Zirakabd
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٣٬٠٣١ وتار و ١٥٤ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:
|
--Aza ١٠:١٥, ٣٠ ئازار ٢٠١١ (UTC)
دروست نووسینی کوردی
دەستکاریبەخێربێی Zirakabdی بەڕێز. ھیوادارم بەردەوام بیت لە بەشداریکردندا. ئەوەی زۆرزۆر لە ویکیپیدیای کوردی بۆمان گرنگە، دروست نووسینی کوردی و بەکارھێنانی پیتە دروستەکانی کوردی لە ستانداردی یونیکۆددایە. تکایە ویکیپیدیا:نووسینی کوردی بە باشی بخوێنەوە و تەختەکلیلی چاوگ و پەڵک کوردینووس بەکاربێنە. سوپاس. --ئاسۆ ٢٠:٥٠, ٣٠ ئازار ٢٠١١ (UTC)
بەڕێز تۆ جارێک فێری دروست نووسینی کوردی ببە، ئینجا وێنە بارکردنیش فێر ئەبی. بە ھەڵە نووسینی کوردی لێرە وەک خراپکاری دەیبینین، با ھەرچەندەش زانیارییەکەت گرنگ بێت. تکات لێدەکەم بە ھەڵە کوردی مەنووسە با بەکارھێنەرانی تر گلەییت لێنەکەن. --ئاسۆ ٠٨:٣٣, ٣١ ئازار ٢٠١١ (UTC)
بەشداری لە ویکیپیدیا
دەستکاریئەم کاتەت باش بەڕێز، بەشداریکردن لە ویکیپیدیا خۆبەخشانە و خێرخوازانەیە و ھیچ قازانجێکی ماددیی تێدا نییە. ھەر سەرکەوتوو بیت. سپاس --ئاسۆ (وتووێژ) ١٢:٢١, ٢٤ نیسان ٢٠١٢ (UTC)