Sina.ahm
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٣٬٠٣٨ وتار و ١٦٠ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:
|
سەرچاوەکان
دەستکاریدەمباش Sina.ahm، بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! زۆر سپاس بۆ بەشداریکردنت لەپاڵ ویکیپیدیادا. ویستم پێت ڕاگەیەنم کە تکایە ئاماژە بە سەرچاوەی وتارەکانت بدە. گەر پێویستیت بە ھەر یارمەتییەک ھەبوو، تکایە پەیامێکم بۆ بنێرە یانیش پرسیارەکانت لە پرسگا بکە. کاتێکی خۆش! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٢:٢٨، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)
تشرینی دووەمی ٢٠١٩
دەستکاریسڵاو، من Aramم. تێبینیم کردووە کە ئاماژە بە ھیچ سەرچاوەیەک نادەیت لەکاتی نووسینەوە و دەستکاریکردنی وتارەکان، وەک لە مەنجەڵی توانەوە دەبیندرێت، ئەمە دژی سیاسەتی سلەماندنیبوونە و پێویستە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو بەکار بھێنیت بۆ پشتڕاستکردنەوەی قسەکانت. ئەگەر ئاماژە بە سەرچاوە نەدەیت، لەوانەیە دەستکارییەکانت بگەڕێندرێنەوە و پەڕەکانت بسڕدرێنەوە. ئەگەر پێت وایە ھەڵەیەکم کردووە، تکایە پەیامێکم بۆ دابنێ لەسەر پەڕەی وتووێژەکەم. سوپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٣:٣٤، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)