیزنی ڕای گەیاند: (کە زنجیرەیەکی ئەنیمەیشن کە تێیدا ڵایتینگ ماکوین و ماتەر بەشدارن، کە گەشت دەکەن و بە وڵاتاندا دەگەڕێن و لەکاتێکیشدا ھاوڕێی نوێ و کۆن دەناسن)، لە پەرەپێداندایە و بۆ یەکەمجار لە دیزنی پڵەس لە پاییزی ٢٠٢٢ نمایش دەکرێت. زنجیرەکە لەلایەن ستیڤ پورسێلەوە نووسراوە و مارک سەنھایمەر بەرھەمی جێبەجێکارە، پورسێل و بۆبی پۆدێستا و دەرھێنەری فیلمی کارس ٣ برایان فەی کاری دەرھێنانی ئەڵقەکانی کردووە.[٥] بەپێی وتەی سۆندھایمەر، دەرھێنەرەکان پێکەوە کاریان کردووە بۆ پاراستنی بەردەوامی لەناو زنجیرەکەدا. لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ڕاگەیەندرا کە زنجیرەکە بە ناوی ئۆتۆمۆبیلەکان لەسەر ڕێگەکە دەبێت. بەرھەمھێنانی زنجیرەکە لە ماوەی ١٥ مانگدا ئەنجامدرا.[٦][٧]

نووسین

دەستکاری

سینەماکاران دەیانویست زنجیرەیەکی بچووکیان ھەبێت چونکە ھەستیان دەکرد باشترین ڕێگایە بۆ لێکۆڵینەوە لە چەمکی گەشتە ڕێگاوبانەکە لە ھەمان کاتدا لێکۆڵینەوە لە پەیوەندی نێوان ماکوین و ماتەر، چونکە بەرھەمھێنەران ھەستیان دەکرد کەسایەتییەکان کاتیان لەسەر شاشە نییە پێکەوە. ھەر ئەڵقەیەک تۆن و ژانەری جیاوازی ھەیە.[٨] چەمکی زنجیرەکە لەلایەن پورسێلەوە پێشنیارکرا، کاتێک بەرھەمھێنەران بیرۆکەکانیان کۆدەکردەوە بۆ نووسینەوەی زنجیرەکە، دوای ئەوەی یەکێک لە بەرھەمھێنەران ئیلھامێکی لە گەشتێکی ڕێگاوبانی منداڵیدا وەرگرتبوو کە لەگەڵ خێزانەکەیدا ئەنجامیدابوو، ھەروەھا پورسێڵ ویستویەتی لێکۆڵینەوە بکات کە چۆن ماکوین و ماتەر کاردانەوەیان دەبێت بەرامبەر بە دۆزینەوەی خۆیان لە سیناریۆی جیاوازدا.[٩][١٠] بەپێی وتەی پورسێل، چیرۆکی ھەر ئەڵقەیەک لە سیناریۆیەکی بنەڕەتییەوە بڕیاری لەسەر دراوە، دوای ئەوە سینەماکاران چەمکگەلێکیان خستەڕوو کە لەناو جیھانی ئۆتۆمبێلەکاندا جێیان بووەتەوە و پێشتر لێکۆڵینەوەیان لەسەر نەکراوە. چەمکەکانی ئەڵقەکان بریتین لە چیرۆکەکان کە ئیلھامیان لە فیلمەکانی وەک ماد ماکس و دەرەوەشانەوە وەرگرتووە. بۆ پەیوەندی ماتەر لەگەڵ خوشکەکەی ماتۆ، پۆدێستا ئیلھامی لە پەیوەندییەکەی لەگەڵ خوشکەکانی خۆی وەرگرتووە.

ڕۆڵەکان

دەستکاری

لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ڕاگەیەندرا کە ئۆین ویلسۆن و لاری کەیبڵ گای ڕۆڵی خۆیان وەک لایتنینگ مەکوین و ماتەر دووبارە دەکەنەوە. بەپێی وتەی دەرھێنەر برایان فی، لاری و ویڵسن ڕێگەیان پێدراوە لەکاتی تۆمارکردنی دێڕەکانیان پێشنیاری جیاوازیش پێشکەش بکەن.[١١]

ئەنیمەیشن

دەستکاری

یەکێک لە ئەڵقەکان زنجیرەیەکی فلاشباکی سەردەمی پێش مێژوو دەخاتە ڕوو. بۆ فلاشباکەکە، ئەنیمەیتەرەکان ئیلھامیان لە کارەکانی ئەنیمەیشنی Ray Harryhausen وەرگرتووە، کە پورسێل لە منداڵیدا سەیری فیلمەکانی کردووە. ھەم بۆ جووڵەی دایناسۆرەکان و ھەم کاتێک ماکوین و ماتەر لەلایەن دایناسۆرەکانەوە ھەڵدەگیرێن، ئەنیمەیتەرەکان جووڵەی کاڵیان لەکارخست بۆ ئەوەی ھەستی فیلمەکانی ھاریھاوسن ڕەنگ بداتەوە، کە بە درێژایی زنجیرەکە بەکاریان ھێناوە. ھەروەھا دیزاینەری بەرھەمھێنانەکە گۆڕینی ڕووناکییەکەی کردووە بۆ ئەوەی زیاتر فیلمەکانی وەبیربھێنێتەوە. ھەروەھا توخمەکانی دیکەی وەک چوارچێوە گۆڕانکارییان بەسەردا ھات.

میوزیک

دەستکاری

دوای بڵاوبوونەوەی ترەیلەرەکە دەرکەوت کە جەیک مۆناکۆ ئاوازی بۆ ھەر نۆ ئەڵقەکە داناوە. ھەروەھا مۆناکۆ لەگەڵ دەرھێنەر بۆبی پۆدێستا گۆرانی سەرەکی بەرنامەکەیان نووسیوە و بۆبی ھامریک گۆرانییەکەی پێشکەش کردووە. ھەر ئەڵقەیەک جۆرێک لە گۆرانی سەرەکیی تێدایە بۆ ئەوەی ڕەنگدانەوەی شێوازەکەی بێت.[١٢]

بڵاوکردنەوە و پێشوازیکردن

دەستکاری

فیلمی ئۆتۆمۆبیلەکان لەسەر ڕێگەکە بۆ یەکەمجار لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە کەناڵی دیزنی+ بڵاوکرایەوە. ترەیلەری فەرمی لە کەناڵی یووتیووب پیکسار لە ١ی ئابی ٢٠٢٢ بڵاوکرایەوە.[١٣] بۆ ناساندنی زنجیرەکە، ھەروەھا مەکدۆناڵدز ھەڵمەتێکی ڕیکلامی بۆ ئەم زنجیرەیە دەستپێکردبوو. لە ماڵپەڕی کۆکەرەوەی پێداچوونەوەکان، زنجیرەکە خاوەنی ڕیزبەندی پەسەندکردنی ٩٢٪ە، بە تێکڕای ڕیزبەندی ٧/١٠ بە پشتبەستن بە ١١ پێداچوونەوە.[١٤] جۆیل کیلەر لە کۆمپانیای دیسایدەر زنجیرەکەی بە گەشتێکی کلاسیکی ڕێگاوبان بۆ ھاوڕێیەتی ناساند، ستایشی نوکتە و پێشکەشکردنی کلتووری پۆپی کرد، لە ھەمان کاتدا ستایشی نواندنی دەنگی و داینامیکی نێوان ئۆین ویلسۆن و لاری کەیبڵ گای کرد.[١٥] پۆلی کۆنوای لە کۆمپانیای کۆمۆن سێنس میدیا ٤ لە کۆی ٥ ئەستێرەی بە زنجیرەکە بەخشی، ستایشی وێناکردنی پەیامە ئەرێنییەکان و نموونەکانی کرد، ئاماژەی بە ھاوڕێیەتیش کرد تێیدا.[١٦]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا ب «Disney+ Programming: Here's What Was Announced Or Confirmed For Streamer During Disney Investor Day». deadline.com.
  2. ^ «'Cars on the Road' Disney+ Series Bringing Back Owen Wilson and Larry the Cable Guy». collider.com.
  3. ^ Larasati، Dyah (٦ی ئابی ٢٠٢٢). «'Cars on the Road': Trailer, Release Date, Cast, and Everything We Know So Far». Collider (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. ^ «Disney+ Revs up 'Cars on the Road' with Clip, Credits, Images & Soundtrack Reveal». ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢.
  5. ^ «Every Pixar Project Announced at Disney's Investor Day, From Lightyear To Turning Red». Comic Book Resources. December 11, 2020. لە December 19, 2020 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە February 15, 2021 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  6. ^ Behzadi، Sofia (١ی ئابی ٢٠٢٢). «'Cars On The Road' Pixar Series Gets Premiere Date On Disney+, First-Look Trailer». Deadline (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  7. ^ «Cars On The Road Bobby Podesta and Marc Sondheimer Interview - video Dailymotion». Dailymotion (بە ئینگلیزی). ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  8. ^ «Cars On The Road Steve Purcell and Brian Fee Interview - video Dailymotion». Dailymotion (بە ئینگلیزی). ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  9. ^ «We Talk To Cars On The Road Directors On The Show's The Shining & Mad Max References» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  10. ^ Scoop، Sarah (٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢). «Interview: The Cast and Crew of Disney's Cars on the Road». Sarah Scoop (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  11. ^ «Rev your engines: Owen Wilson and Larry the Cable Guy return to voice Lightning McQueen and Mater in the #DisneyPlus Original Series: Cars on the Road, streaming in 2022! #DisneyPlusDay».
  12. ^ «'Cars on the Road' Soundtrack Album Details | Film Music Reporter» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  13. ^ Behzadi، Sofia (١ی ئابی ٢٠٢٢). «'Cars On The Road' Pixar Series Gets Premiere Date On Disney+, First-Look Trailer». deadline.com. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  14. ^ «CARS ON THE ROAD: SEASON 1». Rotten Tomatoes.
  15. ^ «'Cars On The Road' Disney Plus Review: Stream It Or Skip It?» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  16. ^ «Cars on the Road TV Review | Common Sense Media». www.commonsensemedia.org (بە ئینگلیزی). لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری